--------------------------------------------------
Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 39
 dya - هۆنراوه
Quick Links:
سه ره تا
پۆ سته ر ه شیعر
پەیوەندیم پێوەبکە
ماڵپه ڕی سا یه
ماڵپه ڕی کا شما
هۆنراوه ی سالع بێچا ر -ئا یه تی ئیشق
ڕۆژنامه‌کان
شیخ ڕه زا ی تا ڵه با نی
هونه‌رمه‌ندان
Thirty Three Threes

ajder

B-Side

Backwoods Butcher

Body Bagz

Define

Dude Nasty

DA CaMP

GrewSum

Homicide

IKKURRUZ

LEWN

Maniacal Styles

Mars

Menacide

Tha Menace

Mystary

Nekro G

PoltArt

PROPHECY

Psycho Killaz

Qrem Dela Qrem

Ric-Lo-X

SCUM

Southside Slashers

Stigmata

Stitchez

Stitch Mouth

Sutter Kain

Surreal

Syko Sain

Tampa Wicked

The Wikid One

Tragedy

TRickStA

Vect

Kidcrusher

هۆ نراوه ی سه رگووڵ بێتووشی
گۆرا نی عه ره بی
هۆ نراوه ی با ڕێزه - ده بمبه خشه
کتێبخانه ی کوردی
Logo
ما مۆستا عبدوڵا په شێو
جه ما ل خه مبار
هۆ ندراوه ی کاوه حسین -خۆزگه
گریانێک
گریانێک

عه‌‌یامێکه‌ بیرت ئه‌که‌م
به‌ڵام هه‌رگیز
ناهێڵم هه‌ستی پێ بکه‌ی
من دڵنیام ئێواره‌یه‌ک تۆش پڕ ئه‌بیت له‌ گریانێ
ئاخۆ که‌ی ده‌ستی پێ بکه‌ی !

هه‌رچیم هه‌بوو
مناڵی و ئه‌وین و مه‌ستی
تۆ وونت کرد
خه‌وێکی جوان ئازیز و ده‌زگیرانم بوو
له‌منت کرد

به‌ڵام چی بکه‌م
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌تا ئه‌مڕۆش
هه‌ر له‌لای دڵم ڕوو سوریت
من ئه‌تبوورم، ئه‌گه‌ر تۆ له‌ خۆت ئه‌بووریت.

ڕه‌نج سه‌نگاوی
گوڵم چی بكه‌م
گوڵم چی بكه‌م
دڵت بردو گوڵت كردو منت بۆ خه‌م لێره‌ دانا
چاوت بردو سێوت كردو منت بۆ خه‌م لێره‌ دانا

من لێره‌ بم یان له‌لای تۆ كوانووی گه‌رمم هه‌ر ده‌سوتێم
به‌ئاگری خونچه‌ كچان به‌عیشقی وان هه‌ر ده‌برژێم

من لێره‌ بم ، یان له‌لای تۆ هه‌ر رِوباری عیشقه‌ دڵم
غه‌ریبه‌ بم یان له‌ ووڵات هه‌ر به‌هاری عیشقه‌ دڵم

منێك بۆ دڵ سێوی دڵم بداته‌ گوڵ هه‌ر جوانی یه‌
له‌رِێ ی شیعرا بوكی قه‌ڵه‌م باته‌ گریان هه‌ر جوانی یه‌

گه‌رچی جوانی له‌جوانیتا شه‌رمه‌زار بوو به‌ڵام چی بكه‌م
كه‌جێت هێشتم جگه‌ شیعرێ ، هه‌ر خۆت بڵێ ، گوڵم چی بكه‌م

ئیسماعیل خورماڵی
له‌پێشوازی ئه‌مجاره‌تا
له‌پێشوازی ئه‌مجاره‌تا
له‌پێشوازی ئه‌مجاره‌تا چ گوڵێكت بۆ بهێنم
كه‌شایسته‌ی جوانی تۆ بێ چ ڕه‌نگێكت بۆ بهێنم

گوڵێ ، هه‌ر خۆت بڵێ حه‌زت له‌كام گوڵه‌
كه‌مێ بۆنی سینه‌ت خۆش كاو چرۆی حه‌ز بێ بۆ ئه‌م دڵه‌

ده‌پێم بڵێ ئه‌مجاره‌ من چ شیعرێكت بۆ بهێنم
تاجه‌ گوڵی سه‌رسه‌رت بێ و به‌چ وه‌رزێ بۆت بهێنم

تۆ نازانی چه‌ند دڵخۆشم ، كه‌دڵ ئاڵه‌ به‌هاتنت
ئه‌م رِۆژانه‌م چ ڕه‌نگینن كه‌دڵ مه‌سته‌ به‌هاتنت

چاوه‌ ڕِێتم ئه‌ی چاره‌ خه‌م ئه‌ی سه‌وزتر له‌به‌هاراو
زوو بمگه‌یتێ و دڵم پڕ كه‌ی له‌خه‌نده‌ی گوڵ ، له‌باراناو

