--------------------------------------------------
Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 39
 dya - هۆنراوه
Quick Links:
سه ره تا
پۆ سته ر ه شیعر
پەیوەندیم پێوەبکە
ماڵپه ڕی سا یه
ماڵپه ڕی کا شما
هۆنراوه ی سالع بێچا ر -ئا یه تی ئیشق
ڕۆژنامه‌کان
شیخ ڕه زا ی تا ڵه با نی
هونه‌رمه‌ندان
Thirty Three Threes

ajder

B-Side

Backwoods Butcher

Body Bagz

Define

Dude Nasty

DA CaMP

GrewSum

Homicide

IKKURRUZ

LEWN

Maniacal Styles

Mars

Menacide

Tha Menace

Mystary

Nekro G

PoltArt

PROPHECY

Psycho Killaz

Qrem Dela Qrem

Ric-Lo-X

SCUM

Southside Slashers

Stigmata

Stitchez

Stitch Mouth

Sutter Kain

Surreal

Syko Sain

Tampa Wicked

The Wikid One

Tragedy

TRickStA

Vect

Kidcrusher

هۆ نراوه ی سه رگووڵ بێتووشی
گۆرا نی عه ره بی
هۆ نراوه ی با ڕێزه - ده بمبه خشه
کتێبخانه ی کوردی
Logo
ما مۆستا عبدوڵا په شێو
جه ما ل خه مبار
هۆ ندراوه ی کاوه حسین -خۆزگه
سه‌فه‌ری تۆ
سه‌فه‌ری تۆ

كاتێك ده‌ڵێ‌ ی سه‌فه‌رده‌كه‌م
له‌ئێستاوه‌ خه‌می خه‌ڵوه‌تی دوای تۆمه‌
تۆبڵێ‌ ی خه‌مه‌كان چۆن بن...؟
گوڵه‌كانی باخی ئیره‌می عیشقی من
له‌دوای تۆوه‌
چه‌نده‌بێ‌ ره‌نگ و بێ‌ بۆن بن...؟
ئه‌تۆبڵێ‌ ی له‌گه‌ڵ ئه‌م جه‌نگه‌ غوربه‌ته‌
كه‌ی جارێ‌ تر
په‌یمانی ئاشتی ببه‌ستم
له‌كام وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ته‌مه‌نمان
كۆتای بێ‌ هه‌ستی مه‌ستم
ئه‌وه‌نده‌ لام خۆشه‌ویستی
واهه‌ست ده‌كه‌م بۆكوێ‌ بڕۆی
گوڵێک بۆ گووڵه‌ی خۆشه‌ویستم
گوڵێک بۆ گووڵه‌ی خۆشه‌ویستم

گووڵه‌ ئه‌مڕۆ ڕۆژی تۆیه‌ گووڵم هێنا
تا هه‌ناسه‌ی تێکه‌ڵ به‌هه‌ناسه‌ت کا
له‌مێژه‌ گووڵ تینوی تۆیه‌و ته‌نیا ئه‌گری
بیری ڕۆحی پاتسقه‌یی پاکت‌ ده‌کا
منیش گووڵه‌ شه‌و نه‌خه‌وتووم بیری تۆم کرد
بۆ چه‌ند ساتێ باپێکه‌وه‌ خه‌م به‌ین به‌با
تۆ ئه‌زانی له‌هه‌رکوێ بی بیرت ئه‌که‌م
ئۆقره‌م نی یه‌ خۆشم ده‌وێی پڕ به‌دنیا
تۆ شاگووڵی باخچه‌ی عه‌شق و دنیای جوانیت
تۆ ئاواتی په‌نجه‌ره‌ی سۆز به‌ڕوی منا
توخوا مه‌ڕۆ با تێر جوانیت ته‌ماشاکه‌م
گووڵه‌ ئه‌مڕۆ جوانی و گه‌نجی ته‌مه‌ن ئه‌یبا
ئه‌مڕۆ گه‌ش و جوان .. سبه‌ی سیس و پیر
پـــردی چــــاو
پـــــــــــــــــــــردی چـــــــــــــــــــاو

