--------------------------------------------------
Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 39
 dya - هۆنراوه
Quick Links:
سه ره تا
پۆ سته ر ه شیعر
پەیوەندیم پێوەبکە
ماڵپه ڕی سا یه
ماڵپه ڕی کا شما
هۆنراوه ی سالع بێچا ر -ئا یه تی ئیشق
ڕۆژنامه‌کان
شیخ ڕه زا ی تا ڵه با نی
هونه‌رمه‌ندان
Thirty Three Threes

ajder

B-Side

Backwoods Butcher

Body Bagz

Define

Dude Nasty

DA CaMP

GrewSum

Homicide

IKKURRUZ

LEWN

Maniacal Styles

Mars

Menacide

Tha Menace

Mystary

Nekro G

PoltArt

PROPHECY

Psycho Killaz

Qrem Dela Qrem

Ric-Lo-X

SCUM

Southside Slashers

Stigmata

Stitchez

Stitch Mouth

Sutter Kain

Surreal

Syko Sain

Tampa Wicked

The Wikid One

Tragedy

TRickStA

Vect

Kidcrusher

هۆ نراوه ی سه رگووڵ بێتووشی
گۆرا نی عه ره بی
هۆ نراوه ی با ڕێزه - ده بمبه خشه
کتێبخانه ی کوردی
Logo
ما مۆستا عبدوڵا په شێو
جه ما ل خه مبار
هۆ ندراوه ی کاوه حسین -خۆزگه
هه‌ى شه‌مى شه‌وان

هه‌ى شه‌مى شه‌وان
هه‌ى شه‌مى به‌شه‌وق چل چراى شه‌وان
هه‌ى ژیانى من هه‌ى ڕۆحى ڕه‌وان
هه‌ى گلێنه‌ى دیده‌ى بێ خه‌وان
هه‌ى ئاسکى سه‌رکه‌ل له‌سێبه‌ر سڵ که‌ر
هه‌ى هه‌واى سازى کوێستانان له‌سه‌ر
هه‌ى عه‌نبه‌رین خاڵ سۆسه‌نى کڵاٿ
هه‌ى ڕوناکایى ڕه‌شماڵانى جاٿ
هه‌ى من په‌روانه‌ى په‌ڕ سوتاوى تۆ
هه‌ى من گیرۆده‌ى زوڵٿى خاوى تۆ
تۆ جارێ نایه‌ى بۆ سه‌ر وه‌ختى من
گوێ ناده‌ى به‌ ئاهـ زامى سه‌ختى من
ناپرسیت ئاخۆ من بۆتۆ چۆنم
بێ باکى له‌تین قرچه‌ى ده‌رونم
هه‌واى کوێستانت وابۆ بوه‌وه‌
حه‌یٿت کرد منت له‌بیر چووه‌وه‌
بێ مروه‌تیت کرد هه‌ى شه‌م ده‌رباره‌م
من بۆ تۆ قه‌یسى سیا ستاره‌م
واده‌ى من و تۆ دێوانه‌ى خوابێ
مه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ دادم ڕه‌وا بێ
شه‌مى شه‌م ڕوومه‌ت تۆ به‌سه‌لامه‌ت
سکاڵاى دڵم که‌وته‌ قیامه‌ت

وه‌لی دێوانه‌
ئیـــــــــــــــــــــــــــــــمزا
ئیـــــــــــــــــــــــــــــــمزا
گوڵم له‌و ڕۆژه‌وه‌ی دڵم ئه‌م عه‌شقه‌ جوانه‌ی تۆی تیایه‌
ته‌واو هه‌ســـــتم پێ کردووه‌ ترپه‌کانـــــــــــــــــی زۆر خێرایه‌

رۆح و خه‌یاڵ و ده‌روونم به‌س جێی تۆی تیا ئه‌بێته‌وه‌
وا ئولفه‌تم پێوه‌ گرتووی وه‌خـــــــــته‌ خۆم بیر ئه‌چـــــــــــێته‌وه‌

هه‌رچه‌نده‌ تۆ مایه‌ی خه‌میت به‌ مه‌ودای گشت وه‌رزی ساڵم
که‌چی نـــــــــه‌ک هه‌ر خۆشــــــم ئه‌وێی به‌ خه‌میشت زۆر خۆشحاڵم

گوڵم هێنده‌ به‌تاسه‌وه‌ عاشقی ئه‌م وێنه‌یه‌ی تۆم
یه‌که‌م پــــــــــیتی ناوه‌که‌تم کردۆته‌ ئیمزای نـــــــــــاوی خۆم

له‌و کاته‌وه‌ی تۆم خۆش ئه‌وێ ته‌واو هۆشم له‌ده‌ست چووه‌
هاکا له‌ خه‌ڵکی شـــــــارت بیست ووتیان عاشقێک شێت بووه‌



