--------------------------------------------------
Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 39
 dya - هۆنراوه
Quick Links:
سه ره تا
پۆ سته ر ه شیعر
پەیوەندیم پێوەبکە
ماڵپه ڕی سا یه
ماڵپه ڕی کا شما
هۆنراوه ی سالع بێچا ر -ئا یه تی ئیشق
ڕۆژنامه‌کان
شیخ ڕه زا ی تا ڵه با نی
هونه‌رمه‌ندان
Thirty Three Threes

ajder

B-Side

Backwoods Butcher

Body Bagz

Define

Dude Nasty

DA CaMP

GrewSum

Homicide

IKKURRUZ

LEWN

Maniacal Styles

Mars

Menacide

Tha Menace

Mystary

Nekro G

PoltArt

PROPHECY

Psycho Killaz

Qrem Dela Qrem

Ric-Lo-X

SCUM

Southside Slashers

Stigmata

Stitchez

Stitch Mouth

Sutter Kain

Surreal

Syko Sain

Tampa Wicked

The Wikid One

Tragedy

TRickStA

Vect

Kidcrusher

هۆ نراوه ی سه رگووڵ بێتووشی
گۆرا نی عه ره بی
هۆ نراوه ی با ڕێزه - ده بمبه خشه
کتێبخانه ی کوردی
Logo
ما مۆستا عبدوڵا په شێو
جه ما ل خه مبار
هۆ ندراوه ی کاوه حسین -خۆزگه
مۆسیقای ڕۆح
مۆسیقای ڕۆح

زۆر چاوه‌ڕوان بووم کاتی خۆی ، بێیت و بڵێی په‌شیمانم
ته‌نها به‌ ووشه‌یه‌کی تۆ ئارامیت ده‌دا به‌ گیانم
ڕۆژ و مانگ و ساڵ تێپه‌ڕی به‌هیوای تۆ و ئه‌و وشه‌یه‌
ئاماده‌بووم پێت ببه‌خشم دڵ و گیان و هه‌رچیم هه‌یه
نازانم بۆچی په‌ی نابه‌م به‌په‌نهانی ئه‌م گرێیه
که‌کلیلی واڵابوونی هه‌سته‌کانی منی پێیه
ئێساتش دوای چاره‌ک‌سه‌ده‌یه ، سه‌رله‌نوێ مه‌یلم تازه‌یه
مۆسیقای ڕۆحم یه‌خسیری ئاوازی ئه‌و وشه‌یه‌یه
نیشانه‌ی پیری و زه‌لیلی هه‌موو سیمای منی گۆڕی
که‌چی ئه‌م دڵه سه‌رشێته‌م بۆ جارێک مه‌یلی نه‌گۆڕی.

به‌کرحه‌بیب
قەدری منت نەزانی
قەدری منت نەزانی

تۆ ڕۆیشتی و بەجێت هێشتم قەدری ئەوینمت نەزانی
كەچی ئێستا كە ئەت بینم ڕەنگت زەردە و پڕ گریانی
خودای عەشق بتسوتێنێ‌ چونكە بێ‌ وەفاییت نواند
منت بەتەنیا بەجێ هێشت خەمت بەلێوانم ناساند
لە دوای تۆ هەموو ساتێكم خەم و ناسۆر و گریان بوو
خۆری شادیم هەناسەكەم هەر بەرەبەیان ئاوابوو
بەڵام ئێستا پەشیمانم كە دڵم كردە كۆیلەی تۆ
نەم زانی منیش وەك فەرهاد ڕۆژێ‌ دێ‌ ئەبم ڕەنجەڕۆ
ئێستا دور لەدەنگت ئەژینم دەرگاش لەخەم ناكەمەوە
ئیتر وەكو جاران شەوان بیر لەباڵات ناكەمەوە
لەوكاتەوە كامەرانم كە ئازاد بووم لەدەستی تۆ
تۆش ڕسوای زەمانە و دنیای جوانیت سواتاندم بەبێ‌ هۆ