تــۆ شــه‌پۆڵی گریــانیت ومـــن کلیلی نـــهێنی تــۆم
تۆ تاریکی زیزبوونیت و منیش چه‌ند جار بوومه‌ته‌ مــۆم
دوو دڵی تۆ که‌سه‌رێکه‌ تــــا مردن لێـــت نابێتـــــه‌وه‌
من خه‌ونی تۆ ئه‌خوێنمه‌وه‌ تۆش به‌خه‌مان ئه‌تلێیته‌وه‌
ئه‌مشه‌و گه‌ڵی نیگـــه‌ران هه‌ناســه‌یک بکــه‌ دیاریم
ببه‌به‌ عه‌شقی پــر لــه‌ نوور بــۆ سـاته‌کانی تـــه‌نیایم
له‌ به‌رده‌م کێــوی باڵاکـــه‌ت ئــاوێزانی خــه‌یالی تــۆم
هه‌ر لـــه‌ پردی چــاوانی تۆ به‌رێده‌که‌م که‌ژاوه‌ی خــۆم
دلــۆپ دڵــۆپ بمتوێنـــه‌وه‌ لـه‌ بــاوه‌شی نــه‌رمی نــازت
گونــــاهه‌کان بوه‌‌رێـــنه‌ به‌شـــنه‌ی شــــــه‌مـاڵـی رازت
ئه‌تۆ زه‌ریـــای پڕ ئومێــدی تۆ کیشــــوه‌ری حـــــه‌زه‌کانی
تۆ خــه‌یاڵی له‌ مێژینـــــه‌ی، سروودی گشت عاشــقانی

رێـــدار سابیر
دیاری جه‌ژن
دیاری جه‌ژن

جه‌ژنت پیرۆز ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی ئازیزتر ی له‌ دڵی خۆم
بۆ ئه‌وه‌ی که‌ تۆ بێ خه‌م بی من به‌شه‌که‌ی تۆش خه‌م ئه‌خۆم
هه‌رچی شایسته‌ی دیاری بێت ئه‌یکه‌م به‌جه‌ژنانه‌ بۆتۆ
دڵم ئه‌که‌م به‌جه‌ژنانه‌ و یه‌که‌م ڕۆژ ئه‌یده‌مه‌ ده‌ستی تۆ

ته‌نها ئه‌وه‌ی به‌تۆ بگات دیاری و جه‌ژنانه‌ی من بێ بۆت
شیعرێکی ناسک و جوانه‌ وه‌ک دڵ و ڕوخساره‌که‌ی خۆت
ئه‌گه‌ر دیاریم لێ وه‌ر ئه‌گری له‌یادم مه‌که‌ تاماوم
جونکه‌ دڵنیابه‌ که‌وامن خۆشم ئه‌وێی وه‌کو چاوم

بۆ ئه‌م جه‌ژنه‌ی که‌هاتوه‌ خۆشی خۆمت بۆ ده‌نێرم
با من هه‌رده‌م له‌خه‌ما بم ئێستا نیه‌ ..هه‌روا فێرم
خه‌نده‌ و جوانی و پیکه‌نین و شادیم جه‌ژنانه‌بێ بۆت
دیسان ئه‌ڵێم پیرۆزت بێت خۆشم ئه‌وێی زیاتر له‌ خۆت

سامان سه‌نگاوی
هه میشه له دڵمایت
هه میشه له دڵمایت

زۆر فرمێسكی چاوم دی
له چاوی تۆ باراناوی تر نه بوو
هه ناسه ی زۆر ساردم بیست
وه ك هه ناسه ی تۆ به فراو تر نه بوون
نیگای چاوو زۆر لێ ی دام
له نیگای چاوی تۆ گه رم تر نه بوو
زۆر كه س به تیری دڵی پییكام
به هێنده ی تیری تۆ به ئازار نه بوون
خه نده ی زۆر جوانان مه ستی كردم
به ڵام له وه ی تۆ شیرین ترو دڵگیر تر نه بوو
زۆر كه سم خۆش وویست
وه ك تۆ خۆشه وویستر نه بوون
بروانه‌ چۆنم بۆت
بروانه‌ چۆنم بۆت

به‌ ده‌م مه‌وجی خوێنی ئه‌شکه‌وه‌م ، بڕوانه‌ چۆنم بۆت
ده‌رونم که‌یلی زوخی ده‌ردو خه‌م ، بڕوانه‌ چۆنم بۆت

ڕه‌قیبی سه‌گ حه‌زی بو ، کوشتمت ، سه‌یریکه‌ چۆنی بۆم
دوعا بۆ ده‌ست و تیغت من ده‌که‌م ، بڕوانه‌ چۆنم بۆت

به‌ غه‌دداری نه‌وه‌ک ناوت به‌رن بمئه‌نجنی قه‌ت من
شکاتی جه‌وری تۆ به‌ر که‌س ده‌به‌م ؟ بڕوانه‌ چۆنم بۆت

هه‌ناسه‌ی ئاگرینم برده‌وه‌به‌ر ، تا ده‌رونم سوت
به‌ ناله‌ تا دڵت سه‌خڵه‌ت نه‌ده‌م ، بڕوانه‌ چۆنم بۆت