کاوه‌ حســــــــــــــێن
چیم ده‌زانی ئه‌م سه‌ودایه‌
چیم ده‌زانی ئه‌م سه‌ودایه‌
چیم ده‌زانی ئه‌م سه‌ودایه‌ دینم ده‌کا وه‌کوو مه‌جنوون
دڵم ده‌کا به‌ دۆزه‌خ و چاوه‌کانم چه‌می جه‌یحوون
چیم ده‌زانی که‌ سێڵاوێک هه‌ر له‌ ناکاو ده‌مڕفێنێ
گه‌میه‌ئاسا ده‌مخاته‌ ده‌م که‌فوکوڵی پێلی ونبوون
شه‌پۆڵێک دێ و گه‌مییه‌که‌م لێ له‌ت له‌ت ده‌کا
له‌ته‌کانیش له‌ت له‌ت ده‌بن بێ چه‌ندوچوون
نه‌هه‌نگێکیش سه‌ر هه‌ڵدێنێ و ئاوی زه‌ریا گشت ده‌نۆشێ
زه‌ریای دوور و بێکه‌ناریش وشک ده‌بێ وه‌کوو هاموون
هاموونیش ده‌م ده‌کاته‌وه‌ و نه‌هه‌نگه‌که‌ هه‌ڵده‌لووشێ
ونی ده‌کا له‌نێو خۆیدا به‌ ده‌ستی ڕق وه‌کوو قاڕوون
که‌ ئه‌مانه‌م هاتنه‌ سه‌ر زار نه‌ ده‌ریا ما و نه‌ بیابان
چووزانم من ئیتر چۆن بوو که‌ چۆن نووقمه‌ له ‌نێو بۆچوون
چووزانمی تر گه‌لێک زۆرن به‌ڵام من ئیدی نازانم
که‌ خواردوومه‌ به‌ ده‌م به‌ستی له‌و ده‌ریایه‌ له‌پێک ئه‌فیوون

مەوولەوی
دڵ ده‌ڵێ
دڵ ده‌ڵێ
دڵ ده‌ڵێ سه‌یری چه‌مه‌ن خۆشه‌ جه‌وابی ناده‌م
مودده‌تێکه‌ له‌ قه‌فه‌س دایه‌ عه‌زابی ناده‌م

مه‌جلیسێکی چه‌مه‌ن و بولبول و به‌زمی گوڵ و موڵ
به‌ دووسه‌د مه‌دره‌سه‌و ده‌رس و کیتابی ناده‌م

گوتم ئه‌ی ماه دڵی من به‌ دڵی خۆت بکڕه‌
گوتی من به‌ردی به‌ قیمه‌ت به‌ که‌بابی ناده‌م

گۆشه‌گیرم له‌ ئه‌برۆت و موته‌وه‌ححیش له‌ موژه‌ت
ڕۆحی شیرینم ئه‌به‌د شیر و قولاپی ناده‌م
‌‌
طه‌ڵه‌بی سینه‌یی چاکم مه‌که‌ به‌و چاوانه‌
سینه‌که‌م چاکه‌ به‌ ئینسانی خه‌رابی ناده‌م

"نالیا" ئه‌م غه‌زه‌له‌ت تازه‌ به‌ تازه‌ گوتووه‌
به‌ دووسه‌د (مه‌ثنه‌وی)و (لوبیی لوباب)ی ناده‌م


نـــــــالی
بگه‌ڕێوه‌
بگه‌ڕێوه
بگه‌ڕێوه‌ بۆکــــــــــوێ ده‌ڕۆی

له‌ کوێ هه‌وارت هه‌ڵده‌ده‌ی

له‌ ئامێزی مـــــــــــن بترازێی

له‌ هه‌ر کوێ بی په‌ناهه‌نده‌ی

بگــــــــــــــــه‌ڕێوه‌ نه‌وه‌ک ئیتر

له‌ باخـــــی دڵم هه‌ڵوه‌رێ ی

بگـــــــــــــــــه‌ڕێوه‌ ژیان لێره‌

نه‌باده‌ مـــــــــردن بێته‌ ڕێ ی

به‌شی ناسینی نامه‌ردی
به‌شی ناسینی نامه‌ردی
به‌شی ناسینی نامه‌ردی له‌كه‌سدا مه‌ردی نابینم
له لایێكی كه ڕوو گه‌رمی نه‌بێ دڵ سه‌ردی نابینم
چ ڕوو سپییه‌ك به‌ڕوو سووری له بۆته‌ی ئیمتیحان ده‌رچوو
درۆ ناكه‌م به‌وه‌جه‌ی ڕاستی ڕوو زه‌ردی نابینم
له كه‌ند و ڕه‌ندی عاله‌م قه‌ت مه‌پرسه گه‌ر خیرده‌مه‌ندی
خودا هه‌ڵناگرێ ڕه‌ندم نه‌دیوه كه‌ندی نابینم
له كه‌س وردیم نه‌دیوه تا درشتی بێ نمایان بێ
كه‌سێ بڕوێش ده‌كا و لافی ده‌قیقه وردی نابینم
گه‌لێ كه‌س ده‌ستی چا ده‌ڕوا وه‌كو چا ئابڕووی ڕۆیی
به‌ڵام بۆ دین وه‌كو دنیا به‌ده‌ستوبردی نابینم
ئه‌وه‌ی عاریف بێ ده‌یزانی ئه‌من چم گوتووه لام باشه
ده‌ڵێم زاهید به‌دارا چی ئه‌من وه‌ك به‌ردی نابینم
(حه‌ریق) ده‌ردی گرانه ده‌ردی بێ هاوده‌ردیه
له هاوده‌ردی گه‌ڕاوم حه‌یفێ هیچ هاده‌ردێ نابینم