سامان سه‌نگاوی
رۆژگار
رۆژگار

رۆژانێ بوو ده‌م به‌خه‌نده‌ ئه‌ژيام له‌گه‌ڵ يادی تۆ
هه‌مو چرکه‌کانی ته‌مه‌ن ئارام بوو شاد بوو له‌سه‌رخۆ
رۆژێ يه‌کترمان نه‌ديايه‌ ئه‌و رۆژه‌ ئه‌ندێشه‌بوو
لات وابوو مه‌رگه‌ساته‌ ته‌مه‌نمان هه‌موی له‌ده‌ست چوو
چاوانت پربوو له‌پرسيار داوی دڵت لێ ئه‌کردم
گه‌ر تاعزيه‌ باريش بويتايه‌ زه‌رده‌خه‌نت بۆ ده‌کردم
عه‌شقی منت له‌کۆڵ نابوو سه‌رسام بوی له‌وشه‌کانم
بزه‌ی سه‌ر لێوت ئاڵت بو قه‌سيده‌و هۆنراوه‌کانم
گوڵم کوا ئه‌شقی جارانت چيت لێکرد بۆ کوێت بردوه‌
کردت به‌قوربانی که‌سه‌ک له‌ناکاو شوت پێکردوه
ئای له‌و رۆژه‌ ره‌شه‌ی ژينت ئه‌شقی منت له‌ده‌ست ئه‌چێ
چۆن ئه‌شقه‌که‌ی منت دۆراند پرچت به‌خه‌م سپی ئه‌بی


دلێر محمد
بۆ رۆيشتی
بۆ رۆيشتی

فرميسکی بێ نازی چاوم وامه‌زانه‌ بێ هۆيه
ئازاری بێ حه‌دی دڵم بۆ کۆچ و سه‌ٿه‌ری تۆيه‌
به‌بێ چرپه‌ به‌جيت هێشتم ئه‌شکی چاوانت رژاندم
غه‌مت به‌خشی به‌روخسارم خه‌وی شه‌وت لێ زراندم
چه‌ند سه‌يره‌ کاتێ ئه‌م بينی هه‌ر ئه‌ڵێی منت نه‌ديوه
بيرت چوو چه‌نده‌ ٿرمێسکت به‌سه‌ر سنگی من سريوه‌
بێ مروه‌ت بووی هه‌ناسه‌که‌م که‌ی نێوانی ئێمه‌وا بوو
چۆن دڵت ريگای دا به‌تۆ که‌ بێوه‌ٿايت کرد به‌ خوو
له‌ بيرم دێ رۆژانی زوو هه‌رچی خه‌می تۆ بوو خواردم
که‌چی رۆيشتی پێش سه ف‌ٿه‌رت دوو دێر نامه‌ت بۆ نه‌ناردم


دلێر محمد
ئه‌ی نازانی
ئه‌ی نازانی

ئه‌و که‌سانه‌ی به‌د به‌ختبن ئاره‌زومه‌ندی عه‌شقی تۆن
وێل و سه‌رگه‌ردانی رۆژن ناچارن ئه‌بی خه‌م بخۆن
ئه‌بی خه‌لک به‌وينه‌ی من بزانێ چه‌نده‌ روره‌شی
خۆ نازانن بێبه‌لێنی له‌عه‌شق و راستی بێ به‌شی
ده‌ک سيمات خه‌لات به‌ گۆربێ هه‌واڵ بێ بلێن مردوه‌
شه‌رمه‌زاری ئه‌م دڵه‌م بی عاشق که‌ی بێ به‌لێن بووه‌
دووربی له‌ ئاره‌زوو جوانی سه‌راپات ون بێ له‌ ميحنه‌ت
هاوری گری جه‌هه‌ننه‌م بێ خوا بێبه‌شت کا له‌جه‌نت
وا ئه‌زانی هه‌تا ئه‌به‌د ئه‌و جوانيت بۆ ئه‌مێنێ
ئه‌ی نازانی له‌دوای مانگێ گۆر لاشه‌کات دائه‌رزێنێ

دلێر محمد
دڵ ره‌ق مه‌به‌
دڵ ره‌ق مه‌به‌

که‌ ئه‌تبينم له‌سه‌رێگا رووت وه‌رمه‌گێره‌ به‌ولاوه‌

ته‌نيا جارێک به‌زارتا بێ بڵێ عه‌شقه‌ ئه‌م لاوه‌

به‌روخسارم پی مه‌که‌نه‌ مه‌ڵێ پۆشاکه‌که‌ی کۆنه‌

سه‌رنج به‌له‌ناخی دڵم ئه‌وجا بزانه‌ دڵ چۆنه‌

وامه‌زانه‌ که‌هه‌ژارم عاشقێکی تاوان بارم

سه‌دان هينده‌ی هه‌ژاريه‌که‌م ته‌نيام و دڵ به‌ئازارم

به‌ که‌م سه‌يرم چاوم مه‌که‌ پريه‌تی له‌خۆشه‌ويستی

دڵ ره‌ق مه‌به‌ نه‌با رۆژێ هه‌وڵی مه‌رگم ببه‌ستی

دلير محه‌مه‌د
عیشق نه‌بێ
عیشق نه‌بێ

ئه‌ی بارانی به‌خته‌وه‌ریم به‌خوڕ داكه‌ بابتبینم
كزه‌ و كسپه‌ی ئێوارانم ، به‌تاو وه‌ره‌ بابتبینم

