Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 39

 dya بروانه‌ چۆنم بۆت
نێردراوە لەلایەن samal لە
بروانه‌ چۆنم بۆت

به‌ ده‌م مه‌وجی خوێنی ئه‌شکه‌وه‌م ، بڕوانه‌ چۆنم بۆت
ده‌رونم که‌یلی زوخی ده‌ردو خه‌م ، بڕوانه‌ چۆنم بۆت

ڕه‌قیبی سه‌گ حه‌زی بو ، کوشتمت ، سه‌یریکه‌ چۆنی بۆم
دوعا بۆ ده‌ست و تیغت من ده‌که‌م ، بڕوانه‌ چۆنم بۆت

به‌ غه‌دداری نه‌وه‌ک ناوت به‌رن بمئه‌نجنی قه‌ت من
شکاتی جه‌وری تۆ به‌ر که‌س ده‌به‌م ؟ بڕوانه‌ چۆنم بۆت

هه‌ناسه‌ی ئاگرینم برده‌وه‌به‌ر ، تا ده‌رونم سوت
به‌ ناله‌ تا دڵت سه‌خڵه‌ت نه‌ده‌م ، بڕوانه‌ چۆنم بۆت

بیانو بگره‌ ، شیوه‌ی خۆت بشێوێنه‌ به‌ من کوشتن
وه‌ها چاوی به‌دت لێ لاده‌ده‌م بڕوانه‌ چۆنم بۆت

هەوڵی درێژکراو

به‌ ئاوی گریه‌ هه‌رده‌م ئاوی چاوم شوشتوه‌ ، نه‌ک جێت
به‌ خوێن ئاغوشته‌ بێ ، تۆ ، چاوه‌که‌م ، بڕوانه‌ چۆنم بۆت

غه‌می خۆشی نیه‌ (( مه‌حوی )) له‌ دڵیا هه‌ر غه‌می تۆیه‌
له‌ عیشقتدا ده‌که‌م غه‌م بۆ به‌ غه‌م ، بڕوانه‌ چۆنم بۆت

(( مه‌حوی ))
Free Web Hosting