--------------------------------------------------
Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 39
 dya - هۆنراوه
Quick Links:
سه ره تا
پۆ سته ر ه شیعر
پەیوەندیم پێوەبکە
ماڵپه ڕی سا یه
ماڵپه ڕی کا شما
هۆنراوه ی سالع بێچا ر -ئا یه تی ئیشق
ڕۆژنامه‌کان
شیخ ڕه زا ی تا ڵه با نی
هونه‌رمه‌ندان
Thirty Three Threes

ajder

B-Side

Backwoods Butcher

Body Bagz

Define

Dude Nasty

DA CaMP

GrewSum

Homicide

IKKURRUZ

LEWN

Maniacal Styles

Mars

Menacide

Tha Menace

Mystary

Nekro G

PoltArt

PROPHECY

Psycho Killaz

Qrem Dela Qrem

Ric-Lo-X

SCUM

Southside Slashers

Stigmata

Stitchez

Stitch Mouth

Sutter Kain

Surreal

Syko Sain

Tampa Wicked

The Wikid One

Tragedy

TRickStA

Vect

Kidcrusher

هۆ نراوه ی سه رگووڵ بێتووشی
گۆرا نی عه ره بی
هۆ نراوه ی با ڕێزه - ده بمبه خشه
کتێبخانه ی کوردی
Logo
ما مۆستا عبدوڵا په شێو
جه ما ل خه مبار
هۆ ندراوه ی کاوه حسین -خۆزگه
خۆشه‌ویستم
خۆشه‌ویستم
خۆشه‌ویستم ئاواتم ئه‌وه‌یه‌ ئاوێنه‌یه‌ک
وه‌ک و دیاری بنێرم بۆت
کت و مت هێنده‌ی باڵای خۆت
هه‌ربۆئه‌وه‌ی کاتێک که‌ له‌خه‌و هه‌ڵه‌ستی
بۆیه‌که‌م جار ئه‌و چاوی به‌ تۆ بکه‌وێت
له‌بری چاوه‌کانی خۆم ڕوخسارت له‌وا ده‌رکه‌وێت
ئه‌و کاته‌ی بۆتی ئه‌نێرم زۆر ئه‌ترسم بیشکێنن
ئاخر پۆسته‌و گه‌یاندنی ئه‌م وڵاته‌ نازانن چه‌ن دڵم لاته‌
ئه‌ترسم بیده‌نه‌ ده‌ست پۆسته‌چیه‌ک وه‌هابزانێت من شێتم
ئه‌و تێناگات له‌و دوو دێڕه‌ی له‌ خوار ئاوێنه‌که‌ بۆمنوسیویت
به‌یانیان له‌م چوارچێوه‌دا چاوه‌ڕێتم
ڕه‌نج سه‌نگاوی
دڵۆپێ‌ له‌ عیشق
دڵۆپێ‌ له‌ عیشق

گه‌ر تنۆكێ‌ له‌و شه‌رابی‌ لێوه‌ ئاڵه‌ت بێته‌ ده‌م
منی‌ ماڕووت، چ ده‌ربه‌ستم به‌ئاوی‌ جۆبارو چه‌م
كه‌ لێوم نا به‌ ئاونگی‌ په‌ڕه‌ی‌ لێوی‌ وه‌كو گوڵ‌
به‌سیه‌تی‌، ئیتر ساكنه‌ ناخی‌ پڕ جه‌خارو كوڵ‌
ئه‌و ئه‌نگوسته‌ی‌ له‌ ژوانێ‌ نه‌چێته‌ سینه‌ی‌ یاساغ
ئه‌و لێوه‌ی‌ جارێ‌ به‌ گه‌رمی‌ ماچێكی‌ نه‌بووبێ‌ داغ
نه‌ ئه‌و ئه‌نگوسته‌ خاوێنه‌ له‌ چڵكی‌ به‌دی‌ كینه‌
نه‌ ئه‌و لێوه‌ هاوه‌ڵی‌ په‌یڤی‌ خۆش‌و پێكه‌نینه‌
به‌ژنێ‌، مێرخاسێ‌ له‌ئامێز نه‌یگوشیبێ‌ جارجاره‌
گوڵی‌ دووره‌ گوڵستان‌و، زه‌وی‌ وشك‌و به‌یاره‌
ئه‌و زبانه‌ی‌ په‌یڤی‌ ڤین لێی‌ نه‌كردبێ‌ شكۆفه
‌ هه‌میشه‌ بێ‌ هاوده‌م‌و،هاواڵی‌ شكه‌نجه‌و ئۆفه‌.

زوهره‌ مه‌حمود
که‌ مه‌رگ دێت ژیان له‌وێ نییه‌
که‌ مه‌رگ دێت ژیان له‌وێ نییه‌

ژیان کۆڵانێکه‌ پڕه‌ له‌هاتووهاواری
ژنانی بنێشت له‌ده‌م،
قوقه‌ی که‌ڵه‌شێر،
بانگی ده‌ستگێڕو
تکه‌ تکی ژێر مه‌رکانه‌.
ژیان کۆڵانێکه،‌
فه‌نتازیا، به‌ پێی په‌تی خه‌ریکی ماڵه‌به‌جێنه‌یه‌ له‌گه‌ڵ منداڵاندا.
ژیان ده‌ستخستنه‌ سه‌رچاوه‌ له‌به‌رده‌م تینی خۆرا،
بۆ بینینی له‌نجه‌ی جلی سه‌ر ته‌ناف
له‌سه‌ر رووی په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌ دراوسێ.
ژیان، ته‌قولبابه‌ له‌دڵی به‌خته‌وه‌ری
قاقای پێکه‌نینه‌ به‌ده‌نگی به‌رز.