زوو وه‌ره‌ زوو با ئه‌مجاره‌ش ‌ شین كه‌ینه‌وه‌ خۆشه‌ویستی
تا ده‌گه‌ینه‌ شیرین ترین حیكایه‌تی خۆشه‌ویستی

ئیسماعیل خورماڵی
رِازی نابم
رِازی نابم
رِازی نابم گه‌ر بارانی خۆشه‌ویستیت نه‌منێته‌ ئاو
چه‌شنی برژانگ له‌پێڵودا ، شه‌تڵم نه‌كه‌ی نه‌منێته‌ چاو

رِازی نابم گه‌ر شه‌وانم پرِ له‌نووری شیعر نه‌كه‌ی
بۆ سه‌فه‌ری خه‌وێكی قوڵ هێور هێور به‌رِێم نه‌كه‌ی

من وه‌ختانێ هه‌تاوی تۆم دێته‌ ناو دڵ بمسوتێنێ
ئه‌وینی تۆم كاتێ ده‌وێ سه‌روی باڵام بهه‌ژێنێ

من وه‌ختانێ كوانووی وه‌فام لاشیرینه‌ پرِ پشكۆ بێ
له‌ناو سۆزا دڵه‌كه‌ی من هه‌ر تاقانه‌ و به‌شكۆ بێ

گه‌ر ده‌توانی مه‌رجه‌كانی خۆشه‌ویستیم قبوڵ فه‌رمووی
ها ئێواره‌ و ها دڵ و چاو ، قوربانت بێ خوێنم هه‌مووی

ئیسماعیل خورماڵی
که‌ دڵ ئه‌توێته‌وه‌
که‌ دڵ ئه‌توێته‌وه‌
که‌ دڵ ئه‌توێته‌وه‌ بۆ تۆ ده‌که‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ تۆ بڕوا
که‌ خۆ ده‌رخه‌ی وه‌کوو خۆر دڵ وه‌کوو شه‌ونم له‌ خۆ بڕوا


که‌ ڕوحم تێگه‌یی تۆ حه‌ز به‌ ده‌رچونی ئه‌که‌ی ده‌رچوو
ده‌بێ عاشق که‌دی بێزاره‌ یاری بێ بڕۆ بڕوا


ڕه‌قیب ده‌رکه‌ ئه‌م به‌رده‌رکه‌ پاکه‌ پیس ئه‌کا ::فه‌رمووی
که‌ به‌م به‌رقاپیه ‌ لازم سه‌گێکی وایه‌ ، بۆ بڕوا


ووتی: ((مه‌حوی))من تۆ ئافتاب و سایه‌ تیمثالین
جه‌نابی من که‌ ده‌رکه‌وتم ، ده‌بێ ته‌شریفی تۆ بڕوا

مه‌حوی
خۆشه‌ویستیش به‌ مۆدێله‌
خۆشه‌ویستیش به‌ مۆدێله‌
وام ئه‌زانی خۆشه‌ویستی من و تۆکۆتایی نایه‌
بۆیه‌ ئه‌مووت دره‌ختێکه‌ به‌ گێژاوی هه‌موو دنیا له‌ بن نایـــــــــــــــه‌ ..
بۆیه‌ ئه‌مووت چیرۆکێکه‌ ..هه‌ر پێشه‌کی و ســــــــه‌ره‌تایــــــــــــه‌
چاوه‌کانت سه‌رنجه‌کانیان گۆڕاوه‌ . . .
کوا ئه‌و چاوه‌ی تێڕوانینه‌کانی منی تیا ئه‌تواوه‌ ؟
ڕاسته‌ پا‌ر بوو ئه‌تووت .. ته‌نیا تۆم خۆش ئه‌وێ !!
به‌ڵام ئه‌مساڵ خۆشه‌ویستی له‌ لات پاره‌و ئوتومبێله‌..
ده‌سا گیانه‌ هه‌رچی ئه‌ڵێی تۆ ڕاست ئه‌که‌ی
په‌یمان و حه‌ز هه‌ر وه‌کو قوڕ ...
بۆ په‌یکه‌رێکی تازه‌ تر به‌ سه‌ر یه‌کا بیان شێله‌ ،،،
چونکه‌ ئه‌مڕۆ نه‌ک جل و به‌رگ خۆشه‌ویستیش به‌ مۆدێله‌...

