Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 39

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 39
 dya پانزه‌ به‌رده‌باز ‌
نێردراوە لەلایەن samal لە
پانزه‌ به‌رده‌باز ‌

-1-

خه‌یام كۆنه‌؟!
وه‌كو ساڵ هێند دووره‌ به‌حاڵ
ئه‌مڕۆمان چاوی لێیه‌تی.
به‌لام وه‌كو شیعرو خه‌یاڵ
ئه‌وه‌نده‌ لێمان نزیكه‌و
هێند تازه‌یه‌
ئه‌ڵێی ڕه‌زی به‌رده‌ممانه‌و
چێژی قومی
ئه‌مێستاكه‌ی
باده‌و شه‌راب!


هەوڵی درێژکراو
پانزه‌ به‌رده‌باز ‌
-1-
خه‌یام كۆنه‌؟!
وه‌كو ساڵ هێند دووره‌ به‌حاڵ
ئه‌مڕۆمان چاوی لێیه‌تی.
به‌لام وه‌كو شیعرو خه‌یاڵ
ئه‌وه‌نده‌ لێمان نزیكه‌و
هێند تازه‌یه‌
ئه‌ڵێی ڕه‌زی به‌رده‌ممانه‌و
چێژی قومی
ئه‌مێستاكه‌ی
باده‌و شه‌راب!

-2-
له‌سه‌ر شانۆ
من كه‌ شیعر بخوێنمه‌وه‌
ده‌نگم ئه‌بێ به‌ ئاسمان و
وشه‌م به‌ مه‌ل.
هه‌ر وه‌ختێكیش له‌سه‌ر پشت و
به‌ بێده‌نگیی بخوێنمه‌وه‌
شیعرم بێباڵ و وشه‌م كڕه‌.

-3-
ئاشكرایه‌ له‌ دنیادا
درێژترین ڕووبار لێره‌ نییه‌.
چڕترین دارستان لێره‌ نییه‌.
به‌رزترین شاخ لێره‌ نییه‌.
به‌رینترین ده‌ریاچه‌ لێره‌ نییه‌.
به‌پیتترین خاك لێره‌ نییه‌.
وه‌لێ جوانترین ئاگر لێره‌یه‌.
ئاگری نه‌ورۆز!.

-4-
من حه‌زم ئه‌كرد ئه‌سپ بوومایه‌
به‌و مه‌رجه‌ی سواره‌كه‌م عاشق بووایه‌.
من حه‌زم ئه‌كرد بالا ئاوێنه‌ بوومایه‌
به‌و مه‌رجه‌ی له‌ ژووری ژنێكی جواندا بوومایه‌.
من حه‌زم ئه‌كرد گوڵه‌باخێكی سوور بوومایه‌.
به‌و مه‌رجه‌ی له‌ ڕۆژی (ڤالانتاین)دا
پێشكه‌ش كچێ بكرامایه‌.
من حه‌زم ئه‌كرد نانێك بوومایه‌
به‌و مه‌رجه‌ی ژنێكی برسی بیخواردمایه‌
من حه‌زم ئه‌كرد ڕووبار بوومایه‌
به‌لام به‌ سله‌یمانیدا بڕۆیشتمایه‌.
بۆ دواجاریش به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌رجم هه‌بێ
حه‌زم ئه‌كرد تۆم له‌ئامێز بگرتایه‌و
ئینجا بۆ خۆم بمردمایه‌!.

-5-
ڕۆژگارێ بوو
له‌ لای (فورات)
ئه‌وه‌نده‌ زۆر دائه‌نیشتم
تا واملێهات
له‌ زمان و ئاخاوتنی
ئاو ئه‌گه‌یشتم.
بۆیه‌ ئیتر
هه‌ر له‌ دوور ڕا
ئه‌و شه‌پۆله‌م ئه‌ناسییه‌وه‌
كه‌ قریشكه‌ی ژنه‌ كوردی
ئه‌و باكووره‌ی
تێكه‌ڵ به‌ هاژه‌ی كردبوو!.
-6-
ئا ئه‌و كچه‌
ئه‌وه‌نده‌ قه‌سیده‌ی منی
خوێندۆته‌وه‌و له‌ به‌رێتی
له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێكدا بدوێ
كه‌م هه‌تا زۆر
هه‌ر چۆله‌كه‌ی شیعری منه‌و
هه‌ر په‌پووله‌ی ناو ده‌وه‌نمه‌و
هه‌ر خاڵخاڵۆكه‌ی وشه‌مه‌و
له‌ زاری جوانی ئه‌وه‌وه‌
دێنه‌ ده‌رێ!.

