Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 39

 dya په‌یمانت دا
نێردراوە لەلایەن samal لە
په‌یمانت دا
په‌یمانت داسێبه‌رم بیت
له‌وڕۆژانه‌ی
به‌بێ که‌پرو دارستانم
کاتێ هه‌تاو ده‌مسووتێنێ
ببیت به‌ تریفه‌ی مانگه‌ شه‌و
ئه‌و ده‌مانه‌ی خۆر گیرانه‌و لێله‌ ئاسۆ
بڕیارت دا له‌ گاڵما بیت
تا ئه‌و ڕۆژه‌ی
له‌ باوه‌شی یه‌کتریدا
ده‌توێینه‌وه‌
یان ئه‌و کاته‌ی
له‌ یه‌کترمان داده‌بڕێ مه‌رگ وگلکۆ

تۆ سوێندت خوارد هه‌تا سه‌ر بێ
خۆشه‌ویستی و وه‌فاداری
چه‌ند جار ده‌تگووت
پێکڕا جوانه‌
عیشق وڕاستگۆ
به‌ فرمێسکی چاوه‌کانت
بۆت ده‌نووسیم
چاره‌نووسم
یان بۆ ساردی مه‌رگ و مردن
یان بۆ گه‌رمی باوه‌شی تۆ

نه‌مده‌زانی ڕۆژێک دادێت
هه‌رچی سوێندو په‌یمان هه‌یه‌
هه‌ڵئه‌وه‌رێ له‌ ژێری پێت
به‌ڵێ ئیتر ئه‌وه‌ی هه‌مه‌
په‌یامێکی پڕ له‌ ساردی هه‌ناسه‌مه
ته‌نها بۆ تۆ

چی وه‌ڵامی ئه‌و دڵه‌ی خۆم بده‌مه‌وه‌
دونیا وا هه‌مووی ده‌یزانێ
تۆ هه‌رچیت ووت بوو به‌ درۆ ؟؟؟

شاڵاو

Free Web Hosting