Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 35

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 36

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 37

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 38

Deprecated: Function eregi() is deprecated in /home/vhosts/dya.ueuo.com/maincore.php on line 39

 dya ‌‌خودایه‌ چه‌ند زوو دڵم خۆش ئه‌بێ‌
نێردراوە لەلایەن samal لە
‌‌خودایه‌ چه‌ند زوو دڵم خۆش ئه‌بێ‌
وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌ كۆلاَنێكی‌ پیرمه‌سووردا ئه‌ڕۆم و
بۆنێكی‌ خێرای‌ شێلم به‌ترش
یان شفته‌
یان برنجی‌ پلاَو ئه‌گاته‌ كه‌پووم
وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ بۆنی‌ شووتیه‌ك
له‌ساته‌ وه‌ختی‌ قاشكردنیدا
یان بۆنی‌ له‌پی داخراوی‌ ساوایه‌ك
له‌و كاته‌ی‌ به‌ زۆر والاَی‌ ئه‌كه‌ی‌
خودایه‌ چه‌ند زوو دڵم خۆش ئه‌بێ‌
وه‌ك بینینی‌ چاوێكی‌ ساف و بێگه‌رد
له‌ ساته‌وه‌ختێكدا كه‌ پێشبڕكێ‌ له‌گه‌ڵ
خوله‌كه‌ هه‌ڵوه‌ریوه‌كانا ئه‌كه‌ی‌
وه‌ك ئه‌و كاته‌ی‌ له‌ ده‌رگا ده‌ده‌یت و
چاوه‌ڕوانیت بیكه‌نه‌وه‌

هەوڵی درێژکراو

یان ئه‌و ساته‌ی‌ هه‌ور ئه‌گرمێنێ‌ و
به‌ دوایدا خرمه‌ی‌ بارانێكی‌ نه‌رم
بۆنی‌ خاك به‌ خۆڕایی‌ بلاَو ئه‌كاته‌وه‌
وه‌ك ئه‌و منالاَنه‌ی‌ له‌ سێبه‌رێكی‌ ڕه‌زیلی‌ دیوارێكی‌
نیوه‌ڕۆی‌ ته‌موزدا
سه‌یری‌ شاشه‌ی‌ ئه‌تاریه‌ك
یان وێنه‌یه‌كی‌ جین كلود ڤان دام ده‌كه‌ن
خودایه‌ چه‌ند زوو دڵم خۆش ئه‌بێ‌
وه‌ك ئه‌و كاته‌ی‌ هۆنراوه‌یه‌ك ئۆقره‌م لێ‌ هه‌ڵئه‌گرێ‌ و
ئه‌مباته‌ به‌رده‌م كیبۆرد و
وۆردم پێده‌كاته‌وه‌ و
پاشان ئه‌یاننێرێ‌
بۆ ده‌نگی‌ كورد
چراكان
ده‌نگه‌كان
ڕاستی‌ پرێس و لێدوان
دڵنیایشم هه‌ندێكیان دیلیتی‌ ئه‌كه‌ن
وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ مناڵێك به‌ تینووێتی‌
له‌ قوتابخانه‌وه‌ دێته‌وه‌ و
خۆی‌ ده‌كات به‌ ماڵدا و
هه‌تا به‌رده‌م ته‌رمۆزی‌ ئاوه‌كه‌ ناوه‌ستێته‌وه‌ و
بۆنی‌ برنج و فاسۆلیایش ماندوو نه‌بوونی‌ لێده‌كه‌ن
خودایه‌ چه‌ند زوو دڵم خۆش ئه‌بێ‌
من بڕوا ناكه‌م له‌و دنیایه‌دا خه‌م هه‌بێ‌
ئه‌گه‌ر به‌ ووردیی‌ به‌ناو فرمێسكا بگه‌ڕێی‌
باران ئه‌دۆزیته‌وه‌
به‌ناو مردنا بگه‌ڕێی‌ ، ژیان ئه‌دۆزیته‌وه‌
له‌ناو دڕكا گوڵ و
له‌ ناو شه‌وا ڕۆژ و
له‌ زیندانا ئازادی‌ ئه‌دۆزیته‌وه‌
من بڕوا ناكه‌م خه‌م هه‌بێ‌
وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و هه‌زاران هه‌زار مه‌له‌ گه‌ڕۆكه‌
یان ئه‌و ملیۆنه‌ها كولله‌یه‌ی‌ كۆچ ئه‌كه‌ن
وه‌ك ئه‌و ڕه‌شه‌بایه‌ی‌ له‌ ده‌رگاكان ئه‌دات
بۆ ئه‌وه‌ی‌ پێیان بڵێت :
ئه‌گه‌ر دێن ، خێرا كه‌ن
ئه‌گینا ئه‌ڕۆم و ناگه‌ڕێمه‌وه‌
ئه‌م هه‌موو تابلۆیه‌ كێ‌ ئه‌یكێشێ‌ ؟
وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م دنیایه‌ لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ بێت و
ژیانیش پالێتێكی‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ
وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م دنیایه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بێت
بۆ چوونه‌ ناو پێشانگایه‌كه‌وه‌
سیخناخ له‌ هونه‌ر
له‌ به‌خته‌وه‌ری‌
Free Web Hosting