گەشتێک
گەشتێک
دەچمە شاری زستانەوە
وەک بەفر چاو لە ئاسمان و لە شار دەکەم.
دەچمە باخچەی بەهارەوە
وەک سەوزەگیا
لە ڕوخساری نەرمەباران ورددەبمەوە.
دەچمە گەڕەکی کزەبای پاییزەوە
وەکو گەڵا
چیرۆکی ئەو ڕۆژگارانەی لەسەر لق بووم
بۆ زەوی و با دەگێڕمەوە.
دەچمە کۆڵانی خۆرەتاوی هاوین و
وەکو سێبەر
لە چاونەترووکاندنی تیشکا، دەتوێمەوە.
ئەگەر ئێوەش
وەکو من بۆ ساتێک بەفر و
سەوزەگیا و
سێبەر و
گەڵا بووایەن

نامه‌یه‌ك بۆ باوکم
نامه‌یه‌ك بۆ باوکم
من هه‌موو ڕۆژێ
له‌سه‌ر ئه‌م ڕێگایه‌
ڕاده‌وه‌ستم
هه‌مو ڕۆژێ بێ هیواترم له‌ دوێنێ
غه‌مگینترم له‌ ڕۆژێك به‌ر له‌ئه‌مڕۆ
ئاى باوكه‌..
من
Ùˆ
تۆ
چه‌ند له‌یه‌ك ده‌چین له‌ ڕووتییدا
من
Ùˆ
تۆ
ده‌ستپێكردنه‌كانمان
ئێواره‌ی زه‌رد
ئێواره‌ی زه‌رد
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی که‌ جێت هێشتووم..
ئاگر سه‌رو دڵی گرتووم ،
نه‌ بزه‌یه‌ک به‌ لێوما دێ و ..
نه‌ چرایه‌ک ..نه‌ نه‌ختێ نوور به‌ ماڵما دێ!
که‌ تۆ ڕۆشتی وه‌کو پایز ..
ئێواره‌ی زه‌رد هه‌ڵیگرتم ،
گه‌ڵا ڕێزان که‌وته‌ چۆپی و
خه‌می فیراق..به‌ ئه‌سیری حوزنی بردم !
که‌ تۆ ڕۆشتی ئه‌ی بێ وه‌فا..
هه‌مووشتێ له‌من گۆڕا ،
له‌ پێ ده‌شتی سۆزو ئاهه‌نگمه‌وه‌
هه‌تا خه‌یاڵ ئه‌ویش گۆڕا !
ئیتر ده‌بێ له‌دووای کۆچت ..
مه‌لی بزه‌م چۆن هه‌ڵفڕێ ،
له‌نێو به‌فری یاده‌ گه‌رمه‌کانتا
جه‌فا..وه‌فا ..چۆن هه‌ڵگرێ !
من تێناگه‌م تۆ چۆن تووانیت به‌ جێم بێڵی ..
دوا خه و ی دا یکم
دوا خه و ی دا یکم
ئه مشه وو دڵم بۆ بینینت
له حه زره‌تی دوا فڕینی سه فه‌ردایه
دێم و وه‌نه وزی بێ خه ویم
له با وه‌شتا ئه خه وێنم
ده‌ست و په نجه نه ر مه کانت
به شانه ی قژ ما ئه هێنم
دێم و ئیتر وه‌ک منداڵیم
له باوه‌شی پڕ له سۆزی دایکایه تیت
قه د نابمه وه‌...
تاگۆ رانی دوا سه فه ری جیابوونه وه‌ نه هۆنمه وه‌
ئاخ دایه گیان...
هه وره‌تریشقه ی کۆچی ڕۆحت
هه واڵێکی له نا کاو بوو له منی دا
باڵی سه فه ری شکاندم ، له قوڕقوشمی غه ریبیدا
مۆمیایی کردم و...
من و تۆ
من و تۆ
كا ڵتر له رۆحی من
چاوه كا نت ڕوه و پرشنگی خودا هه ڵبڕه
تا خۆت له قوڵا یی چا وا نمدا ببینی ..
من و خۆشبه ختی یه ك سێو بوین
من به قه پا ڵی تۆ خورا م
تۆ ! توا یته وه به سه ر دا رستا نێكدا
من و چا وه ڕ وا نی یه ك ئا سما ن بوین
من له چا و كا نی تۆ دا خنكا م
تۆ! له ڕۆحمدا مر د ی
لێره سه ما نیه ،،، گۆرا نی نیه
بیر كردنه وه خا ڵیتره له مه رگ
ئه ی عا شق !
مه گری بۆ مه رگی خودا وه ند
من و عیشق گو ڵێك بوین
من گه ڕا مه وه ناو ڕۆحی ئا وا زێكی هێمن
تۆ ! له ئا سما ندا بویت به ئه ستێره
...... هیوا ........
وه ڵامی هه ناسه يه ك
وه ڵامی هه ناسه يه ك