حه‌ریق
تــۆ بۆچــی دەنگــت نیــە ؟؟""
"" تــۆ بۆچــی دەنگــت نیــە ؟؟""

تۆ بۆچی رەنگت نیــە گوڵــی من ؟

کامە دنـــیا لە عەشـــق پیــرۆتــرە

کامە عــەشق لە من پیرۆزترە گــوڵی من

هێندە هۆگری دەنگت بوم

چرپەی کەس ناچی بە گوێما

ئەو ساتانەی پیکەوە بوین

قەت ون نابن لەبەر چاوما

بە هاتنت ڕەنگم گرت و
گه‌وره‌ترین حه‌زی‌ من تۆی‌
گه‌وره‌ترین حه‌زی‌ من تۆی‌
تۆ له‌ خۆشی‌ و سه‌فای‌ حۆتای‌ منیش دڵم وێرانه‌یه‌
باش ئه‌زانم ئه‌م عه‌شقه‌ی‌ من گه‌مه‌یه‌كی‌ شێتانه‌یه‌

خۆ ئه‌توانم خۆشم نه‌ وێی‌ به‌لاَم دڵم ئۆقره‌ ناگرێ‌
خۆ ئه‌شزانم باخی‌ عه‌شقت بۆ به‌ختی‌ من خۆشی‌ ناگرێ‌

گوڵم ناكرێ‌ سیمای‌ جوانت نیشان دڵه‌ی‌ شێتم نه‌ده‌ی‌
وه‌ك به‌ عه‌شقم ڕازی‌ نابی‌ بۆ ئازاری‌ ڕووحم ئه‌ده‌ی‌

گوڵی‌ سوری‌ عه‌شقم به‌رێ‌ هاكا به‌هاری‌ ته‌مه‌ن ڕۆی‌
كه‌ ئه‌زانی‌ به‌خته‌وه‌ری‌ وگه‌وره‌ترین حه‌زی‌ من تۆی‌

كاوه‌ حسین
پارچه‌یه‌ک له‌ 'بێ ناونیشان وه‌ک تۆوی شیعری
پارچه‌یه‌ک له‌ 'بێ ناونیشان وه‌ک تۆوی شیعری ده‌م 'با''
خه‌م مه‌خۆ.. په‌پووله‌

ته‌مه‌نت هێند کورته‌.. خه‌م مه‌خۆ!

له‌و ماوه‌ی ترووکه‌ی چاوه‌دا

ئه‌وه‌نده‌ی تۆ عومری درێژت

به‌خشیوه‌ به‌ شیعر

عومری نوح نه‌یداوه‌..

خه‌م مه‌خۆ.. په‌پووله‌!*

پارچه‌ی یه‌که‌م له‌ 'ڕۆمانتیک، 'دره‌ختی به‌ساڵاچوو گه‌نج ئه‌بێته‌وه‌''