فه‌ره‌یدون عه‌بدول به‌رزنجی
كوژانه‌وه‌ی مۆمی ته‌مه‌ن
كوژانه‌وه‌ی مۆمی ته‌مه‌ن

چریكه‌ چركی خه‌مه‌
دڵم لارو له‌ نجه‌ی شیوه‌ن ده‌كات
كه‌ چی ساماڵ ماچی هه‌ور ده‌كات
تاوه‌ باران به‌ لێزمه‌ دێنێ به‌سه‌رمدا ڕێژنه‌ ده‌كات
فرمێسك بۆته‌ گۆرانی
له‌گه‌ڵ هه‌نسك سه‌ما ده‌كات
چۆڕاوگه‌ی دڵم زستان دێنێ
سه‌هۆڵی گوێسه‌ بانه‌ی ڕۆحم ڕه‌قتر ده‌كات
شوعله‌ی مه‌رگ‌ بڵێسه‌ دارتر ده‌بێت
شكو فه‌ی پیری میوانداریم ده‌كات
مۆمی ته‌مه‌ن داگیرسێنم بۆ پیر بوونم ؟
هه‌ژاره‌کان
هه‌ژاره‌کان

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی

باڵنده‌ی هیواتان ئه‌فڕێ ..

بۆ ئاسمانی جیهانی نوێ ..

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی

دوێنێ و ئه‌مڕۆ ..

بۆ نه‌مانی چه‌وسانه‌وه‌

بوونه‌ پشکۆ ..

ئاوێزان بوون

ئاوێزان بوون
چۆن بتوانم که‌سێکی ترم خۆشبوێ
له‌کاتێکا دڵ و ڕۆحم،
لێوان لێوه‌له‌عیشقی تۆ
چۆن له‌دڵی خۆمت ده‌رکه‌م؟
له‌کاتێکا ته‌نها بستێ،
له‌سنوری دڵم شک نابه‌م
نه ‌ته‌نرابێ به‌یادی تۆ

لێک دابڕان

له‌وه‌ته‌ی لێک دابڕاوین
پێکه‌نینم لێ تۆراوه‌
گریان خۆی پێ ناساندم و
ژیانم ته‌واو شێواوه‌
ته‌ماشای خه‌یاڵم بکه‌
هه‌موو سپی ئه‌چێته‌وه‌
له‌تاو دووری تۆیه‌وامن،
ناوی خۆشم بیرچۆته‌وه‌

هێلانه‌ی دل
هێلانه‌ی دل

عیشقت به‌ره‌و شێتیم ده‌با
من ئه وه‌نده‌ هۆگری تۆم
دووریت خه‌مه‌و که‌ له لاشمی
بروا ناکه‌م به‌ چاوی خۆم !

چاو ده‌یه‌وێ ونت ناکه‌م..
دل ده‌یه‌وێ لێت دانه‌برێم
خۆم ده‌مه‌وێ هه‌ناسه‌ت بم..
به‌ ناو رۆحتا برۆم و بێم
لەگەڵ خۆمدا چەند غەریبم
لەگەڵ خۆمدا چەند غەریبم

لەگەڵ سووتانى باڵى پەروانەیەكدا
بە شەمعى ژوورەكەم
من دەسوتێم
لەگەڵ شكانى پەنجەرەى ماڵێكى چۆڵدا
من دەشكێم
لەگەڵ وشكبوونى گەڵایەك
بەدارى مەینەتى پایزەوە
هەڵدەوەرێم
لەگەڵ هەناسەی ماندووى چۆلەكەیەكدا
ماندوو دەبم
لەگەڵ ئازارى گوڵێكى نێو باخچەكەم
بە دڕكی قەدو باڵاى خۆیەوە
ژان دەگرم
بڕۆ یاخوا خه‌جاڵه‌ت بی
بڕۆ یاخوا خه‌جاڵه‌ت بی
وا ئه‌و دڵه‌ت شکان بێ هۆ..
ڕه‌نجه‌ڕۆت کردم له‌ دنیا
یاخوا تۆش ببی ڕه‌نجه‌ڕۆ..

هانێ دڵت بیبه‌ره‌وه‌
خواستی خۆم نه‌بوو دڵ ویستی..
من دڵی که‌سێکم ناوێ
به‌تاڵ بێ له‌ خۆشه‌ویستی..

تۆش بمده‌ره‌وه‌ ئه‌و دڵه‌ی
لێوان لێوه‌ له‌ وه‌فاو سۆز..
نامه‌وێ بۆ دڵی بژی که‌ به‌تاڵه‌
له‌وه‌ی پێی ئه‌لێی هه‌ست و سۆز.

گه‌لاوێژ حه‌مه‌ قادر
سووتانی عه‌شقێك!
سووتانی عه‌شقێك!
سووتانێك
له‌سووتانی ئاگر ناچێ
به‌ڵام ڕۆژانه‌ناخم ده‌سووتێنێ
ناتوانم
له‌گه‌رمایی ده‌ربچم
پێم ناکرێ پێی بڵێم بڕۆ
نامه‌وێ
خۆمی لێبشارمه‌وه‌
به‌هاسانی ده‌مدۆزته‌وه‌
که‌ناخم ده‌خوێنمه‌وه‌
پاشماوه‌ی عه‌شقێکی ڕه‌نجاوه‌
پارچه‌ پارچه‌ بوونی سه‌نته‌ری دڵێکه‌‌
خۆشه‌ویستی تیا جێماوه‌
ئه‌و ئه‌ڵێت
ئه‌و ئه‌ڵێت

