Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 39

 dya پیاوێک Ù„Û• پینە
نێردراوە لەلایەن samal لە
پیاوێک لە پینە
ئه‌و داوه‌ به‌نه‌ ڕامه‌كێشه‌
ده‌نا هه‌ر هه‌موو پینه‌كانم لێك هه‌ڵده‌وه‌شێن
پیاوێكی ڕووت وبێ‌ سیپاڵ
له‌ژێر سه‌د پینه‌وه‌
وه‌ك ته‌نێك له‌ (عه‌زاب) ده‌دره‌وشێته‌وه‌
من هه‌رگیز خۆم نه‌دیوه‌ بێ‌ پینه‌
من له‌ ژێر ده‌وارێكی پینه‌كراو له‌دایك بووم
له‌سه‌ر خاكێك كه‌ چوار پینه‌یه‌ و
به‌ هه‌زار ته‌قه‌ڵا پێوه‌ی دووراوم
چ منداڵێكی ترسنۆك بووم
سه‌روچاوم كه‌لله‌ی سه‌رم ئازای جه‌سته‌م
له‌سه‌د لاوه‌ پینه‌ و په‌ڵه‌ وجێ‌ تیغ بوو
به‌ ده‌ست مناڵه‌ هاره‌كانی گه‌ڕه‌كه‌وه
گه‌ڕه‌كێك كه‌ ده‌توت كه‌چه‌ جله‌ و له‌وه‌دایه‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌
هەوڵی درێژکراو

چوونكێ‌ خودا په‌له‌ی بووه‌ و جه‌مسه‌ری پینه‌كانی
جوان به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ نه‌دووریوه‌ته‌وه‌
من هه‌موو بوونم هه‌زار شه‌به‌قی تێ‌ كه‌وت
به‌ده‌ست ئه‌و وه‌ستا دڵڕه‌قانه‌ی شاگردیان بووم
له‌ كوچه‌ و كۆڵانی تاریكی قه‌یسه‌ری و .. بازاڕه‌ زۆر كۆنه‌كان
له‌ سه‌د لاوه‌ رۆحی زۆر ته‌نكی منیان هه‌لاهه‌لاكرد
شه‌وانه‌ش تا دره‌نگانێ‌
دایكه‌ كت و كوێره‌كه‌م
به‌ ده‌ست و په‌نجه‌یه‌كی له‌رزۆكه‌وه‌
ته‌قه‌ڵا به‌ ته‌قه‌ڵا پینه‌ی ده‌كردم و ده‌یدووریمه‌وه‌
ئه‌و مامۆستا تووڕه‌ و تۆسنانه‌ی
له‌ به‌رد ره‌قتر و ..له‌ ڕه‌شه‌با هارتر و
له‌ خه‌ونه‌كانی ئه‌وسام ناشیرینتر
ناو له‌پی ده‌ستم و .. ناو په‌ڕه‌ی رۆحمیان
به‌ دار حه‌یزه‌ران زیواڵا زیواڵا كرد
تا هه‌نووكه‌ش هه‌ر پینه‌یان ده‌كه‌م
ئه‌و رۆژه‌ی شه‌به‌قێك ده‌دوورمه‌وه‌
له‌ سه‌د لاوه‌ شه‌به‌قی دیكه‌ی تێده‌كه‌وێ‌
من هه‌ر له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ كه‌سیره‌بووم
وه‌ك هه‌وری و شه‌ده‌ و ده‌سماڵا و پۆپه‌شمین
وه‌ك هه‌ر قوماشێكی كه‌شمیری ئاوریشمین
خۆم خسته‌ به‌ر ده‌ستی شۆخه‌ نامراده‌كان
كه‌چی له‌ سه‌د لاوه‌ مقه‌ستیان لێ‌ خستمه‌كار و ..
له‌ت و په‌ت منیان بڕی ..
نا .. ده‌ستم لێ‌ مه‌ده‌ن
من پیره‌پیاوێكی په‌ككه‌وته‌م
له‌ داهۆڵێكی فه‌رامۆشكراو له‌ كێڵگه‌یه‌كدا
رووت و ره‌جاڵا و .. بێ‌ به‌رگترم
من هه‌لاهه‌لا و .. پرزۆڵا پرزۆڵم
ته‌نها داوێك له‌م سیپاڵه‌ی به‌رم رابكێشن
هه‌زار و یه‌ك پینه‌م لێده‌كه‌وێته‌وه‌
ئه‌وسا ده‌مبینن: پیاوێكی رووت
رووتتر له‌ رووتی
وه‌ك ته‌ن-ێك له‌ ( عه‌زاب )
ده‌دره‌وشێته‌وه‌ ..!
شیرزاد حه سه ن
Free Web Hosting