هێن له‌مێژه‌ له‌یه‌ك دورین وه‌خته‌ دڵم ببێ به‌ئاو
بۆمن سه‌خته‌ ئه‌م غوربه‌ته‌ وه‌كو ماسی له‌ئاو بڕاو

منێك جاران به‌یانیه‌ك ، له‌سێبه‌رتا نه‌بوومایه‌
وه‌كو هێرۆی نزاری شین ، پێكه‌نینم نه‌گرتایه‌

ده‌بوو وه‌كو به‌فر به‌دیار خونچه‌وه‌ من چرۆ بگرم
له‌تاو پایز وه‌كو پشكۆ سه‌حه‌ر تا شه‌و ئێشك بگرم

چاوریتم
چاوریتم

ما وه یه که کپ و بێ ده نگ
رووم کردوه ته قووڵایی ئاسمان
چه ند په ڵه هه ور خۆیان هه ڵواسیوه
زۆر سه یره به بێ جوڵه ن
هه وره کانیش له جێگا ی خۆیان
ئه بله ق وه ستاون و ناجوڵین
هه و وه ک ئه وه ی زه مه نی ژین
هه وره کانی وه ستاند بێ
که سه یری روباره که ی به رانبه رم ده که م
له جێگه ی خۆیی دا
بێ ده نگ و مه ند وا وه ستاوه
هه ر وه ک ئه وه ی
هه ورو رۆبار هه ر دوک چاوه روان بن
په‌یمانت داسێبه‌رم بیت
په‌یمانت داسێبه‌رم بیت

له‌وڕۆژانه‌ی
به‌بێ که‌پرو دارستانم
کاتێ هه‌تاو ده‌مسووتێنێ
ببیت به‌ تریفه‌ی مانگه‌ شه‌و
ئه‌و ده‌مانه‌ی خۆر گیرانه‌و لێله‌ ئاسۆ
بڕیارت دا له‌ گاڵما بیت
تا ئه‌و ڕۆژه‌ی
له‌ باوه‌شی یه‌کتریدا
ده‌توێینه‌وه‌
یان ئه‌و کاته‌ی
له‌ یه‌کترمان داده‌بڕێ مه‌رگ وگلکۆ

تۆ سوێندت خوارد هه‌تا سه‌ر بێ
ده‌ڕۆی به‌بێ ماڵئاوای
ده‌ڕۆی به‌بێ ماڵئاوای

من دڵی خۆم دابوو به‌ تۆ
تۆش شکاندت به‌خۆڕایی
له‌ هه‌ر کوێ بی له‌ هه‌ر لایه
عیشقت گه‌وره‌و بێ هاوتایه
بــێ گــــومان به‌ تازه‌ ئیتر
خــۆشه‌ویستیت له‌ دڵــمایه‌
هه‌رچــــــی بڵێن لێره‌و له‌وێ
چۆنت باس که‌ن چۆنیان ده‌وێ
نه‌که‌ی ئیتر دڵ له‌ دڵ ده‌ی
دڵم هه‌ر ئه‌تۆی خۆش ده‌وێ ..
بۆ کوێ بڕۆی بۆ کام هه‌وار
له‌ کوێ هه‌لده‌ی بارگه‌و ده‌وار
که‌سێکی دیکه‌ شک نابه‌م
هه‌رتۆ ی یه‌که‌م و دوا دڵدار

شاڵاو
من و تۆ
من و تۆ
نامه‌کانت هه‌مووی پڕن
له‌ حه‌سره‌ت و بیره‌وه‌ری
که‌ کردمه‌وه‌ بیخوێنمه‌وه‌..
خۆشه‌ویستی لێ هه‌ڵوه‌ری

نازانم چیت بۆ بنوسم !
چۆن خۆشه‌ویستیم ده‌ربڕم ؟
مه‌گه‌ر ته‌نیا له‌به‌ر پێتا ....
شیعره‌کانمت بۆ سه‌ربڕم

دڵم ته‌نیا تۆی گرتووه‌
ئه‌ڵێ ی بۆ تۆ درووست بووه
هه‌تا ئێستا ئه‌وینی که‌س
له‌وه‌ی من و تۆ نه‌چووه‌