بیانو بگره‌ ، شیوه‌ی خۆت بشێوێنه‌ به‌ من کوشتن
وه‌ها چاوی به‌دت لێ لاده‌ده‌م بڕوانه‌ چۆنم بۆت


پایز و مه‌رگ
پایز و مه‌رگ

پایز بوو هیوام له‌چڵ هه‌ڵوه‌ری
دره‌ختی ته‌مه‌ن نه‌یدیبوو به‌ری
له‌گه‌ڵ باران و په‌ڵه‌ی پایزه
بڕسکی بڕا جوانی ئه‌م حه‌زه
په‌لکی ڕێی ژیان شکۆفه‌ی سه‌ری
پۆشاکی مه‌رگی کردبووه به‌ری
ئه‌م وه‌رزه هه‌رچه‌ند وه‌رزی عاشقانه
وه‌رزی ئیلهامی شاعیره‌کانه
بۆ ڕه‌شی به‌ختیش ئا به‌م ئێواره
باڵداریش له‌ ده‌ست باڵی بێزاره
ئیتر ته‌مه‌نیش گرتی ڕێگه‌ی ڕه‌و
زانیم که شه‌وی ده‌یجوره ئه‌م شه‌و
ته‌واو له‌ نه‌حسی ئه‌م ناوچه‌وانه
ئه‌مشه‌و دواساتی گیان ده‌رکیشانه.

به‌کرحه‌بیب
چاوت لێمه‌ چاوم پڕه‌ له‌ چاوه‌ڕوانی‌
چاوت لێمه‌ چاوم پڕه‌ له‌ چاوه‌ڕوانی‌

سڵا وت لێ ناكه‌م ببوره‌،
ئه‌مرۆ خۆر ئاوا بوو
تۆ تیشكێكت به‌ بای‌ سه‌با بۆ نه‌ناردین،
بم به‌خشه‌
له‌نه‌خشته‌ی‌ زه‌مه‌نی‌ من نه‌مردی‌
له‌و دیو تاریكستانی‌ خۆت معجیزه‌ت خوڵقاند!
هاتیه‌وه‌ گرنگ نه‌بوو
منیش خۆم نه‌مزانی‌ ،
دوای‌ مردن له‌چی‌ ده‌گه‌رێی‌!
له‌وه‌ ده‌چێ ژیان رای‌ كێشابیته‌وه‌ بۆ خۆی‌
یان ... تازه‌ له‌شه‌وقی‌ ژیان راماویت
من نارازی‌ نیم.
په‌شیمان نه‌بووم چاوه‌رێم نه‌ده‌كردی‌،
ئا... تێگه‌یشتم
جه ژنی بێ تۆیی
جه ژنی بێ تۆیی

ئه م جه ژنه م بێ تۆ لای من
وه ک شینه ئه مرۆ
جه ژنی چی قوربان
گه رنه بینم باڵای تۆ
جه ژنانه ی خه ڵکی
نه باتی پێکه نینه خۆ
بۆ منی بێکه س
شیوه ن وگرینه بۆ
جه ژنی چی قوربان
تۆی تیا نه بینم تیا چووم
دڵ شکاوم وه ک مناڵی
هه تیوکه وتوم
خه نده وپێکه نین گشتی
تۆراون له رووم
پێکه‌نینی گوڵ
پێکه‌نینی گوڵ

کاتی کازیوه،‌ پێش گزنگ، بولبول
له‌ شه‌قه‌ی باڵی دا هه‌تا کن گوڵ

گوتی ئه‌ی نازه‌نینی عیشوه‌فرۆش
که‌م که‌مه‌ دیاره‌ بێ وه‌فایی تۆش

بۆ شنه‌با هه‌یه‌تی لێره‌ ڕێ؟
بۆ په‌پوله‌ به‌ ده‌و‌رتا ده‌گه‌ڕێ ؟

چه‌پکی تۆ باغه‌وان ده‌که‌ن ده‌سگێڕ
له‌ خه‌یابان و کوچه‌ و باژێڕ

ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌
ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌

ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌
ئه‌و بارانه‌ په‌ستم ئه‌کا
که‌ ره‌شه‌بای له‌ گه‌لا بێ
په‌ست ده‌بم
به‌و گوڵه‌ گه‌نمه‌ ی
له‌گه‌ل ژه‌نگا په‌نجه‌یان تێک هه‌ڵکێشابێ ،