کافتریا، شینباوه‌ و

دوو هێشووی زۆر گه‌وره‌ی چلچرا، ده‌س له‌ مل،
ئه‌گه‌رچی‌
ئه‌گه‌رچی‌
ئه‌گه‌رچی‌ شه‌و دره‌نگه‌ ساقی‌ بۆم تێكه‌ كه‌مێكی‌ تر
كه‌وا ئه‌مشه‌و سه‌ری‌ هه‌ڵدا له‌ ناخمدا خه‌مێكی‌ تر
له‌ باده‌ ئه‌م ژه‌مه‌ تێر كه‌ منی‌ تینوی‌ جگه‌ر سووتاو
به‌چی‌ دیاره‌ كه‌ ده‌بینم شه‌وێكی‌ تر، ژه‌مێكی‌ تر !
ئه‌وه‌نده‌ ده‌رده‌داره‌ بێ په‌رستارم كه‌ پێم وایه‌ :
له‌سه‌ر كێكی‌ ته‌مه‌ن هه‌ڵناگلرێ تازه‌ شه‌مێكی‌ تر
گه‌لێكم ڕۆژگاری‌ تاڵ‌و شیرین ڕابوارد ئاخۆ
مه‌رگ مه‌ودا ده‌دا دیسان ببینم سه‌رده‌مێكی‌ تر!
گه‌یشتمه‌ سه‌ر ترۆپكی‌ ئاره‌زوو ڕۆژێكی‌ كه‌چی‌ ڕوانیم
له‌ پێشمدایه‌ زه‌رده‌و ماه‌و سه‌خت‌و ئه‌سته‌مێكی‌ تر
هه‌تا چارشێو به‌سه‌ر تۆوه‌ ده‌بینم نازه‌نینی‌ كورد
به‌سه‌ر بیلبیله‌كه‌ی‌ چاوی‌ منا ده‌كشێ ته‌مێكی‌ تر
نه‌ما (خانی‌) تا چیرۆكی‌ عه‌شقی‌ ئێمه‌ داڕێژێ
ده‌نا هێَشتا له‌ كوردستان ده‌ژین زین‌و مه‌مێكی‌ تر
كه‌ هاتنه‌وه‌
كه‌ هاتنه‌وه‌
له‌به‌ر جانتا و كۆڵه‌ پشت دیار نه‌بوون
هه‌موویان یه‌ك پێكه‌نین و
یه‌ك گریان
یه‌ك جۆر تاقمی‌ ددانیان هه‌بوو
هه‌موویان یه‌ك لیستی‌ هه‌ڵبژاردن
یه‌ك مۆدێلی‌ ئوتومبیل
یه‌ك جۆر ته‌زبیحی‌ قه‌زوانیان هه‌بوو
من جاران دڵشادترین كه‌س بووم
كه‌ گوێم له‌ ده‌نگی‌ ئیزگه‌ی‌ گه‌لی‌ كوردستان ئه‌گرت
له‌ زانكۆی‌ موسڵ
به‌و هه‌موو سترێس و ته‌شویش و كه‌ند و له‌نده‌وه‌
ئه‌و هه‌موو تاسه‌ و ئه‌وینه‌ی‌ پێ‌ ده‌دام
ئێستا ئه‌و هه‌موو كه‌ناڵ و ڕادیۆ دیجیتاڵه‌
نه‌ك ته‌زووم تیا ناڕوێنن
به‌ڵكو هه‌ستی‌ ڕاكردنم تێدا دروست ده‌كه‌ن
ڕاكردن له‌ ئه‌ده‌ب
له‌ هونه‌ر
له‌ سیاسه‌ت
له‌ كولتوور
له‌ قه‌ڵه‌م
له‌ كاغه‌ز
کۆ نسێر تی غه م
کۆ نسێر تی غه م
چی یه‌ ئه‌م شه‌و باده‌ی خه‌م شه‌رابی ژه‌هرم پێ ئه‌نوشێ؟
چی یه‌ ئه‌م شه‌و گریانم پێكه‌ نینی به‌سه‌مای خه‌وم دێ ؟
چی یه‌ هه‌ناسه‌م كورنوش و نوێژ بۆ هه‌نسكم هه‌ڵدێنێ ؟
چی یه‌ ئه‌م شه‌وم دیسانه‌وه‌ ئه‌ژنۆم تاسه‌ی زه‌وی ده‌كا
و ماچی ئه‌وینی لێده‌وێ ؟

چی یه‌ ئه‌م شه‌و سه‌رله‌نوێ خه‌م ڕێ ده‌گرێ !؟

ئاسمان وه‌ك چارشێوی ڕه‌ش بالاَی شه‌وم به‌سه‌ردا دێنێ
ئاره‌زووی قینی خۆی وه‌ك شه‌سته‌ی باران و ته‌رزه‌ ده‌بارێنێ
ئاهو ئه‌شكی بۆگه‌نی به‌فرمێسكی من وه‌ژیر دێنێ
ئاسان بوو بۆت پێكه‌نینت به‌ قاقاوه‌ شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ی پێ هه‌ڵبفرێ
چی یه‌ ئه‌م شه‌و دیسانه‌وه‌ خه‌م ڕێم پێده‌گرێ!؟
هۆ خه‌ڵكینه‌ گوێ ڕا دێرن ......
ئه‌م هه‌واڵه‌ زۆر په‌له‌یه‌ و زۆر سامناكه‌ !؟
بۆ بێ ده‌نـــــگــی ؟
بۆ بێ ده‌نـــــگــی ؟
کێ وه‌کو من خۆشی ویستوی؟
کێ وه‌کو‌من هۆنراوه‌ی جوانی بۆ ووتوی؟
بۆ بێ ده‌نـــــگــی ؟
کام نهێنی له‌ناودڵتا حه‌شارئه‌ده‌ی؟
تاکه‌ی بارگه‌ی پرسیارێکی بێ سه‌ره‌تا له‌ده‌رونی خۆتا ئه‌خه‌ی؟

ده‌ بدوێ ده‌ بدوێ
با گوێم له‌ ئاوازی ده‌نگت بێ
با سه‌ری پڕله‌ ئه‌ندێشه‌م فێری خه‌وی سه‌رسینگت بێ
فێرمکه‌ با گه‌وره‌تربم
له‌و خه‌مه‌ی که‌سه‌رم ئه‌خوا
فێرمکه‌ با به‌هێزتربم
له‌و گێژاوه‌ی هه‌رناشزانم بۆ کوێم ئه‌با

