--------------------------------------------------
Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 39
 dya - هۆنراوه: تانه‌و ته‌شه‌ری‌ هه‌سته‌ وڕوژاوه‌كانی‌ جه‌سته‌یه‌كی‌ له‌ ژیان به‌جێماو / هه‌مزه‌ گوڵانی
Quick Links:
سه ره تا
پۆ سته ر ه شیعر
پەیوەندیم پێوەبکە
ماڵپه ڕی سا یه
ماڵپه ڕی کا شما
هۆنراوه ی سالع بێچا ر -ئا یه تی ئیشق
ڕۆژنامه‌کان
شیخ ڕه زا ی تا ڵه با نی
هونه‌رمه‌ندان
Thirty Three Threes

ajder

B-Side

Backwoods Butcher

Body Bagz

Define

Dude Nasty

DA CaMP

GrewSum

Homicide

IKKURRUZ

LEWN

Maniacal Styles

Mars

Menacide

Tha Menace

Mystary

Nekro G

PoltArt

PROPHECY

Psycho Killaz

Qrem Dela Qrem

Ric-Lo-X

SCUM

Southside Slashers

Stigmata

Stitchez

Stitch Mouth

Sutter Kain

Surreal

Syko Sain

Tampa Wicked

The Wikid One

Tragedy

TRickStA

Vect

Kidcrusher

هۆ نراوه ی سه رگووڵ بێتووشی
گۆرا نی عه ره بی
هۆ نراوه ی با ڕێزه - ده بمبه خشه
کتێبخانه ی کوردی
Logo
ما مۆستا عبدوڵا په شێو
جه ما ل خه مبار
هۆ ندراوه ی کاوه حسین -خۆزگه

تانه‌و ته‌شه‌ری‌ هه‌سته‌ وڕوژاوه‌كانی‌ جه‌سته‌یه‌كی‌ له‌ ژیان به‌جێماو / هه‌مزه‌ گوڵانی
‌‌خه‌ڵاتی دووه‌می شه‌شه‌مین فیستیڤاڵی گه‌لاوێژی وه‌رگرتوه‌

هه‌ستی‌ یه‌كه‌م :
له‌دووره‌وه‌ ژیان ده‌بینم،
ژیان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌و دیوی‌ مردن
له‌ژێر سێبه‌ری‌ تینووی‌ دره‌ختێك پاڵكه‌وتووه‌
گۆشه‌گیر له‌بن گابه‌ردی‌ وه‌جاخزاده‌یه‌ك
ته‌سبیحاتی‌ خۆر ده‌كات‌و
به‌ مه‌زه‌نده‌ی‌ گوڵه‌ گه‌نم ده‌چێته‌ سه‌ردانی‌ زه‌وی‌
به‌لێكدانه‌وه‌ی‌ به‌هار، كانیاوه‌كان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌
ژیان كه‌ ده‌ڕوا خه‌ون‌و خولیای‌ تاجیره‌كانی‌ زمان ده‌بات‌و
له‌هه‌ر خاڵێكدا درۆیه‌ك به‌جێده‌هێڵێ‌.
ژیان خۆركه‌وتنی‌ سپێده‌یه‌كه‌ ، له‌ باران به‌جێماوه‌
ئێواره‌یه‌كی‌ نیگه‌رانه‌، له‌سه‌ره‌مه‌رگدا وه‌ستاوه‌.
ژیان كانیاوێكه‌ بۆ به‌هار
گوڵێكه‌ بۆ پشكووتن
باڵنده‌یه‌كه‌ بۆ فڕین ‌وماڵێكه‌ بۆ ده‌رگاو
په‌نجه‌ره‌یه‌كه‌ بۆ ڕوانین .
ژیان ولاَتێكی‌ كۆیله‌یه‌، رێگا به‌ رێگای‌ مێژوو
بۆ ئازادیی‌ ده‌گه‌ڕێ‌ !
هه‌ستی‌ دووه‌م :
له‌دووره‌وه‌ ژیان ده‌بیستم
گوێم له‌ ره‌نگیه‌تی‌
گوێم له‌ بونیه‌تی‌
گوێم له‌ ونبون‌و له‌ ده‌ركه‌وتن‌و
قه‌دو قیافه‌تی‌ خه‌ڵه‌تاندن‌و
له‌هه‌ست‌و خوستی‌ كۆڕو كۆمه‌ڵی‌ شه‌وو رۆژیه‌تی‌..
به‌ ئاماژه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ خشڵی‌ باخچه‌یه‌كدا ده‌كا
بۆ چه‌ند میسقاڵێكی‌ دره‌وشاوه‌، ده‌چێته‌ توحفه‌كانی‌ جیهانی‌ دزراو
ژوان له‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی‌ مێینه‌ ده‌خوازێ‌
كه‌ نازانێ‌ له‌مێژ نیه‌ نه‌یزه‌كێ‌ كچێنی‌ بردووه‌.
ژیان خه‌یاڵێكی‌ په‌ناهه‌نده‌یه‌، گه‌رده‌لولێكی‌ گه‌ڕیده‌یه‌،
شه‌ماڵێكی‌ بێ‌ سانسۆرو ره‌شه‌بایه‌كی‌ دزێوه‌.
ژیان دره‌ختێكه‌ له‌سه‌ر به‌د ره‌وشتی‌،
ره‌وشتی‌ باخچه‌یه‌كه‌ له‌سه‌ر زۆڵێتی‌،
زۆڵێكی‌ خوا په‌رسته‌ له‌سه‌ر جوانی‌،
له‌ مانگ‌و ئه‌ستێره‌كانی‌ دیكه‌ ده‌ركراوه‌.
ژیان قه‌سیده‌یه‌كی‌ رۆمانسی یه‌،
خوا به‌ قه‌ڵه‌می‌ وه‌رزه‌كانی‌ ساڵی‌ نووسیوه‌:
(( نالی‌ )) هاتووه‌ به‌ وێنه‌،
(( مه‌حوی‌ )) هاتووه‌ به‌ عیشقی‌ ئیلاهی‌
(( حاجی‌ )) هاتووه‌ به‌ هه‌ستی‌ قه‌ومی‌
(( شێخ ره‌زا )) به‌جنێو به‌شداری‌ تێدا كردووه‌!
ژیان چرایه‌كه‌ پڕ له‌ میهر شه‌وق ده‌دات ‌و
بریندار ده‌سوتێ‌.
له‌په‌راوێزی‌ ژیان ژنێكی‌ نورانی‌ دانیشتووه‌
سه‌رنجم راده‌كێشێته‌ ناو دو كه‌وانه‌ی‌ ئارام:
(( له‌ قوتابخانه‌یه‌كی‌ نه‌خوێنده‌واری‌ ساڵی‌ 1968 دا منداڵێك حه‌فته‌یه‌كه‌ (دارا) به‌شه‌رم ده‌نوسێ‌
له‌ده‌ره‌وه‌ش هاروهاج ، دوای‌ ده‌سبازیكردن له‌گه‌ڵ كانیدا ئاوێنه‌ فێره‌ تیشك هاویشتن‌و
تیشك فێره‌ زمان درێژی‌
سه‌ربه‌ردو
لا كۆلاَن‌و
رێگا ده‌كات )) !