ئیسماعیل محه‌مه‌د‌
دڵدانه‌وه‌
دڵدانه‌وه‌
نیگه‌ران مه‌به که‌ شێعرم
بۆ کچانی تر نووسیوه‌
له‌ ئاگاداری هه‌موویاندا
ته‌نیا ئاگاداری تۆم دیوه‌

دڵم تاریکه‌ وه‌ک تونێل
بنه‌مۆنێک داگیرسێنه‌
چۆن کورد به‌ چیاوه‌ نووساوه‌
وه‌ره‌،ئاوا ر‌وومه‌تی خۆت
به‌ سنگمه‌وه‌ بنوسێنه‌
من ده‌مه‌وێ
بنه‌وشیله‌ی چاوه‌کانت دڵنیاکه‌م
ده‌مه‌وێ سوێندت بۆ بخۆم
له‌ تۆدا که‌س به‌دی ناکه‌م

عبدالله‌ په‌شێو
بمبه‌خشه‌
بمبه‌خشه‌
که‌ تازه‌ به‌ تازه‌کی‌
درک ده‌که‌م به‌و دڵه‌ جوامێره‌ ڕه‌نجاوه‌ی
له‌ هه‌ستی دوو دڵداری له‌یه‌کتوواوه‌دا
له‌قه‌فه‌زه‌ی سینه‌تدا زیندانکرابوو
ناسکانه‌
له‌ ئاوێته‌بوونی خه‌ونێکی بۆیه‌کبووندا
وه‌ک و مۆمێکی شه‌وه‌ نامۆکان
ده‌تووایه‌وه‌ و
ڕه‌نگی په‌پووله‌یه‌کی دڵشکاوی لێنیشتبوو
که‌ به‌ره‌و لای به‌هاری باخچه‌ی دڵداره‌که‌ی ده‌فڕێ و
له‌گه‌ڵ مژینی لێوی په‌ڕه‌ی گوڵێکدا
ڕێگایان نه‌دا هاوتا ببێت!
قه‌سیده‌ی ئه‌م فه‌سڵه‌
قه‌سیده‌ی ئه‌م فه‌سڵه‌
ئه‌م نامۆییه وه‌ک شاڵاوی سه‌فه‌ر
ئه‌سه‌ری له‌سه‌ر مه‌مله‌که‌تم جێهێشتووه
هه‌روه‌ک جه‌نگێ
هێرشی بۆ سه‌ر ته‌لاری دڵم کردبێ
شکستی پێ کردووم

به‌ڵام بێزار نه‌بووم..
ده‌تۆش بێزار مه‌به
ده‌خیلت بم .. وا خه‌زانه
نه‌با ئه‌م فه‌سڵه بۆن سارده
گه‌ڵای عومرم بوه‌رێنێ
که‌نارێکی ئه‌مان به ‌‌و
باگه‌ڵای ئه‌م وه‌رزه‌شم لای تۆ بێ
بۆ چیمه عومرێ..
ئاو‌ێنه‌
ئاو‌ێنه‌
چه‌ند رۆژێکه‌
سه‌رنج ده‌ده‌م
به‌یانییان تا شل ده‌بی
له‌به‌ر ئاو‌ێنه‌ ده‌وه‌سیی،
په‌یتا په‌یتا تێی ده‌ڕوانی...
که‌ لاشده‌چی
له‌ ره‌واتتدا-ته‌نکه‌ خه‌مێک ده‌خوێنمه‌وه‌،
له‌نیگاتا-نیگه‌رانی
چییه‌؟هاورێم
چیت پێ ده‌ڵێ
ئه‌و ئاوێنه‌ زمانشر و دڵتۆقێنه‌؟
ئه‌گه‌ر باسی پیری ده‌کا،
ده‌مکوتی که‌ ؛
باوه ڕمه‌که‌ به‌ وڕێنه‌ . ‏‏

عبدالله‌ په‌شێو
هه‌ناسه‌یه‌کی شیعری
چه‌ند هه‌ناسه‌یه‌کی شیعری

1
که‌ بیرت لێ ئه‌که‌مه‌وه‌
لێوان لێو ئه‌بم له‌ عیشق و
خۆشه‌ویستییه‌کی بێ سنور
که‌ دێیته‌ ناو خه‌ونێکمه‌وه‌
ئه‌و شه‌وه‌م پڕ ئه‌که‌ی له‌ نوور