ئه‌وشیعرانه‌ی بۆ تۆی ده‌ڵێم
ترپه‌ی دڵی شاعیرێکه‌
ئه‌وشیعرانه‌ی بۆ تۆی ده‌ڵێم
خورپه‌ی دڵی شاعیرێکه‌
ته‌نها شیعرو خۆشه‌ویستی تۆ شک ئه‌با
که‌ی ئه‌یگه‌یتێ؟
ئه‌وا عیشقت بۆته‌ گڕڕو
ئاگر له‌ گیانی به‌ر ئه‌دا

فه‌ره‌یدون عه‌بدول به‌رزنجی
چه‌ند به‌ ژانه‌ ماڵئاوایی
چه‌ند به‌ ژانه‌ ماڵئاوایی
چه‌ند به‌ ژانه‌ ماڵئاوایی و سرودی گریان
چه‌ند به‌ ئێشه‌ بێته‌ به‌ر گوێم ئاوازی زریان
خۆزگه‌ ئه‌و کفنه‌م نه‌دیایه‌ کرایه‌ به‌رت
چی ئه‌بو په‌نجه‌م ببوایه‌ به‌ شانه‌ی سه‌رت؟
ڕۆژ دێ و ده‌روات ئه‌خولێته‌وه‌ تاره‌ بیناییم
هه‌ڵی ئه‌که‌م چرای چاوم بۆ ده‌ورو به‌رم
رۆژانێ بوو ساڵانێ بوو رۆژگارێ بوو ڕۆی
خۆشمئه‌ویست گۆڕی ته‌نیا بردیه‌وه‌ بۆخۆی
گوڵی وشک داری پیریم ته‌نیا مایه‌وه‌
ناڵه‌و گریانی به‌د به‌ختیم جوابی دایه‌وه‌
خۆزگه‌ هاوار له‌ سایه‌تا ئه‌بووم به‌ ژیان
به‌ڵام سه‌د ئاخ لێک دابران لێم نه‌برایه‌وه‌
کۆستت خستم ته‌نیات کردم ئای چه‌رخی زاڵم
فه‌رامۆشم که‌ ڕه‌شپۆشم شکسته‌ باڵم
سه‌رم به‌فری لێ نیشتوه‌ دڵیشم گڕکان
بای ناوه‌ختیش به‌ به‌رگوێما مردنی درکاند
ده‌م ده‌م ئه‌شکی بێداریمه‌ خور خور دێته‌ خوار
یادگاری ئه‌و ڕۆژانه‌شم جه‌سته‌می ژاکاند
ماڵئاوایی یه‌ک جاریه‌ دیاره‌ ماڵئاوا
که‌ خۆشم دێ به‌ دیداری هه‌ر وای له‌ چاوما
پرسیم ئاخۆ هه‌بێ وه‌ک من کۆس که‌وتوو؟
وه‌ک من جگه‌ر بریندار و وه‌ک من گڕگرتو؟
ئه‌و هاواره‌ی که‌ من هه‌مه‌ ئازاره‌ ئازار
بێشک ئه‌گاته‌ لای یاری هه‌میشه‌ نوستوو

ئیسماعیل خورماڵی.
بــرینـی‌ دلـَت ســا ڕیـَـژی‌ نــا یـــه‌
بــرینـی‌ دلـَت ســا ڕیـَـژی‌ نــا یـــه‌
بــرینـی‌ دلـَت ســا ڕیـَـژی‌ نــا یـــه‌
جـوێنی‌ بێـگانـه‌ كـه‌متر كـار ئه‌كــا
تـوانـجـی‌ دوَســت دڵ بــریندارئه‌كـــا

كه‌لـه‌گه‌ڵ به‌دا هه‌ڵـسیی‌ و دانـیشـی‌
وه‌ك شـه‌كـر لـه‌جێی‌ ته‌ڕ هـه‌و ده‌كێشی‌
هـاونشینی‌ بـه‌د,ئه‌خـلاق ئــه‌ گوَڕێ‌
پیــاو خـراپ چـاكیـش ئـه‌خـاته‌ گوَڕێ‌

زوَر پیـاوی‌ پـاكی‌ ته‌میز وه‌ك گه‌وهه‌ر
هـاونشــینی‌ بــه‌د لــه‌كـه‌ی‌خسته‌ سه‌ر
ئـه‌وه‌ی‌ كـه‌خوڵـقی‌ دڵ صاف ئه‌گوَڕێ‌
خــوا لـه‌نـاوی‌ بـات بیـخـا تـه‌ گـوَڕێ‌

ئـاخ ئـه‌وكـه‌ سـانه‌ی‌ كه‌چاك ئه‌گوَڕن
بــوَ ژیـان ناشــێن شــا یسته‌ی‌ گـوَڕن
كـه‌خوَت خودبین و بوَ خه‌ڵك به‌د بین بی‌
نــابــێ‌ لـه‌دوایـی‌ ڕوَژت ئه‌مین بـی‌