ئه‌ی بارانی ساڵی نه‌هات
ئه گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌
بێ ره‌شه‌باو بێده‌نگ وه‌ره‌
ئه‌ی گوڵه‌ گه‌نمی زێر کفتم
ئه‌گه‌ر هاتی بێ ژه‌نگ وه‌ره‌
به‌ مانگه‌ شه‌وێک
به‌ مانگه‌ شه‌وێک

ڕه‌نگه‌ ‌
چاوه‌ڕێی شتێکبم
که‌ به‌م مانگه‌شه‌وه‌ شینه‌
ڕه‌نگی شته‌کان گۆڕاوه‌
من له‌ خۆما نووقم بووم و
حه‌زم له‌ واڵاکردنی په‌نجه‌ره‌یه

له‌وانه‌یه‌
شتێک ڕوبدا
که‌ به‌م مانگه‌شه‌وه‌ شینه
کێڵگه‌ ده‌می داپچڕیوه ‌
به‌دیقه‌ت له‌ رێگا ده‌ڕوانێ
من له‌ خۆ یاخی و
حه‌زم له‌ چوونه‌ باخه‌

تابلۆی ئه‌وین
تابلۆی ئه‌وین

نازانم بێڵم چه‌ندم خۆش ده‌وێی
که‌ئێستا عه‌شقت داگیری کردووم
چه‌ند دڵگیره‌ باغی ئه‌وینت
دونیایه‌ک ئه‌وپه‌ری جوانی بۆگرتوم
گۆرانیه‌کت بۆ ده‌ڵم گیانه‌
هه‌تاکوئێستا که‌س نه‌ی بیستوه‌
ئه‌وه‌ی گویشی لێنبێ ئه‌و گۆرانیم بۆتۆ وتوه‌
له‌به‌ر تۆ هه‌موو که‌سێکم خۆشه‌وێ
عشقت ئه‌وینی فراوان کردم
خۆشه‌ویستی تۆ ئوه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌ بالای
هۆنراوه‌ی به‌رزو جوان کردم
گریانی شه‌و
گریانی شه‌و

سوننه‌تی گریانه ئه‌مشه‌و میعراجی غه‌مبارانه
ته‌پڵ‌ و ته‌هلیله‌ی خه‌ڵوه‌تی بێ په‌رستارانه شه‌و
دڵی له‌رزۆکی نێو سینه‌ی دیوانه‌ و وێڵ و گه‌دا
سات له‌ دوای سات زۆر به‌ گوڕتر بۆ ئه‌وینی لێ‌ئه‌دا
ئه‌م دڵه‌م پڕ جۆش و چاوم دوور له دونیای مه‌ستی خه‌و
نوقمی نێو شه‌پۆلی ئافات مه‌شغوڵی گریانی شه‌و
وه‌ک مه‌لێکی لانه‌وازه دڵ جێ به‌ خۆی ناگرێ
گه‌رچی باڵیشی شکاوه واش هه‌ر ئۆقره‌ ناگرێ
سا ده‌خیله جامی مه‌ی تۆ هاوده‌می ته‌نهایی من
زامنی ڕزگاری گیان و ڕۆح له ئاه و ناڵه‌ی شه‌و

به‌کرحه‌بیب
هاتوومه‌ كه‌ پێت بڵێم
هاتوومه‌ كه‌ پێت بڵێم

له‌وه‌ته‌ی تۆم خۆش ده‌وێ
له‌لام ڕوون نیه‌ كه‌ خۆشه‌ویستیت ‌
خه‌نده‌یه‌ یان گریانه‌
عه‌یامێ لوتكه‌ی خۆش بینی و
زه‌مه‌نێكیش ئه‌وپه‌ڕی لێكدابڕانه "
‌
تكا ده‌كه‌م حاڵێم بكه‌‌
بۆ به‌شی من هه‌ر سه‌رنجدانه‌
تۆ خۆشحاڵی و خۆشبه‌ختی ژیانی منی
تۆ خۆری ئاسمانی دڵمی
به‌تۆوه‌ ژیانم ژیانه‌