2
خۆشه‌ویستیت سیروانێکه‌
هاژه‌ی دێ له‌ عیشق و
جوانی
ئاسمانێکه‌ زریوه‌ی دێ
له‌ گوڵه‌ ئه‌ستێره‌ی
شادمانی
دایـــــــــــک
دایـــــــــــک

کانگای سۆزم گیانه‌ دایه‌
سۆمای دوو چاوانم دایه‌
ژین و هیواو ئاسووده‌ییم
ئامێزی گه‌رمی تۆ دایه‌
ده‌ریا ئه‌شکی پاکی تۆیه‌
دنیا ڕۆحی چاکی تۆیه‌
ڕووناکی ژین چرای چاوی
خامۆش و خه‌مناکی تۆیه‌
ژیان به‌ ڕه‌نگی تۆ جوانه‌
دڵی تۆ خۆی نیشتمانه‌
دوور له‌ دڵ و ده‌ستی سۆزت
بێ مانایه‌ ئه‌م ژیانه‌
کۆستی مه‌رگت گیانه‌ دایه‌
چوارینه‌ی خه‌ییام
چوارینه‌ی خه‌ییام
جـــــار جـــــــاره‌ په‌نا به‌ مه‌ی ده‌به‌م نــــــــاچارم
غـــــــــــه‌مبارم پێم ئه‌ڵێــــــــــــــن که‌ تاوانبـــارم
خۆزی وه‌ک و مه‌ی درۆ و دزیش مه‌ستی ئه‌کرد
مــــــــه‌ردێکم ئه‌ویست کــــــه‌ بیگوتبا ووشیارم
***************************
گــــــه‌ردوون وه‌کــــو دێو به‌راوه‌ژۆن ئاکاری
هــــــاوه‌ڵی نــــــه‌زانانه‌ دژی زانیـــــــــاری
مـــه‌ی گێڕ وه‌ره‌، هۆشم به‌ره‌ به‌ڵکو جارێ
لێی تێکچێ بــــه‌لای ئێمه‌ بچه‌رخێ باری
****************************
ئــه‌ی ته‌کیه‌ نشین شێخی به‌ سۆره‌ و بۆره‌
پێت وانه‌بێ هـــــــــه‌ر مه‌ستیه‌، کــــارم زۆره‌
من خوێنی ترێ ده‌مژم و تۆش خوێنی هه‌ژار
پێم بڵێ کێیه‌ پتر خــــــــــــــوێن خـــــــــــۆره‌
ئیتر هه رگیز خه فه ت نا خۆم
ئیتر هه رگیز خه فه ت نا خۆم

ئیتر چیتر ئه و د ڵه ی خۆم
نا که م به فیدا ی عه شقی تۆ
ئیترهه رگیز خه فه ت نا خۆم
جارێکی که بۆ د ووری تۆ
ئیتر هه ر گیز باوه ر نا که م
به عه شقی سه ر زاره کی تۆ
ئیتر هه ر گیز خۆم نا ده مه
ده ست قه ده ری عه شقه که ی تۆ
من چی له عه شقی تۆ بکه م
که دا یم بۆ من هه رخه م بێ
حا شا له عه شقی وا ده که م
که ژینیم وه ک و ما ته م بێ
پیاوێک لە پینە
پیاوێک لە پینە
ئه‌و داوه‌ به‌نه‌ ڕامه‌كێشه‌
ده‌نا هه‌ر هه‌موو پینه‌كانم لێك هه‌ڵده‌وه‌شێن
پیاوێكی ڕووت وبێ‌ سیپاڵ
له‌ژێر سه‌د پینه‌وه‌
وه‌ك ته‌نێك له‌ (عه‌زاب) ده‌دره‌وشێته‌وه‌
من هه‌رگیز خۆم نه‌دیوه‌ بێ‌ پینه‌
من له‌ ژێر ده‌وارێكی پینه‌كراو له‌دایك بووم
له‌سه‌ر خاكێك كه‌ چوار پینه‌یه‌ و
به‌ هه‌زار ته‌قه‌ڵا پێوه‌ی دووراوم
چ منداڵێكی ترسنۆك بووم
سه‌روچاوم كه‌لله‌ی سه‌رم ئازای جه‌سته‌م
له‌سه‌د لاوه‌ پینه‌ و په‌ڵه‌ وجێ‌ تیغ بوو
به‌ ده‌ست مناڵه‌ هاره‌كانی گه‌ڕه‌كه‌وه
گه‌ڕه‌كێك كه‌ ده‌توت كه‌چه‌ جله‌ و له‌وه‌دایه‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌
‌‌خودایه‌ چه‌ند زوو دڵم خۆش ئه‌بێ‌
‌‌خودایه‌ چه‌ند زوو دڵم خۆش ئه‌بێ‌
وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌ كۆلاَنێكی‌ پیرمه‌سووردا ئه‌ڕۆم و
بۆنێكی‌ خێرای‌ شێلم به‌ترش
یان شفته‌
یان برنجی‌ پلاَو ئه‌گاته‌ كه‌پووم
وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ بۆنی‌ شووتیه‌ك
له‌ساته‌ وه‌ختی‌ قاشكردنیدا
یان بۆنی‌ له‌پی داخراوی‌ ساوایه‌ك
له‌و كاته‌ی‌ به‌ زۆر والاَی‌ ئه‌كه‌ی‌
خودایه‌ چه‌ند زوو دڵم خۆش ئه‌بێ‌
وه‌ك بینینی‌ چاوێكی‌ ساف و بێگه‌رد
له‌ ساته‌وه‌ختێكدا كه‌ پێشبڕكێ‌ له‌گه‌ڵ
خوله‌كه‌ هه‌ڵوه‌ریوه‌كانا ئه‌كه‌ی‌
وه‌ك ئه‌و كاته‌ی‌ له‌ ده‌رگا ده‌ده‌یت و
چاوه‌ڕوانیت بیكه‌نه‌وه‌
چــــــــــاوه‌روانـــــــــی
چــــــــــاوه‌روانـــــــــی