ئه‌و پیاوه‌ گـه‌وره‌ی‌ خوَی‌ به‌كه‌م ئه‌گرێ‌
لـه‌ئه‌نـدازه‌ی‌ خوَی‌ زوَرتر سه‌ر ئه‌خرێ‌


لـه‌گه‌ڵ خوَهه‌ڵكێش خوَش باوه‌ڕ مه‌به‌
ئاڵتـون به‌محـه‌ك پیـاو بـه‌ ته‌جـره‌بـه‌

قـه‌دری‌ خـوَت زیـادكه‌ به‌قه‌درزانیـی‌
خوَت نه‌بێ‌ هیچ كه‌س به‌سوك نه‌ڕوانیی‌

پـیره‌مـێــرد
سه‌ربازی وون
سه‌ربازی وون
كه‌وه‌فدێ
ده‌چێته‌ شوێنی
بۆ سه‌ر گۆڕی سه‌ربازی وون
تاجه‌ گوڵینه‌یه‌ك دێنێ.

ئه‌گه‌ر سبه‌ی:
وه‌فدێك بێته‌ ووڵاتی من
لێم بپرسێ:
ـ كوانێ گۆڕی سه‌ربازی وون؟

ده‌ڵێم :
گه‌وره‌م، له‌سه‌ر سه‌كۆی هه‌رمزگه‌وتێ
له‌سه‌ر گابه‌ردی هه‌رشاخێ
له‌ژێر دره‌ختی هه‌ر باخێ
هه‌ركڵێساێی

له‌م ووڵاته‌.

له‌سه‌ر هه‌ر بسته‌ زه‌مینێ
له‌ژێر هه‌ر گه‌زه‌ ئاسمانێ

مه‌ترسه‌:
كه‌میك سه‌رت داخه‌و
تاجه‌ گوڵێنه‌كه‌ت دانێ

عه‌بدوڵڵا په‌شیو
ئه‌مشه‌و
ئه‌مشه‌و
ئه‌مشه‌و یادی تۆ یه‌خه‌ی پێ گرتووم
بۆیه ‌ چاوانم مه‌یلی خه‌و ناکا
ئاسمان بێ ورشه‌ و بێ ئه‌ستێره‌یه‌
شه‌وێکه‌ گوڵم ....هه‌ر له‌ شه‌و ناکا...

ئێستا تۆ شه‌وی سوور به‌ڕێ ئه‌که‌ی
منیش شه‌وی حووزن و ته‌نیایی
بۆچی خه‌رمانی عیشق و ئه‌وینمت
ئاگر تێبه‌ردا وا به‌خۆڕایی .......


ئێستاش له‌و که‌سه‌ خۆشترم ئه‌وی
که‌ به‌ حوکمی دین هاوسه‌ری ئه‌وی
سه‌ییره‌ ئه‌و هه‌موو زوڵمه‌ت لێکردم
که‌چی قه‌ت له‌به‌ر چاوم ناکه‌وی


بڕوام پێبکه‌ هێنده‌م خۆشئه‌وێی
ناتوانم ڕقت قه‌ت لێ هه‌ڵگرم
سینه‌م ئه‌و خه‌مه‌ هه‌ڵناگرێ.....
به‌ خۆشه‌ویستی تۆوه‌ ئه‌مرم

ئیسماعیل محه‌مه‌د
نه‌مردم
نه‌مردم
نه‌مردم من ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره‌ بێ تۆ
نه‌چم، شه‌رت بێ، هه‌تا ئه‌م خواره‌ بێ تۆ

ده‌رونم خاڵیه‌، وه‌ك نه‌ی ده‌ناڵێ
هه‌وارێکی چ پڕ هاواره‌ بێ تۆ !

بینایینم کوێره‌، هه‌ڵنایه‌ به‌ڕوی که‌س
موژه‌م یه‌ك یه‌ك ده‌ڵێی بزماره‌ بێ تۆ

هه‌موو ئه‌عضای ناڵینم ده‌ناڵێ
سه‌راپام میثلی مۆسیقار‌ه‌ بێ تۆ

قه‌سه‌م به‌و شه‌ربه‌تی دیداری پاکه‌ت
شه‌رابم عه‌ینی ژه‌هری ماره‌ بێ تۆ

له‌ کن تۆ خار و خه‌س گوڵزاره‌ بێ من
له‌ کن من خه‌رمه‌نی گوڵ خاره‌ بێ تۆ

له‌ کن من با وجودی ناس و ئه‌جناس
که‌سی تێدا نیه‌ ئه‌م شاره‌ بێ تۆ

هه‌تا تۆم ئاشنا بوی، ئاشنام بون
ئه‌مێستا مو به‌ موم ئه‌غیاره‌ بێ تۆ

هه‌موو ڕۆژێ له‌ ناو هیجرانی ئه‌مساڵ
ته‌مننای مردنی پێراره‌ بێ تۆ

له‌ حه‌سره‌ت سه‌روی قه‌ددت چاوی ((نالی))
دوو جۆگه‌، به‌ڵکو دوو ڕووباره‌ بێ تۆ!