ئه وه منم ئه و گو ڵه سوره ی ناو باخچه ی سورگوڵه کان
کاتێ چاوت وه ك په پووله له هه ناوما ئارام ئه گرێ
ئۆقره ناگرێ له سه ر په ڕه ی ئه و يني من هه تا وه ک و
شيله ی ماچی خۆشه ويستيم بۆ خۆی نه گرێ
ئه وه منم ئه و دره خته با ڵا به رزه ی بێشه ی داران
کاتێ چا وا نی تيژ ڕه وت وه ك باڵنده هه ڵده فڕن
من نابينن و له خه ياڵما له سه ر چڵی سه وز ی ژینم ئه نيشنه وه
ئه وه منم ئه و عاشقه ی له به ر بارانی عه شق دا ڕاوه ستا وم
تا شنه بای ڕۆژانی عيشقی ئاوريشميت ڕوو له من کاو
له حه زێکی بێ چاوه ڕوانی ژوان دا له گه ڵ
سۆزی غه ريبيم دا بتوێنه وه
نه با تی ماچ
نه با تی ماچ
لێوی تۆ دوو پوره ی هه نگ و
لێوی منیش نێوانی دوو
تاشه باردی سه خت و عاسێ
ماچی....
لێوه نه با تیه کانی تۆ نه بێ
کێ دوو لێوی وشک ونامۆی
شاعیرێکی شێت ده ناسێ؟
گیانه کاتێ . . . . .
هه ڵاڵه ی روحم هه ڵده مژی
ئاگادار به چزوی ماچت
له لێوه کانم هه ڵنه چێ
نه با وه ک . . . . . . .
خاتوونه هه نگێ به م به هاره ,
له سه ر تاشه به ردی لێوم
مناڵانه گیانت ده رچێ

ئا وازێکی شا راوه
ئا وازێکی شا راوه
دڵـم ئه مڕۆ گه ڕۆکێکی ئه م شا ره یه و
نه وای هه موو شه قا مه کان تۆ مار ده کات
شه قا مه کان بونه ته یه ك ده زوی خوێن و
ئا وازی یه ک لا شه ی خه و تو ده ر ده هێنن و
هه تا ئێستا ش ئه م ئا وا زه هه ر دا نه نرا
دو ێنێ.. ئه مڕۆ..سبه ی..هه رچی دێت و
ئه م نا مه یه ده کا ته وه و بۆ که سیش نا خو ێنرێته وه
چلو پێنچ سا ڵی ته مه نمه و
له و ڕۆژه وه که له نا وك بڕا مه وه
گوێم به ده نگی ئه م قه وانه زرنگا یه وه
کێ ڕێ ئه دا...ئه م نا مه یه بخو ێننه وه
دڵ و قو دسی کو ردستانم بۆ ژێر ئا ڵام بهێننه وه
چلو پێنچ سا ڵی ته مه نمه و
ته‌نیـــایى
ته‌نیـــایى
تا چاو بڕده‌كا .. بیابانه‌
عیشقی تۆش.. چ ته‌رمێكی گرانه‌
له‌ كوێ‌ بتنێژم..
كه‌ قه‌ل و داڵیش پڕی ئاسمانه‌...؟
بێ‌ پێخۆرم..
گۆشتی نێو هه‌ناوی خۆم.. ده‌خۆم
تینوومه‌ و ..
فرمێسكی چاوانی خۆم ده‌خۆمه‌وه‌
دوا شیعری غوربه‌تی خۆم و ..
ماڵئاواییت ده‌هۆنمه‌وه‌!
كه‌سێك شك نابه‌م ..
ئه‌م ته‌رمه‌ گرانه‌م له‌گه‌ڵا هه‌ڵبگرێ‌
له‌ پرسه‌ و كۆچێكی وا گه‌وره‌دا.. دڵم رابگرێ‌
كه‌ من گریام .. ئه‌ویش بگری
كه‌ من مردم .. ئه‌ویش بمرێ‌
بیابانه‌ ..!
هه‌موو شوێنێ‌.. له‌به‌ر چاوم..
گۆڕستانه‌..!
ئاسمانی سه‌رووش .. ته‌م توومانه‌
منیش نه‌ رۆژم لێ‌ هه‌ڵدێ‌ و ..
نه‌ ئاوا ده‌بێ‌
پێنوو س
پێنوو س
ته‌ماشام کرد پێنووسه‌که‌م بۆ ته‌نهایی خوی ئه‌‌گریا
هئینده‌ گریا به‌ فرمیسکی لاپه‌ره‌که ش بووو به‌ ده‌ریا
ده‌ریایه‌کی سپی و بیگه‌رد
هیله‌کانیش بوون به‌ شه‌پول
پینووسه‌که‌م هه‌ر ئه‌سووتاو،
لاپه‌ره‌که‌م وه‌کو سه‌هوۆل
ئه‌وسا زانیم بێئاگابووم
تا ئه‌ستا که‌ جیم نووسیوه‌
چوونکه‌ خالیهه‌موو حه‌رفی‌
عه‌شقی بووه‌و نه‌م بینووه‌
منیش زۆر جار دڵی ته‌نگم
ئه‌لیی هه‌وری بێ بارانه‌
به لام که‌سی نه‌ی زانیوه‌
ناخی ده‌ریا پر گریانه‌
من سه‌ودایی گوڵم ده‌کرد
بەمجۆرە هەڵدەوەرێت پاییزى من
بەمجۆرە هەڵدەوەرێت پاییزى من
من...
عادەتم گرتووە... بە مەئواى خەراباتى تۆ... ئەى برادەر
موحتاجم بە لەززەتى هەلاهەلاى ئیحساسى تۆ... ئەى راگوزەر
تۆ... راگوزەر
بە تڵوعى ئەم هیجرەتە
چ موئمینێكت
لە ساحیلى لاى مەشرەقت سەرگەردان كرد؟
بە ئیعلانى خۆكوشتنت
چ مورغێكى باڵ سوتاوت
لەم سەحرایە... بە خەنجەرێكى چەقیو لە سینەدا
فێرى لەبیرچونى وانەكانى فڕین كرد؟
لە وێنەكانى ئەم ئەلبومە قەدیمەتدا
ئەم دەرو دیوارانە بۆ روخاون؟
فرمێسكی‌ گه‌ش
فرمێسكی‌ گه‌ش