تاڤگه‌ی به‌فر
تاڤگه‌ی به‌فر
‌‌ئه‌وه‌ چ بێ ده‌نگیه‌که‌ ئاسمانت سڵی ڵۆش و..
ئه‌م هه‌موو ڕیشۆڵه‌ هاروهاجه‌ ت به‌رداوه‌ته‌هه‌یوانی ئه‌م ئێواره یه‌..‌
من بیر له‌دورایی ئاسمان ودابه‌زینی کلوی به‌فرده‌که‌مه‌وه‌
بیر له‌ کۆچی ڕیشۆڵه‌کان ده‌که‌مه‌وه‌..
بیر له‌ شه‌وێکی کڵ وخامۆش..بیرله‌ ڕه‌ق بونه‌وه‌ی ڵه‌نجه‌ره‌کان ده‌که‌مه‌وه‌
ئه‌وه‌ چ ڕقێکه‌ ئه‌م به‌فر بارینه‌
ده‌زانی به‌ به‌فر چۆن دامده‌ڵۆشیی..؟
ده‌سته‌کانم له‌ گۆ ده‌خه‌یت ودڵم ده‌خه‌وێنی
شه‌وێکی کڵ وخامۆش..هیچم بۆ ناهێڵیته‌وه
ڕه‌نگێک نامێنێ..بۆ یاریی ڵێکردنی دڵم
ده‌نگێک نامێنێ..بۆ دڵنه‌وایی..
به‌م سه‌مای به‌فره‌ ڕه‌شێنه‌ی چاوم ده‌به‌یت و..
ڵیاسه‌ی ڵشیله‌یه‌کی نه‌وسن نه‌بێ..به‌سه‌ر به‌فره‌وه‌
هیچی ترت بۆ به‌جێ نه‌هێشتوم
شیعر جۆرێكه‌ له‌ مردن
شیعر جۆرێكه‌ له‌ مردن

وه‌ك شه‌رابێك كه‌ خه‌ریك بێ‌ ووشك بێته‌وه‌
وه‌ك سه‌هۆڵێك كه‌ خه‌ریك بێ‌ بتوێته‌وه‌
سێبه‌ری‌ دره‌خته‌كان
كه‌ شه‌و دادێ‌ وچان ئه‌ده‌ن
ماوه‌یه‌ك ئه‌حه‌سێنه‌وه‌
ئێشكگری‌ سه‌ر جاده‌كان
كه‌ ڕۆژ دادێ‌ ، وچان ناده‌ن
به‌ دوای‌ نانێكی‌ سپی‌ تر .. ئه‌خولێنه‌وه‌
وه‌كو پیاڵه‌یه‌ك چای‌ سه‌وز كه‌ خه‌ریك بێ‌ سارد بێته‌وه‌
وه‌كوپشكۆیه‌كی‌ سپی‌ كه‌ خه‌ریك بێ‌ بكوژێته‌وه‌
گه‌لاَكانی‌ هه‌مان دره‌خت ، برای‌ یه‌ك بن ، كێ‌ باوكیانه‌ ؟.؟
زه‌یتونه‌كان خوشكی‌ یه‌ك بن ، كێ‌ دایكیانه‌ ؟؟
به‌لاَم ئه‌وان به‌خته‌وه‌رن
وه‌ک شه‌و هاتم میوانت بم
وه‌ک شه‌و هاتم میوانت بم
نه‌مزانی ڕۆحم ده‌‌رده‌چێ
ئه‌و کاته‌ی دێمه‌ سه‌ر سه‌رت و
چاوه‌کانت حه‌زی خه‌ویان لێ ده‌تارێ
ئه‌مشه‌و وه‌ک ئه‌ستێره‌ خزیم
له‌ناو ده‌ریای چاوه‌کانتا
بوومه‌ چرا

وه‌ک په‌پووله‌ له‌ چوارده‌وری چراکه‌تدا
هێواش هێواش گیانمدا
له‌بری ئاوی مزگه‌وته‌کان
به‌ فرمێسکی چاوانی تۆ
جه‌سته‌م شۆرا

هۆشیار عبدوڵا
ڕازی دڵ
ڕازی دڵ
گه‌ر شێخی‌‌‌ سه‌‌نعانی له‌‌به‌‌ر چی؟
گه‌‌ر مه‌‌ستی که‌‌نعانی به من چی
گه‌ر شێت و زانای له‌‌به‌‌ر چێ ؟
تۆ خۆشی مدهۆش من بڵیم چی
گه‌‌ر مه‌‌ی فرۆشی له‌‌به‌‌ر چی ؟
گه‌‌ر مه‌‌ی نۆشی به من چی
گه‌‌ر شه‌‌ڕ فرۆشی له‌‌به‌‌ر چی ؟
تۆ ڕەخش دەکێشی من بڵیم چی
ڕۆژانه ڕازی دڵی زۆر که‌‌س
له نێو کۆڵانی دڵ دەگه‌‌رێ
شه‌‌وانه له کۆڵانی خه‌یاڵ ویڵه
به‌دوای هاودەرد دەگه‌‌رێ