نــــــــالی
چۆن دڵت
چۆن دڵت
چۆن دڵت هات جێم بهێڵی
من کێم هه‌بوو له‌ تۆ زیاتر؟
له‌ دووری تۆ وا هه‌ست ده‌که‌م
که‌س نییه‌ له‌ من ته‌نیاتر.


ئه‌وه‌نده‌ بۆ من پێویست بووی
وه‌ک هه‌ناسه‌م، وه‌کوو گیانم،
له‌وساکه‌وه‌ به‌جێت هێشتووم
به‌های نه‌ماوه‌ ژیانم.

خۆ من هه‌ستم به‌رانبه‌رت
وه‌کوو کڵپه‌ی ئاگر وابوو،
خۆ من چی سۆزم شک ده‌برد،
هه‌موویم هه‌ر به‌ تۆ دابوو.

چۆن دڵت هات جێم بهێڵی
من کێم هه‌بوو له‌ تۆ زیاتر؟
ئێستا بێ تۆ که‌سێ نییه‌
به‌ختی له‌ هی من سییاتر.

وه‌ک ساوا چۆن هه‌ر ئامێزی
گه‌رمی دایکی خۆی پێ خۆشه‌،
ڕۆحی داگیرساوی منیش
ته‌نیا بۆ تۆ به‌ په‌رۆشه‌.

حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن
بیستم گله‌یت کردووه‌
بیستم گله‌یت کردووه‌
بیستم گله‌یت کردووه
گوایا ڕۆژی ڤالانتاین
من تۆم فه‌رامۆش کردووه‌
باوانه‌که‌م..
ڤالانتاین که‌ی جه‌ژنی منه‌؟
جه‌ژنی من ته‌نها نه‌ورۆزه
له‌و ڕۆژه‌یا
لێت ئه‌که‌م جه‌ژنه‌ پیرۆزه..
من له‌ بری
هه‌ر گوڵێکی بێ ڕه‌نگ و بۆی
درووستکراو..
خۆم به‌ به‌هارێ نێرگز و
دڵێکی پڕ له‌ عیشق و سۆز
دێمه‌ حوزورت و پێت ئه‌ڵێم
باوانه‌که‌م جه‌ژنت پیرۆ.

گه‌لاوێژ حه‌مه‌ قادر
په‌یمانت دا
په‌یمانت دا
په‌یمانت داسێبه‌رم بیت
له‌وڕۆژانه‌ی
به‌بێ که‌پرو دارستانم
کاتێ هه‌تاو ده‌مسووتێنێ
ببیت به‌ تریفه‌ی مانگه‌ شه‌و
ئه‌و ده‌مانه‌ی خۆر گیرانه‌و لێله‌ ئاسۆ
بڕیارت دا له‌ گاڵما بیت
تا ئه‌و ڕۆژه‌ی
له‌ باوه‌شی یه‌کتریدا
ده‌توێینه‌وه‌
یان ئه‌و کاته‌ی
له‌ یه‌کترمان داده‌بڕێ مه‌رگ وگلکۆ

تۆ سوێندت خوارد هه‌تا سه‌ر بێ
خۆشه‌ویستی و وه‌فاداری
چه‌ند جار ده‌تگووت
پێکڕا جوانه‌
عیشق وڕاستگۆ
به‌ فرمێسکی چاوه‌کانت
بۆت ده‌نووسیم
چاره‌نووسم
یان بۆ ساردی مه‌رگ و مردن
یان بۆ گه‌رمی باوه‌شی تۆ

نه‌مده‌زانی ڕۆژێک دادێت
هه‌رچی سوێندو په‌یمان هه‌یه‌
هه‌ڵئه‌وه‌رێ له‌ ژێری پێت
به‌ڵێ ئیتر ئه‌وه‌ی هه‌مه‌
په‌یامێکی پڕ له‌ ساردی هه‌ناسه‌مه
ته‌نها بۆ تۆ

چی وه‌ڵامی ئه‌و دڵه‌ی خۆم بده‌مه‌وه‌
دونیا وا هه‌مووی ده‌یزانێ
تۆ هه‌رچیت ووت بوو به‌ درۆ ؟؟؟

شاڵاو

مـــــــــــــــــــــا چ
مـــــــــــــــــــــا چ
لێوت بنێ به‌لێومه‌وه‌ با زمانی عیشق فێربم
ده‌ست و په‌نجه‌ت بنێ ده‌ستم با زمانی ئاگر فێربم

با له‌نێوان لێو و په‌نجه‌ت ، هه‌ناسه‌یه‌ك ووچانێ به‌م
به‌بۆنی گوڵ كه‌چین چینه‌ له‌سه‌ر سینه‌ سه‌رخه‌وێ به‌م

تو تروسكه‌ی ئه‌و چاوانه‌ت ، دییه‌م پرِكه‌ له‌رِۆشنایی
تۆفانێكم له‌دڵدایه‌ ، بمبه‌ رِۆخی دڵنیایی