قه‌ت له‌ دنیادا نه‌بوو بێجگه‌ له‌ ناخۆشی به‌شم
مات‌و داماو په‌شێو بێكه‌س‌و چاره‌ ڕه‌شم
سه‌رده‌مێك ئاواره‌ بووم‌و ماوه‌یه‌كیش ده‌ست به‌سه‌ر
نه‌م دی‌ ڕووی‌ ئاسوده‌یی، هه‌ر توشی‌ گێزه‌و قڕقه‌شم
دابی كوردی‌ وایه‌، كه‌س لاگیری‌ لێقه‌وماو نیه‌
بۆچی سه‌ركۆنه‌ی‌ بكه‌م لێم زیزه‌ یاری مه‌هوه‌شم؟
تیغی‌ بێ مه‌یلی‌و جه‌فای ئه‌و نازه‌نینه‌ دڵڕه‌قه‌
جه‌رگی‌ له‌ت كردم به‌ جلرێك ئه‌نجنیویه‌ سینه‌شم
كوشتمی‌و شه‌ش خانی‌ ئومێدی‌ له‌ من گرتن حه‌ریف
مۆره‌ هه‌ڵداوێم‌و بێهوده‌ به‌ هیوای‌ دوو شه‌شم
نابینی‌ زه‌رده‌ له‌سه‌ر لێوی‌ كه‌سێ له‌م شاره‌دا
گه‌ر خه‌م‌و ده‌ردی‌ دڵی خۆمیان به‌سه‌ردا دابه‌شم
خۆشه‌ویستی‌ گۆشه‌كه‌ی‌ ته‌نیایی هه‌ر ئه‌ژنۆ كه‌مه‌
بۆیه‌ ڕۆژ ‌و شه‌و وه‌ها گرتومنه‌ نێو باوه‌شم
نایه‌ڵێ دوژمن به‌ ڕه‌نگه‌ زه‌رده‌كه‌ی‌ من پێ كه‌نێ
تا ده‌می‌ مردن ئه‌من مه‌منونی‌ فرمێسكی‌ گه‌شم
شاعیرێكی‌ ڕاست‌و به‌كڕووم‌و فیداكار‌و نه‌به‌ز
كورده‌ محتاجی‌ محه‌ك نیم زێڕی بێ غه‌لل‌و غه‌شم

مامۆستا هێمن
دوو چاوم خوێنه‌ بارینێ
دوو چاوم خوێنه‌ بارینێ
دوو چاوم خوێنه‌ بارینێ له‌ ئه‌شقی روومه‌تی ئاڵت
گرفتاره‌ له‌ناو زوڵفت دڵم، بۆ دانه‌ی خاڵت
توخوا که‌ی بێت که‌ من په‌شتانی باڵاو قامه‌تی تۆ بم
چ وه‌ختێ پر به‌چنگ بگرم دوو لیمۆی نه‌ورستی کاڵت
نه‌خۆشی خۆشتره‌ لای من له‌ ساغیو سحه‌ت ئه‌ی جانه‌
ئه‌گه‌ر یه‌ك هه‌فته‌ جاریك بییت بپرسی چۆنه‌ ئه‌حواڵم
به‌ شایی ‌عاله‌می ناگۆرمه‌وه‌ ئه‌مرۆ له‌دنیادا
جنیوی و توندی و قه‌هرو قسه‌ی نالایه‌ق و تاڵت
نیگاره‌ لێم ئه‌پرسێ بۆچی وا دێوانه‌یه‌ (ئه‌حمه‌د)
له‌ عه ‌شقی چاوی تۆیه‌ چاوه‌که‌م وا بووم به‌ عه‌وداڵت

ئه‌حمه‌د موختار جاف
ماچی‌ شیرین
ماچی‌ شیرین
به‌ منداڵی له‌ لێوی‌ ئاڵی تۆم ئه‌ستاندووه‌ ماچێ
به‌ پیریش له‌زه‌تی‌ ئه‌و ماچه‌ شیرینه‌م له‌ بیر ناچێ
به‌ سه‌د دكتۆر‌و ده‌رمان‌و په‌رستار ناكرێ چاره‌ی‌
كه‌سێك تیری مژۆڵی ئه‌و كچه‌ كورده‌ی‌ له‌ دڵ ڕاچێ
ده‌كا گیرۆده‌تر پیرانی‌ دڵته‌ڕ ئه‌و كچه‌ كورده‌ی‌
بچێته‌ مه‌كته‌ب‌و بسكی‌ به‌ مۆده‌ی‌ تازه‌ هه‌ڵپاچێ
خه‌م‌و ده‌ردی‌ زه‌مانه‌ پیری كردم وشك‌و بێزه‌وقم
كه‌ شاعیر وشك‌و بێشۆر بوو له‌ناو خه‌ڵكی‌ ده‌بێ لاچێ
له‌ گۆشه‌ی‌ بێكه‌سیدا ئێستا وا دڵته‌نگ‌و خه‌مبارم
نیه‌ باكم ئه‌گه‌ر ماڵم به‌جارێكی‌ به‌ قور ِداچێ
به‌شی كوردێكی‌ زانا له‌م وڵاته‌ مه‌ینه‌ت‌و ده‌رده‌
ئه‌وه‌ی‌ نه‌تویست بڵێ ڕه‌ببی به‌ ده‌ردی‌ كوردی‌ زانا چێ
له‌ناو بازاڕی‌ ئه‌وڕۆ كه‌ی‌ ئه‌ده‌ب دا شیعری‌ تۆ هێمن
وه‌كوو پوڵی چروكه‌، هیچ ڕه‌واجێكی‌ نیه‌، ناچێ