تۆم خۆش ده‌وێ
تۆم خۆش ده‌وێ

له‌سه‌ر باڵی
گشت په‌پووله‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی
ئه‌م به‌هاره
بۆت ده‌نووسم
تۆم خۆش ده‌وێ
گه‌ڵا گه‌ڵا
له‌سه‌ر به‌رگی دارو دره‌ختی
ئه‌م شاره‌
ئه‌ینه‌خشێنم
تۆم خۆش ده‌وێ
یه‌ک به‌یه‌کی
ئه‌ستێره‌کانی مانگه‌ شه‌و
خونچه‌ی حه‌ز
خونچه‌ی حه‌ز
ئه‌ی تاوسی باڵ ته‌زیوی باخچه‌ی سه‌وزی پڕله‌ نیگام
لێوی ماندووم مه‌ده‌ره‌ ده‌م‌ جه‌مێ شه‌رابی پڕ له‌ زام
دڵه‌ی شێت و ڕۆحی وون بووم کوانوویه‌کن پڕ له‌ پشکۆ
ئه‌م جه‌سته‌یه‌ تێکه‌ڵ بووه‌ له‌ شیرینی و ئه‌وینی تۆ
چاوه‌کانت نووری عه‌شقه‌و خه‌مه‌کانم ده‌سوتێنێ
له‌ ناو ڕه‌زی ته‌نیایما چرایه‌ك داده‌گیرسێنێ
گوڵێ بیت هه‌ر بۆنت خۆشه‌ ئه‌وینیش بیت ئه‌وینداری
تۆ هه‌ستێره‌ی گه‌شی عه‌شقی بۆ شه‌وه‌زه‌نگی بێداری
ده‌ کۆچ بکه‌ بۆ کوێستانم ئه‌ی ڕیشۆڵه‌ی چاو به‌ کلم
با یه‌که‌م حه‌رفی ناوه‌که‌ت تا مردن بیکه‌مه‌ ملم
ده‌ وه‌ره‌ با له‌ سینه‌تدا نه‌مامی حه‌زم بنێژم
نوقڵه‌ شیعر له‌ به‌ر پێتا بۆ عشقێکی نوێ بڕێژم
عومه‌ری حاجی دربه‌ندی
خۆشه‌ویستیت خسته‌ ژێر پێت
خۆشه‌ویستیت خسته‌ ژێر پێت

که‌ تۆ تارای سپیت پۆشی خۆشه‌ویستیت خسته‌ ژێر پێت
ئۆباڵی من به‌ ئه‌ستۆی تۆ چونکه‌ دڵیان کریوه‌ لێت

دوای چه‌ندین ساڵ ئه‌وین داری یادگاریمت فه‌رامۆش کرد
له‌ پێناوی کۆچی غوربه‌ت باده‌ی په‌شیمانیت نۆش کرد

به‌ ئاسانی له‌ یادت کرد رۆژانی پر خۆشه‌ویستی
بێ مروه‌ت بوی له‌وه‌ی وتت تۆ بارانی دڵ و هه‌ستی

ده‌سا چی بکه‌م بووی به‌ خه‌زان شادی ژینت له‌ من شێواند
هه‌ڵه‌ی خۆم بوو که‌ نه‌مزانی دڵی شه‌یدام به‌ تۆ ناساند

بەسەر چوو سەردەمى سەفەرەکان
بەسەر چوو سەردەمى سەفەرەکان

بەسەرچوو
سەردەمى دابارینى گەڵاو
گەمەى گوڵ و چاوشارکێى خەیاڵ
بەسەرچوو
ئەندێشەکردنى چەندین شەوانى
شینى وەک دەریا
بەسەرچوو
سەردەمى ئەو دەروازانەى
کەلەبەردەمیا رۆحى کەشتیە چارۆکەدارەکان
بۆ هاتنى با
خەونیان بەشەپۆلەکانەوە دەبینى
بەسەرچوو
سەرگوزشتەى ئەو شمشێرانەى
دڵی شێتم
دڵی شێتم

ئه‌م دڵه‌ داماوه‌ی سینه‌م ، چیدی به‌رگه‌ ناگرێ
سزای به‌ندی ‌هه‌تاییه‌ ، له ‌قه‌فه‌سا , ده‌مرێ
وه‌ک زاهیده له ‌خه‌ڵوه‌تا ڕوناکی خۆر نابیبێ
شه‌وان له دونیای ‌عه‌ده‌ما بۆ ڤینۆس پێ‌ده‌که‌نێ
سوتانێکی پڕ له‌زه‌ته عه‌شق لای ئه‌م قوربانییه
عاله‌مێک پڕ ته‌م و مژه ، لێواولێو له په‌نهانییه
دڵی خه‌ڵکی هه‌ر حه‌فتاوشه‌ش ‌که‌ره‌ت لێده‌دا بۆژیان
که‌چی ئه‌م دڵه شیته‌ی من، سه‌دان جار سنوری به‌زان
نازانم که‌ی بیزار ده‌بێ له‌م ترپه‌ترپ‌ و لێدانه
له‌خۆڕا , ناسۆر ده‌کێشێ بۆیه ده‌ردی وا گرانه