خه‌وم بینی له‌و خه‌وه‌ما هاتیته‌وه‌ ناو گلێنه‌م
مالێکم بۆ دروست کردی له‌ عه‌شقی پاک و بێ وێنه‌م

مالێک پر له‌ خۆشه‌ویستی پر له‌ به‌رامه‌ی شیعری جوان
مالێک پر پر له‌ گۆرانی به‌ نوری عه‌شقی چراخان

خێر نه‌یه‌ته‌ رێی ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی بۆ رێکخستی
ده‌وه‌ره‌وه‌ له‌وێ مالێک نیه‌ نا بۆ خۆشه‌ویستی

خۆزگه‌ ئه‌مزانی تۆ له‌وێ ئێستا به‌ دوای چییا وێلی
چۆن دڵت هات بیره‌وه‌ری ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ جێ بێڵی

ئێستاش هێنده‌ باست ئه‌که‌م خه‌ڵکی واده‌زانن شێتم
بێته‌وه‌ یا نه‌یه‌یته‌وه‌ هه‌تا ئه‌مرم چاوه‌رێتم

ا‌حـمـد مـحـمـد
ئه‌ی دڵه‌ شێته‌ دوره‌که‌م
ئه‌ی دڵه‌ شێته‌ دوره‌که‌م
ئه‌مشه‌و گۆرانیه‌کی جوان تۆی هێناوه‌ بۆ ژوره‌که‌م
وشه‌کانی زۆر ناسکن وه‌ک و لیوه‌ ته‌ڕه‌کانت
مۆسیقایه‌کی له‌گه‌ڵه‌ جارجار له‌ناکاو هه‌ڵه‌چێت
کت ومت وه‌ک شه‌ڕه‌کانت
خۆشه‌ویستم تۆ ئه‌زانیت تۆ دنیای منت کردوه‌ به‌ گۆرانی و شعرو به‌سته‌
ئه‌وه‌ تۆ ئه‌وه‌ تۆ هه‌رگیز گریاوی
هه‌رگیز به‌ هه‌نسکی گریانه‌وه‌ خه‌یاڵێک سه‌ری لێیاوی
ئه‌وه‌ هه‌رگیز نیوه‌ شه‌وێک دڵت وڕکی که‌سێکی دوری لێگرتویت
هه‌ستت کردوه‌ ته‌نیایتو له‌تاوانا فرمێسکی خۆت ماچێکی ڕومه‌تی کرودیت
خۆشه‌ویستم ئه‌وه‌ هه‌رگیز بۆ نوسینی نامه‌یه‌ک به‌دیار لاپه‌ڕه‌یه‌که‌وه‌ ڕاکشاوی
وه‌ک ئه‌ستێره‌ بۆ لای هیچ که‌سێک کشاوی
پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی‌ دوێنێ
پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی‌ دوێنێ:
مه‌سئووله‌ گه‌نده‌ڵه‌كانی‌ ئه‌مڕۆ
شێره‌ هه‌میشه‌ بێداره‌كانی‌ دوێنێ‌:
په‌رله‌مانتاره‌ نوستووه‌كانی‌ ئه‌مڕۆ
پڵنگه‌ هه‌ڵمه‌تبه‌ره‌كانی‌ دوێنێ:
پشیله‌ دابه‌ستییه‌كانی‌ ئه‌مڕۆ
به‌گه‌نج‌و قوتابییانی‌ ئه‌مڕۆ ده‌ڵێن:
مادام ئێو پێشمه‌رگایه‌تیتان نه‌كردووه‌،
بۆتان نیه‌ ره‌خنه‌ بگرن".