مامۆستا هێمن
له‌ ناو ماچی نا دیارتا ده‌توێمه‌وه
له‌ ناو ماچی نا دیارتا ده‌توێمه‌وه
چه‌شنی سه‌راب
له‌تووله‌ڕێی په‌نجه‌کانمه‌وه‌ تێپه‌ڕ بوو
خه‌ته‌کانی ناو له‌پمی خوێنده‌وه‌
هه‌روه‌ک ناو له‌پم
به‌گه‌رووی یاده‌وه‌ریه‌کاندا
ره‌تبوو ..
ڕژایه‌ شه‌وگاره‌ دوورودرێژه‌کانی
وه‌رزه‌کانم
په‌لکه‌زێڕینه‌یه‌کی حه‌وت ڕه‌نگ بوو
له‌دوای چوار لێزمه‌ بارانه‌وه‌
هه‌ڵهاتبوو
له‌گه‌ڵ خۆیدا گوڵی په‌مه‌یی و
ئێواره‌ی ئه‌رخه‌وانی هه‌ڵگرتبوو
ئه‌فسانه‌ی حه‌وت شه‌وی زستان و
سووره‌ گوڵ
سووره‌ گوڵ
من كێم هه‌یه‌ جگه‌ له‌ تۆ
هه‌ر له‌ مێژه‌ په‌یمانم داوه‌ به‌ تۆ
هه‌ر چیی گوڵی دونیا هه‌یه‌
بیده‌مه‌ تۆ .....
وه‌ره‌ ئه‌ی هه‌ناسه‌كه‌م
ده‌زانی زۆرت بیرت ده‌كه‌م
من له‌ ناو ته‌نیایدا توایمه‌وه‌
ته‌نیا شك به‌ تۆ ده‌به‌م
بێ تۆ ......
ژیان به‌هارێكه‌ و به‌ بێ گوڵه‌ و
پایزێكه‌ و وه‌رزی گه‌ڵا رێزانه‌
من زۆر تامه‌زرۆی ماچی تۆم
گه‌ر تۆ نه‌بێ
كه‌سێكی دیكه‌ نییه‌
تێنوه‌تیم به‌ ماچ بشكێنێ
به‌س ته‌نیا تۆ ......!!

خالید شه‌یدا
تانه‌و ته‌شه‌ری‌ هه‌سته‌ وڕوژاوه‌كانی‌ جه‌سته‌یه‌كی‌ له‌ ژیان به‌جێماو / هه‌مزه‌ گوڵانی
‌‌خه‌ڵاتی دووه‌می شه‌شه‌مین فیستیڤاڵی گه‌لاوێژی وه‌رگرتوه‌

هه‌ستی‌ یه‌كه‌م :
له‌دووره‌وه‌ ژیان ده‌بینم،
ژیان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌و دیوی‌ مردن
له‌ژێر سێبه‌ری‌ تینووی‌ دره‌ختێك پاڵكه‌وتووه‌
گۆشه‌گیر له‌بن گابه‌ردی‌ وه‌جاخزاده‌یه‌ك
ته‌سبیحاتی‌ خۆر ده‌كات‌و
به‌ مه‌زه‌نده‌ی‌ گوڵه‌ گه‌نم ده‌چێته‌ سه‌ردانی‌ زه‌وی‌
به‌لێكدانه‌وه‌ی‌ به‌هار، كانیاوه‌كان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌
ژیان كه‌ ده‌ڕوا خه‌ون‌و خولیای‌ تاجیره‌كانی‌ زمان ده‌بات‌و
له‌هه‌ر خاڵێكدا درۆیه‌ك به‌جێده‌هێڵێ‌.
ژیان خۆركه‌وتنی‌ سپێده‌یه‌كه‌ ، له‌ باران به‌جێماوه‌
ئێواره‌یه‌كی‌ نیگه‌رانه‌، له‌سه‌ره‌مه‌رگدا وه‌ستاوه‌.
ژیان كانیاوێكه‌ بۆ به‌هار
گوڵێكه‌ بۆ پشكووتن
باڵنده‌یه‌كه‌ بۆ فڕین ‌وماڵێكه‌ بۆ ده‌رگاو
په‌نجه‌ره‌یه‌كه‌ بۆ ڕوانین .
ژیان ولاَتێكی‌ كۆیله‌یه‌، رێگا به‌ رێگای‌ مێژوو
بۆ ئازادیی‌ ده‌گه‌ڕێ‌ !
چاره‌نووسم
چاره‌نووسم
تا تۆ شیعرم بخوێنییه‌وه‌
ووشه‌ ووشه‌ بۆ لای من دێن
دڵم لێ ده‌بێ به‌ باخ و
هه‌زاران شیعری لێ ده‌ڕوێن
که تۆش شیعرم نه‌خوێنییه‌وه
هه‌رچی ووشه‌ی ناسک هه‌یه‌
له‌گه‌ڵ خه‌می دڵی مندا
ده‌توێنه‌وه‌و
دڵۆپ دڵۆپ ده‌بن به‌ خوێن
بۆیه‌ ئه‌تۆش ...
نه‌که‌ی ببی به‌ تاریکی
ڕێگای عه‌شق و چاره‌نووسم
هێشوو هێشوو بخوێنه‌وه‌
هه‌رچی شیعرێ که‌ ده‌ینووسم

شاڵاو
بــــــــــــــواری دڵ
بــــــــــــــواری دڵ
دڵم
رچه‌یه‌كم بۆ ده‌شكێنێ
كه‌ ناوێرم خۆی لێده‌م،
رێگه‌ی ماڵێک ده‌گرێته‌ به‌ر
كه‌ ناوێرم له‌ ده‌ركه‌ی ده‌م،
ئه‌وینێكم پێده‌ناسێنێ
له‌ ڕووم هه‌ڵنایه‌ بیدوێنم،
له‌ ئاوێک ده‌دا
بواری په‌ڕینه‌وه‌م نادا.