به‌کر حه‌بیب
چیت لێم ئەوێت؟
چیت لێم ئەوێت؟

چیت لێم ئەوێت؟ لەوە زیاتر
دڵ ناخەمە زێر پێتەوە
لەوە زیاتر ڕێگا نادەم
دڵ لەعەشقت بتوێتەوە
چیت لێم ئەوێت؟! بۆچى هاتوویت؟
لەسەر رێگاما وەستاوى
کە بۆ من شەختەو زریان و
بۆ خەڵکیش تیشکى هەتاوى
تۆ کچێکى بارانى بویت
ڕژایتە نێو ژیانمەوە
دواتروسکەى مۆمى عەشقت
لەچاوانما کوژاندەوە
وەکو شەماڵ خۆت نیشاندا
گه ڕانه وه
گه ڕانه وه

ئه و وشه یه ی له سو چێکی که له ی سه رما
هه ڵکو ڕ ما بوو
که تۆی بینی
له به ر پێتا نو شتایه وه
تۆش با وه شت بۆ گرته وه و
له خه نده تا ئه شنایه وه
که ئه هرێمه ن ئه م هه وا ڵه ی
بۆ گشت خوا کان هێنایه وه
دوای ته مه نێک خۆ شه ویستی
ووشه م گریاو بۆ سه ر خه وێک،به نا مۆی
بۆ گه نجینه ی ئه م که له یه م گه ڕایه وه

شه ماڵ ئه حمه د بچکۆل
دڵ رەق مەبە لە ئاستی من
دڵ رەق مەبە لە ئاستی من

خۆتم لێ مەکە بە دووژمن
من کوژراوی دەستی تۆم و
تۆش بێ ئاگا لە حاڵی من
تاوانی من ئەبێ چی بێ بڵێ بە من
تاوانی من یەک تاوانە
خۆشەویستیت هەتا مردن
گەر ئەمەش تاوان بێ قوربان
ئامادەم بۆ سێدارەدان
بەنی سێدارەم زووڵفت بێ
باڵای سێدارەم قەدت بێ
شوێنی سێدارەشم قوربان
سەر سینەت بێ بۆ گیان کێشان