ئه‌و پێم ئه‌ڵێت:
بگه‌ڕێوه
ته‌نها ساتێک له‌ بۆنی هاتنی هه‌ناسه‌تم
پێببه‌خشه..
بۆمن به‌سه ده‌رکه‌وتنت
ته‌نها نیگایه‌کت ڕۆح ئه‌به‌خشێ
به‌ژووره‌که‌م و
خه‌نده‌یه‌کت
هه‌رچی گوڵی ئه‌م ده‌وره‌یه
ده‌یانهێنێته سه‌ما..
منیش ئه‌ڵێم:
له‌ئێستاوه خۆم ساز ئه‌که‌م
چاکه‌تێکی په‌مه‌یی ئه‌سێنم و
ڕه‌فته‌یه‌کی په‌مه‌یی
سووراوێکی په‌مه‌یش ئه‌نێمه جانتاکه‌مه‌وه
.
زمانی عه شق
زمانی عه شق
لێم ببوره ئه ی کچی جوان
که من ئستا لێت تێ نا گه م
تۆبا سی چی بۆ من ده که ی
من له زما نی تۆ نا گه م
تۆ به زمانی عه شق ئه دوی
من له عه شقی تۆ تێ نا گه م
چه ند باسی عه شقم بۆ بکه ی
د ڵ نیا به لێت تێ نا گه م
من د ه مێکه د ڵم د یله
به دا وی عه شقی نا زدارێ
هه رباسی عه شقی بۆ ده که م
ئه و هه ر به شێتم د ه زا نێ
ئه ی کچی جوان بۆیه ده لێم
با سی عه شق بۆ من نه که ی
تاكه‌ی فه‌له‌ك
تاكه‌ی فه‌له‌ك

تاكه‌ی فه‌له‌ك ئاواره‌و مه‌حرومی گه‌لم كه‌ی ؟

له‌م به‌ختی به‌دو تالعی به‌رگه‌شته خودا وه‌ی

من ده‌روێش نیم كه‌وتومه‌ دوو عیله‌ت به حه‌ی حه‌ی


له‌یلا من مه‌جنون نیم به‌رو به‌حرت له‌ دووبكه‌م په‌ی

موتریب وه‌ره به‌فیدات بم بۆ ده‌فعی هه‌موو غه‌م

لێ‌ده له‌ ده‌ف‌ و به‌ر به‌ت‌ و ساز و چه‌قه‌نه‌و نه‌ی

سه‌متوره به ته‌نبوره ده‌ڵێ به فه‌سیحی

به نا و ی ئا زا دیه وه
به نا و ی ئا زا دیه وه
بەناوى ئازادیەوە نیشتیمانتان کرد بە زیندان
بەڵێنبوو بن بە ڕوناکى و کەچى ڕۆژتان لێمان تۆران
سەدان ساڵ بوو کورد زمانى بەندکرابوو
خۆهاتن ڕزگاریبکەن!
بڕیارنەبوو بەر لە سنورى کوردستان
سنور بۆ ئازادى نوسین دیاریبکەن
گەر ڕۆژنامە بێدەنگ بکرێ
هێدى هێدى زیندانەکانیش دێنەوە
زڕەى زنجیرەکانى زوو دیسان ئەبیسترێنەوە
جاران لەناو سرودەکانى ئێوەدا
ئاى(خوایە وەتەن ئاوابێ) چەنێ جوان بوو
گەرچى کوردستانمان نەبوو
بەڵام ناو دڵى هەموومان کوردستان بوو
ئێستە کارێکتان کردووە، کە بە ئاڵا بڵێن پەڕۆ
بەشەهید بڵێن ڕەنجەڕۆ
ئیشی من ئه‌وه‌یه‌
ئیشی من ئه‌وه‌یه‌
ئیشی من ئه‌وه‌یه‌ ده‌ریا تا سه‌ر لێوی تۆ بهێنم
وا بکه‌م له‌ ته‌مدا جوانتر ببینیت
نه‌هێڵم گوڵی حه‌وشه‌که‌تان پیر بێت
نه‌هێڵم باغه‌که‌تان بگری
نه‌هێڵم خوا لێت زویر بێت.

ئیشی من ئه‌وه‌یه نوور تا سه‌ر ڕۆحی تۆ بهێنم
وا بکه‌م گوڵ فه‌رامۆشت نه‌کات
نه‌هێڵم خۆر له‌ ماڵتدا ئاوا بێت
نه‌هێڵم خامۆشیی بگاته‌ میهرت
وا بکه‌م خوا تۆی له‌بیر بێت.