ده‌ڵێی دڵم
له‌ سینه‌مدا هه‌ڵناكا

دڵه‌!
هێدی به‌و لێم هه‌ڵمه‌بڕه‌!
به‌ له‌ز مه‌ڕۆ، سه‌ر هه‌ڵمه‌گره‌
مژی غه‌ریبیی خه‌سته‌
په‌یامی خۆر
په‌یامی خۆر
وا ئه‌مجاره‌ش گه‌ڕامه‌وه‌ و په‌یامه‌كه‌م به‌یان ده‌كه‌م
سرودێكم هه‌زار خه‌می ، وڵاته‌كه‌م نیشان ده‌ده‌م
له‌ته‌ك ترس و دڵه‌ڕاوكێ ی دره‌ختێكدا ده‌بمه‌ هاوڕێ
بۆ هه‌رتاوێ خوێن ببارێ ، دڵم لێتان دانابڕێ
ڕێم هه‌ر لڕێ ی كوردستانه‌ و ، شانم به‌ردی دامه‌نی گوڵ
هه‌ناسه‌م بای كوێستانانه‌ و ، سروه‌م عه‌ینی سوبحی به‌كوڵ
له‌ته‌ك زامی پیره‌ زامی ، پیره‌ دایكێ ده‌چمه‌ برژان
له‌ته‌ك خوڕه‌ی پڕ گریانی مناڵێكدا ده‌چمه‌ سوتان
له‌گه‌ڵ ئه‌ودا په‌یامی خۆر ، هانای شه‌هید ده‌گه‌یه‌نم
له‌گه‌ڵ ئه‌مدا بانگی ویژدان ، شۆڕشی نان ده‌گه‌یه‌نم
به‌ڵێ قه‌ومه‌ له‌گه‌ڵتانا له‌سه‌نگه‌ری ڕه‌قیبانم
له‌خه‌متانا منیش خومی ، خاسه‌ خومی ڕه‌شپۆشانم
له‌ته‌ك زه‌رده‌ی مه‌غریبانا كه‌س وكارم له‌گه‌ڵتانم
له‌ته‌ك مه‌رگی كچی ئاونگ به‌چه‌قۆی خۆر له‌گه‌ڵتانم
وا ئه‌مجاره‌ش گه‌ڕامه‌وه‌ و ، باز په‌یامێ هه‌ڵده‌فڕێنم
ده‌بمه‌ پردی نێوان دوو زێ ، كه‌ژی خه‌متان ده‌ڕوخێنم
ده‌تۆش ئه‌ی خاك ده‌ستم دامێن هه‌ر سروه‌یه‌ك به‌ڕۆحم به‌
خۆم غوڵامی ئاو و خاكت ، ده‌سا ئاهێ به‌ڕۆحم به‌

ئیسماعیل خورماڵی
یـــــــــاران
یـــــــــاران
له‌ژێر زه‌رده‌ و نووری مه‌غریبدا ده‌گریم دیسان
له‌ناو به‌فری به‌ره‌به‌یاندا ، ده‌گریم دیسان
من ده‌گریم و ده‌زانم ئه‌و چه‌ند پیرۆزه‌
بۆ خه‌می من باوه‌شی ئه‌و چه‌ند به‌سۆزه‌
ئیتر یاران لێم گه‌ڕین با ئه‌مشه‌و شینی عومرێ بكه‌م
بۆ ئه‌و سۆزه‌ مانگی قه‌ڵه‌م ,‌ چرۆی وشه‌ به‌ڕێ بكه‌م
ئه‌مشه‌و جه‌ژنی شیعره‌ به‌د مه‌ستی منه‌ یاران
شه‌وی به‌خته‌ و ڕه‌هێڵه‌ی عه‌شقه‌ ئه‌مشه‌و یاران
تۆ ته‌ماشا ، كچانی شار به‌چرپه‌وه‌
به‌قریوه‌ی ، هه‌زار نازی سه‌ره‌ڕێوه‌
چۆن وه‌كو مه‌ل پۆلا و پۆلی سه‌رچنارن دێن و ده‌چن
قه‌تاری گوڵ چه‌می ڕه‌نگن چرۆی سه‌وزن دێن و ده‌چن

ئیسماعیل خورماڵی
ســــه‌مــا
ســــه‌مــا
به‌ ساماڵی ته‌نگه‌ی شلدا ، كۆترێ له‌سه‌ما ده‌فڕێ
به‌و سه‌مایه‌ ئه‌ی شه‌كره‌ كچ ، دڵم باخێ له‌گوڵ ده‌گرێ
خۆ به‌له‌ره‌ی تازه‌ لیمۆی ، باخی سه‌رسنگ ڕۆحم ده‌فڕێ
ده‌بم به‌دار لیمۆی شیعر ، به‌چوار لادا قه‌ڵه‌م ده‌فڕێ
چۆن هه‌ڵنه‌فڕێ گوڵه‌خاتوون ، هه‌ر گوڵێكت سه‌د به‌هاره‌
هه‌ر زه‌رده‌یه‌ك له‌تاقی لێو ، وه‌ك هه‌ڵاله‌ی تازه‌ داره‌
هه‌موو گیانت به‌ گوڵ بگرم ، له‌پاداشتی جوانیت كه‌مه‌
هه‌موو گیانت له‌عه‌تر نێم ، له‌پاداشتی بۆنت كه‌مه‌
له‌سپیده‌ی خۆت بڕوانه‌ ، حاڵی ده‌بی چ شیرینی
وه‌ك وه‌نه‌وشه‌ بۆ هه‌وێنی ، شیعر و ئه‌وین چ شیرینی
هه‌ر نێرگزه‌ و بۆ نازی ڕێ ، سه‌ری سپی نه‌وی ده‌كا
هه‌ر ڕوباره‌ و بۆ هاژه‌ی سنگ ، سه‌ری شینی نه‌وی ده‌كا
ئیتر من چۆن ئه‌ی سێوه‌ كچ ، له‌به‌رده‌متا به‌لاڵ نایه‌م
جه‌رگ و دڵم به‌كون ناچێ و ، به‌سه‌ر بورده‌ی شمشاڵ نایه‌م
وه‌ره‌ ئه‌ی یار كه‌مه‌ره‌ شل ، به‌فووی عیشق بمژه‌نه‌ تۆ
پیاڵه‌یه‌كم له‌باده‌ی تۆ ، ئه‌گه‌ر ده‌كرێ مه‌مڕێژه‌ تۆ