هه‌ستی‌ سێ یه‌م:
كه‌ ده‌رگای‌ شه‌رمم كرده‌وه‌، تارماییه‌كی‌ خه‌مسارد
پاشه‌مله‌ باسی‌ روناكی‌ ده‌كرد‌و تروسكه‌یه‌كی‌ بێوه‌ژن
لاسای‌ مۆمه‌ داگیرساوه‌كانی‌ ته‌مه‌نی‌ منی‌ ده‌كرده‌ه‌وه‌ ..
ویستم له‌ بازنه‌ی‌ دیلی‌ بێمه‌ده‌ر – با – بخه‌سێنم
تا هیچی‌ دیكه‌ دره‌خته‌كانی‌ پایز به‌ روتی‌ له‌ ژیان ئاوس نه‌بن
زریان، له‌ شه‌ڕی‌ وه‌رزه‌كان هاته‌وه‌
به‌ردی‌ ساردو به‌ردی‌ گه‌رم شه‌یتانی‌ بوون ..
بینین‌و بیستن به‌جوته‌ چیرۆكی‌ ئاویان
بۆ دارو دره‌خت و گژوگیا گێڕایه‌وه‌،
نیگا به‌ر نیگا كه‌وت‌و ره‌نگ له‌ ره‌نگ خشا
هه‌تاو به‌ زاوزێ‌ گه‌رم بوو.
خه‌یاڵم به‌ له‌نجه‌ دێ‌
دڵم له‌ لێدان ده‌رفێنێت‌و ناگه‌ڕێته‌وه‌
ته‌نیایی‌ ده‌بات‌و من هه‌ر له‌شوێنی‌ خۆم
بێ‌ ده‌نگی‌ ده‌بات‌و من هه‌ر له‌ جێگه‌ی‌ خۆم
به‌خێرایی‌ تیشك هه‌موو نیشتمانی‌ وه‌هم ده‌گه‌رێ‌
هه‌موو دوورگه‌ دووره‌كانی‌ سه‌راب به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌.
دایكم كه‌لله‌ شه‌كرێكی‌ ته‌ورێزی‌
به‌چه‌ند ووشه‌یه‌كی‌ سپی‌ ده‌هێنێته‌ ئاخافتن
خه‌یاڵم به‌ له‌نجه‌ دێته‌وه‌
هه‌واڵی‌ هونه‌رمه‌ندێكی‌ پێ‌ یه‌
به‌عیشقی‌ فه‌رهاد من له‌ به‌رد هه‌ڵده‌كۆڵێ‌
ده‌ستی‌ راستم ده‌كه‌وێته‌ خۆرهه‌لاَتی‌ ژیان
ده‌ستی‌ چه‌پم ده‌كه‌وێته‌ خۆرئاوای‌ ژیان.
هه‌ر په‌نجه‌یه‌كم به‌ زمانی‌ زه‌مه‌نی‌ خۆی‌ ده‌دوێت‌و
هه‌ر ئاماژه‌یه‌كم نهێنی‌ سه‌رده‌می‌ خۆی‌ ده‌دركێنێ‌!
من‌و حه‌یرانێكی‌ (هه‌ولێر)ی‌
من‌و مه‌قامێكی‌ (بابه‌گوڕگوڕ)ی‌
من‌و هه‌ناسه‌یه‌كی‌ (ئه‌نفال)ی‌
به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌خاته‌ ناو گوزارشتی‌ به‌رد‌و
ئاوه‌ڵناوێكمان له‌ گوناه بۆ ده‌دۆزێته‌وه‌ !
هه‌ستی‌ چواره‌م :
بۆندێ‌ بۆنی‌ ژیان، بۆنی‌ قسه‌ی‌ زه‌ردو سور
بۆنی‌ دره‌وشانه‌وه‌ی‌ كۆشك‌و ته‌لار، بۆنی‌ شه‌ڕو بۆنی‌ ئاشتی‌، بۆنی‌ رق‌و تانه‌و تۆران
ڕه‌نگێك پلار ده‌هاوێژێ‌