ئیشی من ئه‌وه‌یه دڕنده‌کانی ناو ڕۆحت په‌تکه‌م
فریشته‌ تا به‌ر ده‌رگات بهێنم
نه‌هێڵم شه‌یتان بگاته‌ ژووره‌که‌ت
نه‌هێڵم پاکییت هه‌ڵوه‌رێت
وا بکه‌م ده‌ستت له‌ ئه‌ستێره‌ گیر بێت.
خوایه‌ وه‌ته‌ن ئاوا كه‌ی
خوایه‌ وه‌ته‌ن ئاوا كه‌ی
خوایه‌ وه‌ته‌ن ئاوا كه‌ی، چه‌ند دڵگیر و شیرینه‌
ده‌شتی خۆش و ڕه‌نگینه‌، ئاوی كه‌وسه‌ر ه‌خاكی گه‌وهه‌ره‌
پڕ له‌ گوڵ و نه‌سرینه‌، پڕ له‌ گوڵ و نه‌سرینه‌
سه‌یرانگای به‌هارانی، سه‌وزه‌ گیای نه‌رم و جوانی
سه‌د دڵ ئه‌بێ حه‌یرانی، ئاوی كه‌وسه‌ره‌ خاكی گه‌وهه‌ره‌
پڕ له‌ گوڵ و نه‌سرینه‌، پڕ له‌ گوڵ و نه‌سرینه‌
شاخی به‌فرین و به‌رزه‌، بۆ ڕابردوومان ڕه‌مزه‌
چیمه‌نی جوان و سه‌وزه‌، ئاوی كه‌وسه‌ره‌ خاكی گه‌وهه‌ره‌
پڕ له‌ گوڵ و نه‌سرینه‌، پڕ له‌ گوڵ و نه‌سرینه‌
ئه‌م شوێنه‌ شوێنی كورده‌، جێی قاره‌مان و مه‌رده‌
لانه‌ی شێری نه‌به‌رده‌، ئاوی كه‌وسه‌ره‌ خاكی گه‌وهه‌ره‌
پڕ له‌ گوڵ و نه‌سرینه‌، پڕ له‌ گوڵ و نه‌سرینه‌
وه‌ته‌ن چاوی لێمانه‌، ده‌ری كه‌ین له‌ ته‌نگانه‌
حه‌یفه‌ بێته‌ وێرانه‌، ئاوی كه‌وسه‌ره‌ خاكی گه‌وهه‌ره‌
پڕ له‌ گوڵ و نه‌سرینه‌، پڕ له‌ گوڵ و نه‌سرینه

مامۆستا فایق بێكه‌س
ژن له بیره وه ری شا عیرکدا
ژن له بیره وه ری شا عیرکدا
بیرم نایه ت...
رۆژێک هه بێت ژنی تیا
ئه تک نه کرابێ
ته نیا رۆژێک
چه قۆ جه سته ی ژنی
به ر شاڵاونه دابێ
تفه نگ سنگی
کچه ئاشقێکی خۆری
نه پێکابێ..


بیرم نایه ت
شه وێک هه بێت پیاو پیلانی
بۆ مه رگی ژن نه کێشابێ
شه ویک نییه
له کۆڵانێ له ده شتێکا له دۆڵێکا
خوێنی ژنی تیا نه ڕژابێ
شه وێک نییه
وه ک ده ریا لوش, به دڵ ره قی
ته رمی ژنی لوش نه دابێ
تاڵ تاڵی پرچه کاڵه خاوه‌که‌م
تاڵ تاڵی پرچه کاڵه خاوه‌که‌م