ـ ئه‌دی‌ مه‌گه‌ر هه‌موو به‌یانیه‌كی‌ ناشتا
سه‌عات‌و نیوێك به‌پێ بڕۆیت تا
له‌گوندێكی‌ تر فێری‌ "دارا.." بیت كه‌ "دوو داری‌ دی‌"
پێشمه‌رگایه‌تی نیه‌؟!
دوا نامه‌
دوا نامه‌

ئیتر نامه‌م بۆ مه‌نێره‌
به‌نیاز نیم بیخوێنمه‌وه
تۆ که‌ له‌ رۆحمدا نه‌مای
حه‌ز ئه‌که‌م بۆت بنێرمه‌وه؛‌

هه‌ر په‌یامێ تۆ بینێری
به‌ر له‌ بینین ده‌یناسمه‌وه‌
نامه‌وێ هیچم پێ بڵێی
چونکه‌ وه‌ڵام نا‌ده‌مه‌وه؛‌

ته‌مه‌نێ چاوه‌ڕێم کردی
ئاوڕت لێ نه‌دامه‌وه‌‌
چۆن بتوانم جارێکی تر
دڵم به‌ تۆ بده‌مه‌وه‌
نه که ی ئیتر ناوم بێنیت
نه که ی ئیتر ناوم بێنیت

له و ڕۆژه‌وه‌ی یه کمان ناسی
هه رچی وێنه و شیعرو یادم هه یه
که له لا ی تۆ ماونه ته وه‌
له چا وانتا کۆ بوونه وه‌
ده‌ ریان بێنه ، بیان دڕێنه
له بیریان که ، بیسوتێنه
له هه رچ کۆ ڕو کۆ مه ڵێکدا
باسی شیعرو وێنه و یاد بوو
نه که ی ئیتر ناوم بێنی
خۆت به مه عشوقێ بزانی
تۆ چۆن وه‌ فاو بۆ حه زی شێت
به ده‌ستی خۆت له پڕ دۆڕان
جوانترین نامه‌
جوانترین نامه‌

