Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 39

 dya به‌ مانگه‌ شه‌وێک
نێردراوە لەلایەن samal لە
به‌ مانگه‌ شه‌وێک

ڕه‌نگه‌ ‌
چاوه‌ڕێی شتێکبم
که‌ به‌م مانگه‌شه‌وه‌ شینه‌
ڕه‌نگی شته‌کان گۆڕاوه‌
من له‌ خۆما نووقم بووم و
حه‌زم له‌ واڵاکردنی په‌نجه‌ره‌یه

له‌وانه‌یه‌
شتێک ڕوبدا
که‌ به‌م مانگه‌شه‌وه‌ شینه
کێڵگه‌ ده‌می داپچڕیوه ‌
به‌دیقه‌ت له‌ رێگا ده‌ڕوانێ
من له‌ خۆ یاخی و
حه‌زم له‌ چوونه‌ باخه‌

هەوڵی درێژکراو
به‌ مانگه‌ شه‌وێک

ڕه‌نگه‌ ‌
چاوه‌ڕێی شتێکبم
که‌ به‌م مانگه‌شه‌وه‌ شینه‌
ڕه‌نگی شته‌کان گۆڕاوه‌
من له‌ خۆما نووقم بووم و
حه‌زم له‌ واڵاکردنی په‌نجه‌ره‌یه

له‌وانه‌یه‌
شتێک ڕوبدا
که‌ به‌م مانگه‌شه‌وه‌ شینه
کێڵگه‌ ده‌می داپچڕیوه ‌
به‌دیقه‌ت له‌ رێگا ده‌ڕوانێ
من له‌ خۆ یاخی و
حه‌زم له‌ چوونه‌ باخه‌

زاهیدانه‌ بۆنکه‌
بۆنی عاره‌قه‌ی ده‌ستێکی غه‌ریب دێ
که‌ خشه‌خش به‌ گه‌ڵاکان ده‌کا..
گوێهه‌ڵخه‌ ،
ترسێک له‌ رۆحما قوڵپ ده‌دا
پێده‌چێ
به‌م مانگه‌شه‌وه‌ شینه‌
حه‌زم له‌ عاشق بوونه‌وه‌ بێ

بێباک
له‌ هه‌ستی ووشکبوونه‌وه‌ی
هه‌موو ئه‌رشیفه‌ نازه‌نینه‌کان
له‌ ژێر ره‌گی گوڵه‌کانا
بێباک
له‌و هه‌موو بیردۆزه‌ خۆڵاویه‌
که‌ تازه‌ چ با یه‌ک
ئومێدێکیان پینابه‌خشێ
بێباک
به‌ حه‌وسه‌ڵه‌وه‌
به‌خۆم و ...
به‌ چه‌ند وێردێکی ئاشناوه‌
به‌م مانگه‌شه‌وه‌ شینه‌
له‌ سیله‌ی باخدا وه‌ستاوم

گه‌ر ستاره‌ی سوبحی ده‌م
ببێ به‌ هاوڕێی
گیانی به‌ گیانیم
به‌رده‌وام ..
به‌یانیان چاوم ده‌فڕێت
گه‌ر باخ
پڕپڕ بێ
له‌ بولبول و له‌ چرا
به‌رده‌وام ..
ئێواران
دڵم خێرا لێده‌دا .
به‌ هه‌ڵمژینی مژده‌یه‌ک
کۆڵمم سورسور هه‌ڵده‌گه‌ڕێ
مه‌ودای روانینم زیاد ده‌بێ
بێئه‌وه‌ی ده‌ستم بله‌رزێ
به‌ده‌م ڕێوه‌
به‌ ( مه‌سیج ) ێک
مووحیبه‌ت
بۆ هه‌ر هه‌مووتان ده‌نێرم
به‌م مانگه‌شه‌وه‌ شینه

سابیر سدیق
Free Web Hosting