له په‌نجه‌ی تیرۆژه‌کان ده‌ئاڵێنم و

ده‌یده‌م به ڕوخساری خه‌واڵووتدا

هه‌رچی ماچه نه‌کراوه‌کانی لێوه هه‌نارییه‌کانمه

ئه‌یخه‌مه باوه‌شی په‌ڵه هه‌ورێکی چاو ڕه‌ش و

له هه‌ر کوێ بی

تێر ماچ ئه‌ده‌م به شانی لێوانتدا

هه‌ر له‌ودیو ئاسمانه‌وه

ئه‌بمه هاوڕێی فریشته‌یه‌ک و

ڕوخسه‌تی لێ وه‌رئه‌گرم

کــــــــــه‌ بــــــــه ‌هـــار د ێ
کــــــــــه‌ بــــــــه ‌هـــار د ێ
ده‌رو ده‌شت و چیام ده‌گۆڕێن و
به‌رگی سه‌وزیان له‌ به‌ر ده‌که‌ن
هه‌رچی باغ و که‌ گولزاره‌
گشت ده‌خه‌ملێن سه‌وز ده‌بن
چی که‌ دارو باری خاکه‌
گه‌ڵای نوێییان ده‌رده‌که‌ن و
ئای دلگیر و جوان ده‌بن
له‌وسه‌ره‌وه‌ش سه‌فین دیاره‌
سه‌ربه‌رزانه‌ ده‌ڕوانێته‌
هه‌ولێره‌که‌‌ی دیرینی من
قه‌ره‌چوغ و زورگه‌ زراویش
چه‌ند شیرینن له‌و خواره‌وه‌
به‌ سه‌ر به‌رزی ده‌ڕواننه‌ هه‌ولێرکه‌م
له‌و هامۆن و له‌و قه‌راجه‌
وا گۆوه‌ندی شای گولانه
ئای شانازن به‌وه‌ی که‌وا ‌
له‌و خواره‌وه‌ به‌زمی شادی
گولی سورو گولی زه‌رد‌ و
گیاو گۆل و حاجیلانه
ئیتر قاوه‌ ناخۆمه‌وه‌
ئیتر قاوه‌ ناخۆمه‌وه‌
له‌وانه‌یه‌ به‌یانییه‌ک بڕیاربده‌م
ئیتر نه‌چم بۆ کاره‌که‌م له‌ رۆژنامه‌،
وه‌ڵامى هیچ ئێس ئێم ئێسێ نه‌ده‌مه‌وه‌*
له‌ناو جێگا هه‌ڵنه‌سم و
هیچ کتێبێ به‌برژانگ هه‌ڵنه‌ده‌مه‌وه‌.
له‌وانه‌یه‌ ئیتر سه‌یرى
به‌رنامه‌ى خراپى هه‌موو ته‌له‌فزیۆنه‌کان بکه‌م،
به‌دیار هه‌واڵه‌وه‌ سه‌رم بابده‌م و
ئیتر قاوه‌ نه‌خۆمه‌وه‌.
ده‌شێ ئێواره‌یه‌کى ته‌ڕ
له‌گه‌ڵ براکه‌ى قاله‌ شێت
به‌شه‌قامى سالمه‌وه‌ بنووسێم یان
دانیشم ده‌ستى رێبواران بخوێنمه‌وه‌.
رێى تێده‌چێ شێت ببم، خۆم نه‌ناسمه‌وه‌
بڵێم که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د کێیه‌؟؟؟
هیچ شیعرێکیم له‌یادنییه‌!
له‌وانه‌یه‌ له‌به‌رده‌مى
پۆسته‌رێکى گه‌وره‌ى خۆشه‌ویسته‌که‌مدا
به‌سه‌رسامى بوه‌ستم و ماچى بکه‌م
وابزانم ره‌فتاره‌که‌م ئاساییه‌!!!
په‌شیمانم

په‌شیمانم ... په‌شیمانم

چی نهێنی دڵم هه‌یه
ئێستا ده‌یکه‌م به‌ گۆرانی و
دینووسم تیا ناونیشانم
یان ده‌یکه‌م به‌ هه‌واڵێک و
بۆ ڕۆژنامه‌ی ئه‌مڕۆو سبه‌و ڕۆژانی تر
ئه‌گه‌ر چی خۆم چاک ده‌زانم
هه‌رچی بڵێم
له‌به‌رامبه‌ر گیانی پاکی پڕ عه‌شقی تۆ
چاوی من و فرمێسکی وه‌کو بارانم
هاتووم بۆ ڵات تا پێت بڵێم
من له‌وه‌ی زیاتر ناتوانم
له‌ دووری تۆ ئۆقره‌ بگرم
له‌ڕۆژێکی توڕه‌ییمدا
هه‌رچیم ووتووه‌ په‌شیمانم

چۆن پێت بڵێم ... تا مبمبووری
ده‌بمبه‌خشه‌ ... ئه‌وه‌ چه‌نده‌مین جارمه‌
من دێم بۆ ڵات .. داوا ده‌که‌م
په‌شیمانم په‌شیمانم
تۆ له‌دیدی مندا
تۆ له‌دیدی مندا

که تۆی لێنیت
کێڵگه ی ڕۆحم بیابانه
که نای بینم چاوه کانت
ئه شکه کانم چوون تۆفانه
که دیار نه بوو بزه ی لێوت
شادی له ڕوحم هه راسانه
بۆ یه که م شه و که نه هاتیت
ژوره که ی خۆم لا زیندانه
گه ر یادی تۆم له لا نه بێت
ئه م دڵه ی من له بونی خۆم به گومانه
که ونه لێم کوڵمه کانت
چاوانم سور له خوێنا خه ڵتانه

کۆڤان
ته‌خته‌ ڕه‌ش
ته‌خته‌ ڕه‌ش

خۆشه‌ویستم
که‌ له‌ پۆلا دائه‌نیشم
ورد بۆ ته‌خته‌که‌ ئه‌روانم
خێرا مامۆستا پێم ئه‌ڵێ
رۆڵه‌ هه‌سته‌ وه‌ره‌ پێشێ
پێ ئه‌چێ ئه‌ویش بزانێ
شتێ هه‌یه‌ رامئه‌کێشێ

خۆ مامۆستاکه‌م سه‌دان جار
ته‌خته‌ ڕه‌شه‌که‌ی سریه‌وه‌
که‌چی هه‌ر ناکوژێته‌وه‌
وا چاوت له‌من بڕیوه‌

خوێنکاره‌که‌ی ته‌نیشتم
وه‌ک ئه‌وه‌ی بمخوێنێته‌وه‌
زوو زوو ئه‌کێشێ به‌ ده‌ستماو
دڵی رۆیشتوم دێنێته‌وه‌
ئه‌م سه‌ری ساڵه‌ بێته‌وه‌
گوڵم بۆ کارته‌که‌م ناچم
دڵنیام جگه‌ له‌ عه‌شق
له‌ هیچ وانه‌یه‌ک ده‌رناچم .