تو ئه‌و عه‌تره‌ی له‌سینه‌تا ، وه‌ك شه‌ماڵی به‌گوڵاوه‌
تو ئه‌و جوانیه‌ی له‌باڵاتا ، چه‌شنی ئاگر به‌شاڵاوه‌

وه‌ك رِیحانه‌ له‌دێراوی خۆشه‌ویستی و ئه‌وینم نێ
به‌و لێوانه‌ ، لێوانم كه‌ ، له‌تامی ژین له‌ژینم نێ

ده‌ی ئازیزم تا ئێواره‌ ، له‌تاریكی ماڵی دووره‌
بێ با برِۆین .. بێ مانایه‌ چپه‌ و رِازت ماڵی دووره

ئیسماعیل خورماڵی
گوناهت كرد
گوناهت كرد
گوناهت كرد به‌ ووشه‌كانت خۆشه‌ویستی دڵمت كاڵ كرده‌وه

زۆر به‌ ناهه‌ق جێگه‌ی عه‌شقت نه‌كردمه‌وه‌

نه‌تهێشت دڵم له‌ خۆشی عه‌شقت بۆ هه‌تا هه‌تا سه‌رمه‌ست بێت

به‌خه‌یاڵ ژینی عه‌ شقت كرد به‌ خه‌زان

له‌ سه‌ره‌تای به‌هاری ته‌مه‌نیا بوو كردت به‌ گه‌ڵاریزان

هێنده‌ زاڵم بووی هیوا‌كانت گشت خنكان

ئومێده‌كانت زۆر به‌ ساده‌یی تاسان

وامزانی له‌ عه‌شقتدا نوقمم ده‌‌كه‌ی

ده‌رگای ژه‌نگاوی چه‌ند ساڵه‌م واڵا ئه‌كه‌ی

نه‌ك له‌ ناكاو به‌ ووشه‌ی دوور له‌ ڕاستی

له‌ ژێرگڵی خاكی خۆشه‌ویشتی عه‌شقم زینده‌ به‌ چاڵ ده‌كه‌ی

نه‌مده‌زانی نه‌مده‌زانی چونكه‌ سه‌رسامی جوانی عه‌شقی تۆ و دنیا بووم

له‌ ناكاو ڕه‌شه‌بای ووشه‌ و خه‌یاڵه‌كانت هاتوو كوژاندیه‌وه‌ مۆمی عه‌شقی نه‌بێزراوم

نازانم چۆن بده‌مه‌وه‌ دڵخۆشی دڵه‌ی شكاوم!!!

نازانم چۆن سارێژی كه‌م ئازاری دڵه‌ی زامدارم!!!

گوناهت كرد گوناهت كرد به‌ ووشه‌كانت خۆشه‌ویستی دڵمت تۆراند.

گه‌شاوه‌ جاف
چــاوه‌کــانت
چــاوه‌کــانت

چــاوه‌کــانت بــێ ده‌نگ ئــه‌دوێــن
نــیگـا ئــه‌کــه‌ن زۆر شـت ئـه‌ڵـێن
ئـــه‌وه‌ی بـــه‌ ده‌م نـــایدرکــێنی
ئـــه‌وه‌ی لات بـــۆتـــه‌ نـهـێنـی
هـــه‌رکــاتێ ســه‌رنجیـان ئــه‌ده‌م
ئـــاشـــكرا لێ یان تـــێ ئـــه‌گــه‌م

چــاوه‌کـانت جـووتێ خـۆرن
وان بـــه‌ ئــاسمـانی دڵــــه‌وه‌
سرووشت تیشکی لێ دزیون
وا بــه‌ ڕوومـه‌تی گـــوڵــه‌وه‌
گــوڵــیـش بۆیـه‌ پێکه‌نـیــوه‌
خــه‌نده‌ی لـه‌ لـێوت دزیــوه‌

چــاوه‌کــانت جــووتێ چــران
بــۆڕووناکی رێـــم هـه‌ڵکران
لـه‌ڕێ ی سه‌ختی به‌ ره‌و ژوورا
بـه‌ شوێن هــیوای به‌رزو دوورا
نــیگایــان وزه ‌و تــیــنــمــه‌
تـێشووی ســه‌فه‌ری ژیــنمه‌


فه‌ره‌یدون عه‌بدول به‌رزنجی
کا تژ مێر
هۆ نراوه ی په شێوو- به ڵێن بد
که‌ناڵه‌ کوردیه‌کان
هۆنراوه ی فه ره یدوون عبدول به رزنجی
پیره مێرد
گۆرا نی یۆ نا نی
هۆ نراوه ی ئیسما عیل خورماڵی - دڵم مه یلی
گۆ را نی فا رسی
شیوه نی نیشتما ن
زمانی کوردی








هۆ نراوه ی ڕه نج سه نگاو ی
ما مۆستا هێمن مو کریا نی
ئه حمه د هه ردی
Free Web Hosting