-7-
با بزانی
گه‌ر مانگ له‌ تۆ
جوانتر بوایه‌
قه‌ت حه‌زم لێنه‌ئه‌كردی!.
گه‌ر مۆسیقا
ده‌نگی له‌ تۆ خۆشتر بووایه‌
هه‌رگیز گوێم لێنه‌ئه‌گرتی.
گه‌ر تاڤگه‌ به‌ژنی له‌ تۆ
ناسكترو ڕێكتر بووایه‌
قه‌ت ته‌ماشام نه‌ئه‌كردی.
ئه‌گه‌ر باخچه‌ بۆنی له‌ تۆ
خۆشتر بووایه‌
هه‌رگیز بۆنم نه‌ئه‌كردی.
گه‌ر بۆ شیعریش لێم ئه‌پرسی
با بزانی
گه‌ر ته‌واو له‌ تۆ نه‌چووایه‌
نه‌مئه‌نووسی!

-8-
ئه‌و ئاوه‌ خاو، دڵۆپ دڵۆپ
ئه‌تكێته‌ سه‌ر، ئه‌و ده‌وه‌نه‌.
ئه‌و (با)یه‌ خاو، نه‌رم نه‌رم
ئه‌یدا له‌و گوڵی خه‌رمه‌نه‌.
ئه‌و تیشكه‌ خاو، ورده‌ ورده‌
ئه‌گاته‌ ناو ئه‌و ده‌ربه‌نه‌.
كه‌ تۆ هاتی
هه‌رچی جوانیی ناو سروشته‌
له‌ پڕێكدا خاوبوونه‌وه‌
كه‌ سه‌یریان كرد:
قژی خاوت سێبه‌رێكه‌
له‌ دوولاوه‌ به‌ ئه‌سپایی
ئه‌چێته‌ سه‌ر خۆره‌تاوی
ئه‌و دووچاوه‌!

-9-
(نیان)ی؟
واته‌ ئاو، په‌ڕه‌ی گوڵ، كزه‌ی باو
په‌پووله‌ت تێدایه‌!
بمگه‌رێ
له‌و ده‌مه‌ قومێك و
له‌و لێوه‌ گوڵێك و
له‌و سنگه‌ شه‌ماڵێ و
بۆ شیعری تازه‌یشم
په‌پووله‌ی ناو قژتم بده‌رێ!.

-10-
من گۆمێكم
نیوه‌ی ئاوم
له‌ خۆشه‌ویستیی به‌فره‌وه‌ بۆ هاتووه‌
ساڵ هه‌یه‌ زۆر
ساڵ هه‌یه‌ كه‌م.
نیوه‌كه‌ی ترم له‌ چاوی
ژنه‌كانی ئه‌نفاله‌وه‌ تێ ئه‌ڕژێ
ئه‌م ئاوه‌یان
كه‌م ناكات و
هه‌موو ساڵێ
سێلاوێكی تازه‌ترم
ئه‌كاته‌ سه‌ر!

-11-
كه‌ ترس په‌لاماری دام
خۆم به‌ تیشكێكدا هه‌ڵواسی.
هێنده‌ی نه‌برد
باهۆزێ خستمیه‌ خواره‌وه‌و
كه‌وتمه‌ ده‌ریاچه‌ی شیعره‌وه‌و
له‌ دواییدا
بووم به‌ ماسی!.

-12-
تۆ به‌م له‌چكه‌
ڕێی هێلانه‌ی
شیعرت لێبه‌ستووم.
من ئه‌مه‌وێ
له‌ دوای فڕین
له‌ناویا بنووم.
بیكه‌ره‌وه‌و
ئازادی كه‌
ڕه‌نگی یه‌زدانیی.
بۆ ئه‌یكوژی و
ئه‌یخنكێنی
شه‌پۆلی جوانیی؟!