ره‌نج سه‌نگاوی
دووایـــــــــــن نیگا

دووایـــــــــــن نیگا
وه‌كو شه‌ونم له‌ناو گوڵا سه‌رخه‌وێ به‌ توخوا دایه‌
وه‌كو باران له‌مه‌غریبا ، هه‌ناسه‌به‌ توخوا دایه‌

خه‌ون و ماڵی چۆله‌كه‌ی دڵ مه‌شێوێنه‌ هێشتا زوو وه‌
گوڵ و خونچه‌ی باخچه‌كه‌ی دڵ مه‌وه‌رێنه‌ هێشتا زوو وه‌

نه‌ها كه‌نگێ كاتی مه‌رگ و زه‌رده‌په‌ڕی پێكه‌نینه‌
كه‌نگێ وه‌رزی قرچه‌ی سۆز و خه‌زه‌ڵوه‌ری بزه‌ و ژینه‌

توخوا دایه‌ دڵ كوا به‌رگه‌ی دابڕانت ده‌گرێ مه‌ڕۆ
دڵ كوا به‌رگه‌ی ماڵی چۆڵ و خوڕه‌می چاو ده‌گرێ مه‌ڕۆ

دڵ قوربانی ڕیحانه‌كه‌ی ژێر چه‌نه‌ت بێ ئاوا مه‌به‌
ڕۆح قوربانی سه‌ر و قژی پایزه‌ت بێ ئاوا مه‌به‌

وه‌كو شه‌ونم له‌ناو گوڵا سه‌رخه‌وێ به‌ توخوا دایه‌
هه‌ر كه‌ده‌شڕۆی وه‌كو باران هه‌ناسه‌به‌ توخوا دایه‌

ئیسماعیل خورماڵی
پێم نه‌گوتی
پێم نه‌گوتی
پێم نه‌گوتی واوه‌ مه‌چۆ ئاشنات منم؟
له‌م سه‌رابی فه‌نایه‌دا، کانیاوه‌که‌ی حه‌یات منم؟
به‌ ڕقه‌وه‌ گه‌ر بتۆرێیت سه‌دهه‌زار ساڵ لێم دوورکه‌ویت
له‌ ئاکامدا دێیته‌وه‌ لام چونکه‌ نوخته‌ی کۆتات منم؟
پێم نه‌گوتی نه‌خش و ڕه‌نگی ئه‌م جیهانه‌ ڕازیت نه‌کا
نه‌خشێنه‌ری سه‌راپه‌رده‌ی ڕه‌زات منم؟
پێم نه‌گوتی منم زه‌ریا و تۆ ماسییه‌کی تاک و ته‌نیایت
ڕێی وشکایی قه‌ت مه‌گره ‌به‌ر که‌وا ده‌ریای سه‌فات منم؟
پێم نه‌گوتی وه‌ک باڵنده‌، هه‌ڵمه‌فڕه‌ به‌ره‌و ته‌پکه
ڕوو له‌ من که‌، که‌وا هێزی په‌ڕوباڵی فڕین منم؟
پێم نه‌گوتی ڕێگه‌ت ده‌گرن کڵپه‌ی دڵت خامۆش ده‌که‌ن
که‌وا گڕ و ترپه‌ی دڵ و تین و گه‌رمای هه‌وات منم؟
پێم نه‌گوتی ته‌فره‌ت ده‌ده‌ن که‌ ناخه‌ز بیت
تا‌ ون بکه‌یت که‌ سه‌رچاوه‌ی خه‌ونه‌کانت ته‌نیا منم

مەوولەوی
تۆم هه ر له بیره

تۆم هه ر له بیره
له شایی دا له وه ختی هه په ڕین دا
له خۆشی دا له کاتی پێکه نین دا
له کۆڕی ماته م و گریان و شین دا
ئه من ئه ی نیشتمان تۆم هه ر له بیره
به شه و تاکوو به سه رما زاڵ ده ب خه و
به ڕۆژ تاکوو دووباره دته وه شه و
له کاتێکدا دا که ده دونم ئه م و ئه و
ئه من ئه ی نیشتمان تۆم هه ر له بیره
زه مانکی که ده چمه سه یری گوزار
له گه ڵ پۆلی ڕه فیقانی وه فادار
ته نانه ت وه ختی ده سبازی له گه ڵ یار
ئه من ئه ی نیشتمان تۆم هه ر له بیره
له کوستانی ده می ڕاو و شکارێ
له مه زرایه که خۆم هه کرد له کارێ
له جێ ژوا نی که ده گوشم مه مکی یارێ
ئه من ئه ی نیشتمان تۆم هه ر له بیره
ده که م ته رخان له ڕێی تۆ دا ژیانم
له سه نگه ر دا به ره و ڕووی دوژمنانم
به خاکی تۆ ده می ئاویلکه دانم
ئه من ئه ی نیشتمان تۆم هه ر له بیره