ده‌نگێك زمانی‌ خۆی‌ گۆڕیوه‌
زه‌وی‌ مه‌ستی‌ ژیانه‌وه‌یه‌، زه‌وی‌ سه‌رخۆشی‌ مردنه‌.
منداڵێك به‌ گریانم فێربوو
ژیان رایكێشام، له‌ پێشدا چاو دواتر ده‌ست‌و
ئینجا ده‌می‌ خه‌ڵه‌تاندم
ژیان به‌ خه‌یاڵی‌ په‌نجه‌یه‌ك ده‌نوسم
ژیان به‌ نه‌غمه‌ی‌ بولبول‌و به‌ گمه‌ی‌ كۆترو
به‌ قاسپه‌ی‌ كه‌و راڤه‌ ده‌كه‌م
له‌ رێگه‌ی‌ بۆنه‌وه‌ زانیم
سه‌گێكی‌ مه‌نكوب حه‌په‌ی‌ هاورێكانی‌ ونكردووه‌
پشیله‌یه‌كی‌ چڵێس به‌دوای‌ ئێسك‌و پروسكدا
وێڵ بووه‌
16/3/1988 له‌رێگه‌ی‌ بۆنه‌وه‌ زانیم
سێوێك پڕ له‌ غه‌دری‌ بینین
سێوێك پڕ له‌ زوڵمی‌ بیستن
سێوێك پڕ له‌ خه‌تا
بۆنی‌ مه‌رگی‌ هه‌ڵگرتووه‌
بۆنی‌ مه‌رگ ماڵ به‌ماڵی‌ (هه‌ڵه‌بجه‌) ده‌گه‌ڕێ‌ !
هه‌ستی‌ پێنجه‌م
ئه‌ستێره‌یه‌ك به‌یانی‌ ژیانی‌ دا
گوڵه‌ لاولاوێ‌ هه‌تاوی‌ راگه‌یاند،
ئه‌و زه‌رده‌ تامی‌ سه‌وزی‌ لێدێ‌
ئه‌و سوره‌ تامی‌ ئاڵ‌و ،
ئه‌و شینه‌ تامی‌ كاڵ‌و
ئه‌و نارنجه‌ش تامی‌ به‌ربانگ
ده‌ی‌ منالاَن
وه‌رن بێده‌نگی‌ من بشكێنن
وه‌رن ته‌نیایی‌ من قاش قاش بكه‌ن
وه‌رن غوربه‌تی‌ هاورێكانم بلێسنه‌وه‌
تاره‌واقی‌ هه‌نگوین حه‌زم له‌ ماچی‌ ئێوه‌یه‌
تا گزنگی‌ سپێده‌ حه‌زم له‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ی‌ ئێوه‌یه‌
ئارامی‌ له‌ به‌ینی‌ خۆتاندا به‌ش بكه‌ن،
من ئه‌مرۆكه‌ هیچ ناخۆم
ژیان تامی‌ زه‌بوونی‌ لێدێ‌...
من به‌ وێردی‌ گوڵه‌ گه‌نم
ئێواره‌باش له‌ سه‌وسه‌نی‌ روحم ده‌كه‌م
من به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ زه‌رده‌په‌ڕ
لای‌ ئێوه‌ به‌جێده‌هێڵم!!.
کا تژ مێر
هۆ نراوه ی په شێوو- به ڵێن بد
که‌ناڵه‌ کوردیه‌کان
هۆنراوه ی فه ره یدوون عبدول به رزنجی
پیره مێرد
گۆرا نی یۆ نا نی
هۆ نراوه ی ئیسما عیل خورماڵی - دڵم مه یلی
گۆ را نی فا رسی
شیوه نی نیشتما ن
زمانی کوردی








هۆ نراوه ی ڕه نج سه نگاو ی
ما مۆستا هێمن مو کریا نی
ئه حمه د هه ردی
Free Web Hosting