-13-
به‌ به‌ر بارانێكدا ئه‌چووم
بۆ لای یاری چاوه‌ڕوانم
ئه‌وه‌ی گرێ بوو له‌ دڵما
هه‌رچی دیاری بوو پێم نه‌بوو
تا بۆی به‌رم.
جگه‌ له‌ قژه‌ سه‌رێكی
ناو گوڵدانی شان و ملی
خاڵی و به‌تاڵ.
باران به‌رده‌وام لێی ئه‌دام.
وه‌ختێ گه‌یشتمه‌ به‌رده‌می
تاڵه‌ قژی سه‌ر رسكا بوون
هه‌ر له‌وێدا
ده‌ستم بردو چوار پێنج گوڵم
له‌ باخچه‌ی سه‌رم كرده‌وه‌و
دامه‌ ده‌ستی!.

-14-
ئه‌و ساتانه‌ی
له‌ ته‌كتا بم
ساڵم ئه‌چێته‌وه‌ دواوه‌و
وا هه‌ست ئه‌كه‌م
باڵنده‌كه‌ی یه‌كه‌م جاری
ناو ئاسمانی سه‌ر (ئه‌زمڕ)م
چۆنم بوێ ئاوا ئه‌فڕم.
ئه‌و ساتانه‌یش كه‌ دووری لێم
وا هه‌ستم ئه‌كه‌م
زه‌مان زۆر تیژ تێئه‌په‌ڕێ و
باڵنده‌یه‌كم پیر بووم و
باڵم قورس و
هه‌رچه‌ند ئه‌كه‌م
به‌ره‌و سه‌رێ
بستێ نافڕم!
-15-
من ئه‌مه‌وێ
بۆ حه‌وت ڕۆژی ئه‌م هه‌فته‌یه‌
له‌ شه‌ممه‌وه‌ هه‌تا شه‌ممه‌
هه‌تاكو یادی زیوینی
جه‌ژنی له‌دایكبوونی تۆ.
هه‌موو ڕۆژێ
شیعرێ بكه‌م به‌ (شتێك)و
دیارییه‌كی ده‌م به‌خه‌نده‌و
پێشكه‌شتی كه‌م!
له‌ شه‌ممه‌دا ڕستێ له‌ وشه‌ی بۆنخۆشم
ئه‌كه‌م به‌ یه‌ك مێخه‌كبه‌ندی تازه‌.
بۆ یه‌كشه‌ممه‌
په‌خشانێك ئه‌كه‌م به‌ ڕه‌فته‌.
بۆ دووشه‌ممه‌
دوو هۆنراوه‌ی پیرۆزه‌یی
ئێجگار كورتم
ئه‌كه‌م به‌ جووتێ بازن و
بۆ سێشه‌ممه‌
قه‌سیده‌یه‌كی درێژم
ئه‌كه‌م به‌ كراسێكی سووری ئاودامان.
بۆ چوارشه‌ممه‌
دوو دێڕی زۆر ئاهه‌نگدارم
ئه‌كه‌م به‌ جووتێ پاوانه‌.
بۆ پێنج شه‌ممه‌
دوو كۆپله‌ی پێكه‌وه‌نووساوی شیعرم
ئه‌كه‌م به‌ ستیانی شینی ئه‌و مه‌مانه‌.
له‌ هه‌ینیشدا
چی فاریزه‌و خاڵی ناو نووسینه‌كانمه‌
ئه‌یانكه‌م به‌ متو موورو به‌ پووله‌كه‌و به‌ زه‌نگیانه‌.
بۆ دواشه‌ممه‌یش
ئه‌وسا بۆ خۆم دێم بۆ لات و
ڕۆحم ئه‌كه‌م به‌ مۆمی بیست و نۆهه‌م و
له‌گه‌ڵ ماچێكی شه‌رابیی ئه‌و ده‌مه‌دا
له‌سه‌ر مێز دایئه‌گیرسێنم!

شێركۆ بێكه‌س‌
سله‌یمانی
كانوونی دووه‌م و شوباتی 2010
Free Web Hosting