هه‌ر که‌نامه‌ت بۆ ئه‌نوسم

به‌ئه‌سپایی پێنوسه‌که‌م به‌سه‌ر په‌ڕه‌که‌دا دێنم

دڵی تۆ ئێجگار ناسکه‌ زۆر ئه‌ترسم بیڕوشێنم

له‌سه‌ر هه‌زاره‌ها په‌ڕه‌ نوسیومه‌ من تۆم خۆش ئه‌وێ

به‌ڵام ده‌سته‌ نه‌رمه‌کانت جوانترین په‌ڕه‌ی نامه‌ بوون

ئێستا ئه‌ڵێم ئه‌و په‌ڕانه‌ خۆزگه‌ هه‌میشه‌ لام ئه‌بوون

ڕه‌نج سه‌نگاوی
تا زه چۆن تۆم بیر چێته‌وه‌
تا زه چۆن تۆم بیر چێته‌وه‌
چۆن ئه‌و هه‌مو په‌ڕه‌ جوانه‌ له‌ ده‌فته‌ری ڕابردومان لێکه‌مه‌وه‌
تازه‌دڵم پڕه‌له‌تۆ
چۆن ته‌نیایی تێکه‌مه‌وه‌
خۆشه‌ویستم مه‌گه‌ر له‌مه‌ودوا قه‌ت باران نه‌بارێو مه‌گه‌ر قه‌ت چه‌تر هه‌ڵنه‌که‌م
که‌ خه‌یاڵه‌کان دێنه‌وه‌ مه‌گه‌ر باسی تۆیان له‌گه‌ڵ نه‌که‌م
هه‌ناسه‌که‌م شار ده‌فته‌ری وێنه نیه‌ وه‌ک مناڵیم
به‌لاستیکه‌بۆنخۆشه‌که‌م
شۆسته‌کانی بسڕمه‌وه‌
بۆئه‌وه‌ی تۆم بیرچێته‌وه‌ به‌ پێنوسه‌ داره‌که‌شمکۆڵانه‌کانی تێک به‌مه‌وه‌
من ڕاهاتوم هه‌موشه‌وێک هه‌تادره‌نگ هه‌رخه‌می تۆ لێک به‌مه‌وه‌
تازه‌ چۆنتۆم بیرچێته‌وه‌ چۆن دڵم کاڵ بکه‌مه‌وه‌
ئاخر چۆن تۆم بیرچێته‌وه‌
شه‌م
دیالۆگی نێوان مامۆستاو خوێندکارێک
ڕۆڵه‌ ڕۆڵه‌ خه‌یاڵت له‌ کوێیه‌
تۆ هه‌ر به‌ناو خوێندکاریت و په‌ڕه‌و پێنوست پێیه‌
ڕۆۆڵه‌ ئه‌ترسم ده‌رنه‌چیت
چۆن خه‌یاڵ لێت بێزار نابێت
هه‌مو ڕۆژێک بۆ کوێ ئه‌چێت
مامۆستا گیان کچێک هه‌یه‌ له‌ کچه‌کانی تر ناچێت
شێوه‌یبوه‌ به‌ تارمای و له‌به‌رچاوانم لاناچێت
به‌یانیان له‌خه‌و هه‌ڵه‌ستم له‌گه‌ڵماێت هه‌تاوه‌ک و تاریک دایه‌ت
ته‌نانه‌ت بۆناو نوێنه‌که‌ش له‌گه‌ڵمایه‌ت
که‌ ئه‌مه‌وێت دایبپۆشم ئه‌بێته‌وه‌ به‌ تارمایو ئه‌ڕوات دڵم به‌جێدێڵێو ئه‌یداته‌وه‌ ده‌ست ته‌نیایی
مامۆستا گیان به‌ ڕه‌نگی جله‌کانیا له‌ دوره‌وه‌ وه‌ک په‌لکه‌ زێڕینه‌ وایه‌
سكاڵای كورسیه‌ك
سكاڵای كورسیه‌ك

حه‌ز ئه‌كه‌م لاقم ورد ببێ
له‌م كۆشكه‌دا، حه‌زه‌كه‌م ته‌خته‌ ته‌خته‌ بم
ئه‌و ده‌مانه‌ی كه‌نه‌مام بووم
بڕوام نه‌بوو ڕۆژێ دابێ
واگیرۆده‌ی ئه‌م به‌خته‌ بم
پیره‌ژنێكی گه‌رمیانی
له‌ته‌نورێكی گڵینی ئه‌م خاكه‌دا ....
بمسوتێنێ له‌به‌ر دوو كولێره‌ی گه‌رم
ئێجگار خۆشحاڵترم له‌وه‌ی
گه‌نه‌پیاوێ بێت‌و دانیشێ له‌سه‌رم

ڕه‌نج سه‌نگاوی
چاپخانه‌
چاپخانه‌
له‌به‌رئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌که‌ شعری جوانت بۆ نانوسم
بیستم گله‌یت کردوه‌ له‌به‌ختی خۆت
بڕوابکه‌ هه‌مو شه‌وێک لاپه‌ڕه‌یه‌ک ده‌رئه‌هێنم
گریان ئه‌نوسمه‌وه‌ بۆت
ئێستاکه‌ به‌شی کتێبێک
تۆ ئه‌زانی ئێستاکه‌ به‌شی کتێبێک
په‌ڕه‌ی گریاوی نوسراوم پێبێت
توخوا ئێوه‌ش لێم ببورن چاپی ناکه‌م ئه‌وکتێبه‌
تا چاپخانه‌ پێش ئه‌که‌وێت
تاک و له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی سپی فرمێسکی چاو ده‌رده‌که‌وێت

ڕه‌نج سه‌نگاوی
کا تژ مێر
هۆ نراوه ی په شێوو- به ڵێن بد
که‌ناڵه‌ کوردیه‌کان
هۆنراوه ی فه ره یدوون عبدول به رزنجی
پیره مێرد
گۆرا نی یۆ نا نی
هۆ نراوه ی ئیسما عیل خورماڵی - دڵم مه یلی
گۆ را نی فا رسی
شیوه نی نیشتما ن
زمانی کوردی








هۆ نراوه ی ڕه نج سه نگاو ی
ما مۆستا هێمن مو کریا نی
ئه حمه د هه ردی
Free Web Hosting