مامۆستا هێمن
به‌هار بوو فه‌سڵی زستانم

به‌هار بوو فه‌سڵی زستانم
به‌هار بوو فه‌سڵی زستانم ئه‌گه‌ر یارم ده‌گه‌ڵ بایه‌
درۆیه‌ گه‌ر گوتوویانه‌ به‌ خونچێکی به‌هار نایه‌

له‌ بارانێ مه‌پرسه‌ تا هه‌ور بگرێ به‌ری ڕۆژێ
ده‌بێ بگریم هه‌تا ڕووی تۆ له‌ ژێر چارشێوی ڕه‌ش دایه‌

هه‌ناسه‌م لاده‌دا چارشێو و ڕووبه‌ندی ڕه‌شت ئاخر
هه‌ور هه‌رچه‌نده‌ پڕ بێ کوا حه‌ریفی قودره‌تی بایه‌؟

له‌ ژێر سایه‌ی برۆکه‌ت دا حوکمڕانی ده‌کا چاوت
له‌ سایه‌ی دۆخی شمشیره‌ که‌ حاکم حوکمی ئیجڕایه‌

له‌سه‌ر به‌فرێ به‌کار نایه‌ وه‌کوو بیستوومه‌ داوی ڕه‌ش
له‌سه‌ر کوڵمه‌ت ئه‌دی بۆ دڵگره‌ ئه‌و بسکه‌ تاتایه‌ ؟

هونه‌ر ناتوانێ جوانی تۆ به‌هیچ شێوێکی بنوێنێ
له‌ مه‌ڕمه‌ڕ چۆن ده‌تاشرێ هه‌یکه‌لی ئه‌و به‌ژن و باڵایه‌؟

به‌ ڕیشی بۆزه‌وه‌ سوجده‌ ده‌به‌م من بۆ جه‌ماڵی تۆ
ئه‌دی بۆچی ده‌یانگوت دار که‌ پیر بوو تازه‌ دانایه‌؟

بزه‌ت نایێته‌ سه‌ر لێو و به‌زه‌ت نایه‌ به‌ حاڵمدا
ئه‌گه‌رچی زۆر له‌مێژ ساڵه‌ له‌ دووت ده‌خوشێم وه‌کو سایه‌

ده‌زانی بۆچی من هێنده‌ په‌رێشان و خه‌فه‌تبارم
له‌ بازاڕی ژیان غه‌یری هونه‌ر نیمه‌ چ سه‌رمایه‌

به‌ توتوش تووشی مه‌کته‌ب بۆ ده‌هاتم، من که‌ زانیبام
خه‌فه‌ت، مه‌ینه‌ت، که‌سه‌ر ، حه‌سڕه‌ت، به‌شی ئینسانی زانایه

له‌گه‌ڵ چاره‌ڕه‌شی و دووره‌به‌شی و نه‌گبه‌ت ده‌بێ هه‌ڵکه‌م
له‌مێژه‌ چاره‌نووسی شاعیرانی کوردی هه‌ر وایه
مامۆستا هێمن
پـــــــایـــــــــــــــــز!

پایز! پایز!
بووکی پرچ زه‌رد،
من مات. تۆ زیز
هه‌ردوو هاوده‌رد
********
من فرمێسکم، تۆ بارانت،
من هه‌ناسه‌م، تۆ بای ساردت؛
من خه‌م، تۆ هه‌وری گریانت
دوای نایه‌: دادم ، دادت،
هه‌رگیز، هه‌رگیز،
پایز! پایز!
********
پایز! پایز!
شان و مل ڕووت،
من مات، تۆ زیز،
هه‌ردووکمان جووت
هه‌رچه‌ند گوڵ سیس ئه‌بێ بگریین
ئاڵتوونی دار ئه‌ڕژێ بگریین،
پۆلی باڵدار ئه‌فڕێ بگریین،
بگریین.. بگرین.. چاومان نه‌سڕین،
هه‌رگیز، هه‌رگیز
پایز! پایز!

{ گۆران}
کا تژ مێر
هۆ نراوه ی په شێوو- به ڵێن بد
که‌ناڵه‌ کوردیه‌کان
هۆنراوه ی فه ره یدوون عبدول به رزنجی
پیره مێرد
گۆرا نی یۆ نا نی
هۆ نراوه ی ئیسما عیل خورماڵی - دڵم مه یلی
گۆ را نی فا رسی
شیوه نی نیشتما ن
زمانی کوردی








هۆ نراوه ی ڕه نج سه نگاو ی
ما مۆستا هێمن مو کریا نی
ئه حمه د هه ردی
Free Web Hosting