دێــوانه
هه‌ڵوه‌دای ‌خاک
هه‌ڵوه‌دای ‌خاک
من گژه‌بای‌ هه‌ڵکردوو‌م تا مۆڵگه‌ی ‌دوژمن‌ بڕوخێنم
گێژه‌ڵووکه‌م ‌به‌هێزی ‌خۆم ‌دار و‌ په‌ردووی‌ له‌ بن دێنم
ده‌ستی‌ من‌‌‌‌‌ زه‌بری کوشنده‌ی‌ ‌مه‌چه‌کی ‌گه‌وره‌ و ئه‌ستوره
ڕێژنه‌ بارانی‌ به‌هارم‌ بۆ‌ په‌لکی ‌گوڵاڵه‌ سوره
ده‌نگی‌ زوڵاڵی‌ گه‌لێکم‌ پیلی له تێکۆشان‌ ناوه
شه‌وقی ڕوناکی ‌مۆمێکم‌ له‌ شه‌وی‌ ئه‌نگوسته‌ چاوا‌
ئاسته‌نگم‌ بۆ‌‌ ویستی ‌دوژمن‌ من ‌چقڵێکم‌ بۆ‌ دیده‌یان
باوه‌ڕم‌‌ وه‌ک ‌سه‌وزه‌باره‌ له‌ هه‌مبه‌ر ‌ڕۆژی‌ تێکۆشان
چه‌ند‌ دوریش ‌بم ‌به ‌خامه‌که‌م ‌ده‌بمه‌ کرۆک ‌بۆ‌ دره‌ختیان
وه‌ک‌ مۆته‌که‌ی ‌شانیان ‌ده‌بم ‌له ‌شه‌وی ‌نوته‌ک‌ و سه‌ختیان
زێدی من ‌‌زۆر پیرۆزتره ‌له‌وه‌ی داگیرکه‌ر ‌بتوانێ
به‌سه‌ر‌لاشه‌که‌مدا‌ مه‌گه‌ر ‌پێی‌ پۆخڵ‌ و‌ ڕه‌شی ‌‌پیانێ
بۆیه‌ تا ماوم‌ له‌ ژینا هه‌ڵوه‌دام ‌بۆ‌ ووڵاته‌که‌م
‌ته‌رخان‌ ده‌که‌م‌ ڕه‌نجی ‌‌بیرم ‌بۆ سه‌ربه‌خۆیی ‌خاکه‌که‌م.
به‌کر‌ حه‌بیب
گریانێک
گریانێک
عەیامێکە بیرت ئەکەم
بەڵام هەرگیز
ناهێڵم هەست پێ بکەى
من دڵنیام ئێوارەیەک تۆش پڕ ئەبیت لەگریانێ
ئاخۆ کەى دەستى پێبکەى!
هەرچیم هەبوو
مناڵى و ئەوین و مەستى
تۆ وونت کرد
خەونێکى جوان ئازیز و دەزگیرانم بوو
لەمنت کرد
بەڵام چى بکەم؟
لەبەر ئەوەى هەتا ئەمڕۆش
هەر لە لای دڵم ڕوو سوریت
من ئەتبوورم،ئەگەر تۆ لەخۆت ببوریت.
ڕەنج سەنگاوى
په‌شیمانم
په‌شیمانم
به‌نه‌فامی خۆشم ویستی نه‌مزانی هێنده‌ بێ‌ وه‌فای
هه‌موو ژیانم سوتان بۆت تۆجارێ‌ بۆ من نه‌گریای
پێت ئه‌وتم عاشقی تۆم عه‌شقی تۆ له‌ناو خوێنمایه‌
به‌ته‌نها تۆم خۆش ویستوه‌ و تۆ شك ئه‌به‌م له‌م دنیایه‌
هه‌موو ڕۆژێ‌ به‌ده‌یان جا من خۆم ئه‌كرد به‌ قوربانی
تۆیش خه‌یاڵت لای من نه‌بوو بێ‌ ئاگابووم نه‌م ئه‌زانی
له‌ناكاو ون بووی له‌چاوم ڕۆشتی و جێت هێشتم به‌جارێ‌
هه‌زار جار تكام لێ كردی نه‌ئه‌هاتی بۆ دیدارێ‌
چاوه‌ڕێی ڕۆژی ئاهه‌نگ بووم ڕێگه‌ت گۆڕیم بۆ دابڕان
خۆشی و خه‌نده‌ و پێكه‌نینت به‌ جارێ‌ كردم به‌ گریان
تۆ وای له‌ ئاهه‌نگ و شادی حاڵی دڵی من نازانی
من ئه‌گریم بۆ ئه‌و ساتانه‌ی كه‌ خۆم ئه‌كرد به‌قوربانی
په‌شیمانم ئیتر تاهه‌م وشه‌ بۆ تۆ ناهۆنمه‌وه‌
ڕۆژێكی تر وه‌كو جاران بۆ ناو دڵمت نابه‌مه‌وه‌
تۆ قه‌رزاری عه‌شقی منی هه‌تا مردن شه‌رمه‌زاری
به‌ده‌ستی خۆت خاپورت كرد عه‌شقێًكی پڕ له‌یادگاری
سا مان سه نگاوی
بێ ناز كه‌وتووم
بێ ناز كه‌وتووم

ته‌مه‌نی بێ نازم ئه‌روا
تۆش بێ ده‌نگ بوویتی
له‌ وه‌رینی گولی هیوام
منی بێ ناز كه‌وتوم
نامۆییت وێڵی كردووم
چه‌ند پڕ له‌ زامه‌ دووریت
چه‌ندیش به‌سۆیه‌ غه‌ریبیت
منی مات و مه‌لوول
ده‌ست وه‌چان راوه‌ستاوم
بۆ پێشوازی له‌ ده‌روازه‌ی عه‌شقت
گیانه‌ ، من به‌رگه‌ی دووریت ناگرم
تۆ وه‌ك هه‌ناسه‌ی ، من بێ تۆ مردووم
كاتێ ئه‌ڕوانمه‌ ئاسۆی ئێوارانت
کا تژ مێر
هۆ نراوه ی په شێوو- به ڵێن بد
که‌ناڵه‌ کوردیه‌کان
هۆنراوه ی فه ره یدوون عبدول به رزنجی
پیره مێرد
گۆرا نی یۆ نا نی
هۆ نراوه ی ئیسما عیل خورماڵی - دڵم مه یلی
گۆ را نی فا رسی
شیوه نی نیشتما ن
زمانی کوردی








هۆ نراوه ی ڕه نج سه نگاو ی
ما مۆستا هێمن مو کریا نی
ئه حمه د هه ردی
Free Web Hosting