ئیسماعیل خورماڵی
قـــــــــــــــه‌ده‌ر
قـــــــــــــــه‌ده‌ر
كوا بێستانی پڕ شه‌مامه‌ی وه‌رزی عیشق ، عیشق كوانێ
كوا به‌رامه‌ی پڕ له‌عه‌تری ده‌می عیشق ، عیشق كوانێ
چیدی گوڵم ،من ئاوێنه‌ی ئه‌م به‌هاره‌ ، نانێمه‌ ڕوو
وه‌كو سێوی به‌ر كڕێوه‌ ، زوو هه‌ڵوه‌رین ناكه‌مه‌ خوو
هه‌رچه‌ند ئێسته‌ له‌ته‌ڵانی غوربه‌تێكدا ته‌واو ته‌نیام
وه‌كو سایه‌ی نازه‌نینێ كه‌ خه‌م بیگرێ چه‌شنی ده‌ریام
ته‌ماشا با سوژده‌به‌ری له‌شی ڕووتی ، چ گوڵێكه‌
وه‌كو عومری عیرفانی دڵ ، وێرانی ده‌س ، چ دڵێكه‌
من قه‌ده‌رم ده‌بوو وابێ ، فریشته‌یه‌ك ڕام نه‌ژه‌نێ
وه‌ك هه‌رێزی كانیله‌یه‌ك ، چاو كانیه‌ك ڕام نه‌ژه‌نێ
ده‌بوو ون بێ سه‌ری شووشه‌ی به‌خته‌وه‌ری ئه‌م دڵه‌ی من
وه‌كو شوعله‌ له‌ دووكه‌ڵدا ، نه‌یدۆزنه‌وه‌ ئه‌م گوڵه‌ی من

ئیسماعیل خورماڵی
بــــــــــــــــــــــۆم بنووســــــــــــــــــــه
بــــــــــــــــــــــۆم بنووســــــــــــــــــــه

من ئه مه وێت نه ك ته نها خـــــــــــــــــــــۆم
به ڵكو گشت دونــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــیا بزانێ
تۆ چه نێكت من خۆش ئــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــه وێ
ئه مه وێت له چاوی ئه ستێره كانــــــــــــــــدا
ببینم چــــــــــــــــــه ن بیـــــــــــــــــــــرم ئه كه ی
به گه ڵای دره ختـــــــــــــــــــــــ ـه كانیشـــــــــــدا
بزانم چاوه ڕێـــــــــــی دیدارم ئه كـــــــــــــه ی
ئه مه وێت عه شقت بۆ من له ووشه ماره كه یتو
هۆنراوه یـــــــــــــه كم بـــــــــــــــــــۆ بنووســــــــــــی
گشت عاشقێكی پێ سه ر ســـــــــــام كـــــــه ی
ئه مه وێت له گشت ڕۆژنامه و گۆڤارێكـــــــدا
ئه و هۆنـــــــــــراوه یه تــــــــــۆماركـــــــــ ـــــــــه ی
تا هه موو كه س بزانـــــــــــــــــێ خۆشت ئه وێم
بۆم بنووسه .. تا ئه توانی بۆم بنووســـــــــــــــه
با هه ست به ترپه كانی دڵت بكـــــــــــــــــــه م
غه‌ریبیتان ده‌كه‌م
غه‌ریبیتان ده‌كه‌م
به‌قه‌د په‌لك و گه‌ڵای داران ،غـــه‌ریبیتــــان ده‌كـــه‌م یاران
به‌قه‌د خاك و كوچه‌ی شاران غـــه‌ریبیتان ده‌كــه‌م یـــاران
هه‌رهه‌مووتان له‌ بیرمدان خاكه‌ لـــیمـۆن گوڵـــن بۆ مـــن
هه‌ر هه‌موتان هاژه‌‌ی خوێنن یــه‌كه‌ یه‌كه‌ دڵـــن بـــۆ من
سپێـــدان زوو ئێــــواران دێـــر ده‌ڕوانــنــه‌ گـــــه‌ڕانــــه‌وه‌م
به‌ لێوی وه‌ك خوێن و شه‌كر دێنه‌ سه‌ر ڕێی گه‌ڕانــــه‌وه‌م
خۆزگه‌تانه‌ خۆزگه‌مانه‌ هه‌ناسه‌مان به‌ یه‌ك به‌خشــــــین
له‌ نزیك ڕا ،ئه‌زیزانم ، له‌ حاڵی یه‌ك له‌ یه‌ك پرسیـــــــــن
كه‌ هاتمه‌وه‌ له‌ من باخچه‌ی پڕ له‌ مه‌لی شیعر و جوانی
له‌ ئێوه‌ش هه‌ر هاوه‌ڵانم ،سێبه‌ری له‌ تاسه‌و جــــوانی
كه‌ هاتمه‌وه‌ به‌ مێخه‌ك و بۆنی وڵات ،بـۆن خۆشــم كه‌ن
وه‌ك تازه‌ یار توخوا یاران ،به‌ ئه‌وینتان سه‌رخۆشم كـــه ن

ئیسماعیل خورماڵی
هاواری دڵ
هاواری دڵ
له‌قه‌فه‌زی سینه‌دا دڵ ، وه‌كو بولبول به‌هاواره‌
ئاو له‌چاوم تاوی شه‌سته‌ ، عه‌ینی چاوی لاله‌زاره‌
ئه‌تۆش بێ باك له‌ژێر كه‌پری ، دڵ ڕه‌قیدا وه‌كو جاران
دوره‌ حه‌سره‌ت ، هه‌ر بزه‌ت دێ ، قریوه‌ت دێ وه‌كو جاران
هاواری دڵ
ڕۆژی چه‌شنێ ، چه‌شنی ته‌رزه‌ ، داده‌بێژی له‌باخی دڵ
چه‌شنی پایز له‌ڕه‌گ دێنی ، شینایی ڕۆح له‌باخی دڵ
ئه‌دی كوانێ ، ساڵی عه‌شق و ، ساڵی سۆز و ساڵی په‌یمان
چ ڕوبارێ پێ ی وتی تۆ ، له‌چاو ده‌ركه‌ نیگای په‌یمان
ئه‌دی كوانێ ئه‌و ڕۆژانه‌ی ، من شه‌لال و من خه‌جت بووم
وه‌ك ئێواره‌ی سه‌ر گۆیژه‌ی سوور ، من هه‌ساره‌ی ئه‌وینت بووم
ده‌بێره‌ ده‌نگ ، هۆ په‌یامی بۆ دڵه‌ی من هه‌زار فه‌رهاد
به‌كێ بڵێم : ئێوه‌ش درۆ ، بۆ كێ به‌رم داد و فریاد
خه‌جاڵه‌ت بن دنیای عیشق و خۆشه‌ویستی چۆن واده‌بێ
ڕۆژی یه‌كێ به‌ میوانی ، به‌ر هه‌یوانی دڵتان ده‌بێ

ئیسماعیل خورماڵی
بیره‌وه‌ریه‌ک
بیره‌وه‌ریه‌ک

ئه‌مشه‌و بیرم لێت کرده‌وه‌
خه‌یاڵێکی زۆر ناسکم
بۆ کۆڵانی بیره‌وه‌ریی یه‌ک برده‌وه‌
ئه‌و ئێواره‌یه‌م هاته‌وه‌ یاد
که‌ شه‌ڕمانبوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
کاممان یه‌کترمان له‌وی تر زیا خۆش ئه‌وێ
تۆ ده‌ستت کرد به‌ گیرفانتاو
ووت من ئه‌م نامه‌یه‌ی تۆم
بۆ خۆم کردووه‌ به‌ هه‌وێ

خۆ ئه‌زانم درۆت نه‌کرد
ئێستاش هه‌ر نامه‌که‌ت لایه‌
به‌شه‌وانه‌ هه‌تا به‌یان
ده‌ستێکه‌و هه‌ر له‌ ملتایه‌
به‌ڵام ئازیز من گره‌وه‌که‌م برده‌وه‌
خۆ هه‌ر من زیتر شه‌یدات بووم
تۆ هه‌ر به‌ڕاستی له‌ دڵمای
به‌س من به‌ نامه‌ له‌لات بووم.

ڕه‌نج سه‌نگاوی

خه‌وێک
خه‌وێک
ئه‌مشه‌و له‌ خه‌ونمدا مردم
بڕوام نه‌بوو به‌و دڵه‌ پر له‌ سۆزه‌وه‌
خوای میهره‌بان لێم نه‌بورێ
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ چاوت سوێندم خواردووه‌
ده‌رگای به‌هه‌شتیان داخست و نه‌یانهێڵا بچمه‌ ژوورێ.

ئه‌وانه‌ی که‌ قۆڵیان به‌ستم
باڵایان داپۆشرا بوو به‌ گڕ و ئاگر و ئاسن
بروام نه‌بوو ، دڵێکی عاشق نه‌ناسن
پێم سه‌یر بوو به‌و جوانیه‌
فریشته‌یه‌کی سه‌ر شانم ده‌ستی کرد به‌ دوو زمانی
هه‌رچیم پێبوو له‌ گیرفانم ده‌ریان هانی

نامه‌یه‌کیان کاتژمێرێ پێش مردنم نووسیبووم بۆت
ناسک بوو ئێجگار ناسک بوو
هێنده‌ی ناسکی دڵی خۆت
که‌سێ نه‌بوو گوێم لێ بگرێ
هه‌تا توانیم هاوارم کرد له‌ تاوانا
چونکه‌ هه‌ر باوه‌ڕم نه‌کرد من نوقم بم له‌ تاوانا
به‌ر له‌وه‌ی ته‌واو بسوتێم ئیتر چاوانم کرده‌وه‌
ئه‌و نامه‌یه‌ی به‌ دیار‌یه‌وه‌ خه‌وم لێکه‌وتبوو
له‌ نوێ ده‌ستم پێ کرده‌وه‌ .

ڕه‌نج سه‌نگاوی
کا تژ مێر
هۆ نراوه ی په شێوو- به ڵێن بد
که‌ناڵه‌ کوردیه‌کان
هۆنراوه ی فه ره یدوون عبدول به رزنجی
پیره مێرد
گۆرا نی یۆ نا نی
هۆ نراوه ی ئیسما عیل خورماڵی - دڵم مه یلی
گۆ را نی فا رسی
شیوه نی نیشتما ن
زمانی کوردی








هۆ نراوه ی ڕه نج سه نگاو ی
ما مۆستا هێمن مو کریا نی
ئه حمه د هه ردی
Free Web Hosting