هۆنراوه ی سالع بێچا ر -ئا یه تی ئیشق |
|
شیخ ڕه زا ی تا ڵه با نی |
|
هونه‌رمه‌ندان |
|
هۆ نراوه ی سه رگووڵ بێتووشی |
|
گۆرا نی عه ره بی |
|
هۆ نراوه ی با ڕێزه - ده بمبه خشه |
|
کتێبخانه ی کوردی |
|
ما مۆستا عبدوڵا په شێو |
|
جه ما ل خه مبار |
|
Ù‡Û† ندراوه ÛŒ کاوه Øسین -خۆزگه |
|
|
پانزه‌ به‌رده‌باز ‌ |
پانزه‌ به‌رده‌باز ‌
-1-
خه‌یام كۆنه‌؟!
وه‌كو ساڵ هێند دووره‌ به‌Øاڵ
ئه‌مڕۆمان چاوی لێیه‌تی.
به‌لام وه‌كو شیعرو خه‌یاڵ
ئه‌وه‌نده‌ لێمان نزیكه‌و
هێند تازه‌یه‌
ئه‌ڵێی ڕه‌زی به‌رده‌ممانه‌و
چێژی قومی
ئه‌مێستاكه‌ی
باده‌و شه‌راب!
-2-
له‌سه‌ر شانۆ
من كه‌ شیعر بخوێنمه‌وه‌
ده‌نگم ئه‌بێ به‌ ئاسمان و
وشه‌م به‌ مه‌ل.
هه‌ر وه‌ختێكیش له‌سه‌ر پشت و
به‌ بێده‌نگیی بخوێنمه‌وه‌
شیعرم بێباڵ و وشه‌م كڕه‌.
-3-
ئاشكرایه‌ له‌ دنیادا
درێژترین ڕووبار لێره‌ نییه‌.
چڕترین دارستان لێره‌ نییه‌.
به‌رزترین شاخ لێره‌ نییه‌.
به‌رینترین ده‌ریاچه‌ لێره‌ نییه‌.
به‌پیتترین خاك لێره‌ نییه‌.
وه‌لێ جوانترین ئاگر لێره‌یه‌.
ئاگری نه‌ورۆز!.
-4-
من Øه‌زم ئه‌كرد ئه‌سپ بوومایه‌
به‌و مه‌رجه‌ی سواره‌كه‌م عاشق بووایه‌.
من Øه‌زم ئه‌كرد بالا ئاوێنه‌ بوومایه‌
به‌و مه‌رجه‌ی له‌ ژووری ژنێكی جواندا بوومایه‌.
من Øه‌زم ئه‌كرد گوڵه‌باخێكی سوور بوومایه‌.
به‌و مه‌رجه‌ی له‌ ڕۆژی (ڤالانتاین)دا
پێشكه‌ش كچێ بكرامایه‌.
من Øه‌زم ئه‌كرد نانێك بوومایه‌
به‌و مه‌رجه‌ی ژنێكی برسی بیخواردمایه‌
من Øه‌زم ئه‌كرد ڕووبار بوومایه‌
به‌لام به‌ سله‌یمانیدا بڕۆیشتمایه‌.
بۆ دواجاریش به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌رجم هه‌بێ
Øه‌زم ئه‌كرد تۆم له‌ئامێز بگرتایه‌و
ئینجا بۆ خۆم بمردمایه‌!.
-5-
ڕۆژگارێ بوو
له‌ لای (Ùورات)
ئه‌وه‌نده‌ زۆر دائه‌نیشتم
تا واملێهات
له‌ زمان و ئاخاوتنی
ئاو ئه‌گه‌یشتم.
بۆیه‌ ئیتر
هه‌ر له‌ دوور ڕا
ئه‌و شه‌پۆله‌م ئه‌ناسییه‌وه‌
كه‌ قریشكه‌ی ژنه‌ كوردی
ئه‌و باكووره‌ی
تێكه‌ڵ به‌ هاژه‌ی كردبوو!.
-6-
ئا ئه‌و كچه‌
ئه‌وه‌نده‌ قه‌سیده‌ی منی
خوێندۆته‌وه‌و له‌ به‌رێتی
له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێكدا بدوێ
كه‌م هه‌تا زۆر
هه‌ر چۆله‌كه‌ی شیعری منه‌و
هه‌ر په‌پووله‌ی ناو ده‌وه‌نمه‌و
هه‌ر خاڵخاڵۆكه‌ی وشه‌مه‌و
له‌ زاری جوانی ئه‌وه‌وه‌
دێنه‌ ده‌رێ!.
-7-
با بزانی
گه‌ر مانگ له‌ تۆ
جوانتر بوایه‌
قه‌ت Øه‌زم لێنه‌ئه‌كردی!.
گه‌ر مۆسیقا
ده‌نگی له‌ تۆ خۆشتر بووایه‌
هه‌رگیز گوێم لێنه‌ئه‌گرتی.
گه‌ر تاڤگه‌ به‌ژنی له‌ تۆ
ناسكترو ڕێكتر بووایه‌
قه‌ت ته‌ماشام نه‌ئه‌كردی.
ئه‌گه‌ر باخچه‌ بۆنی له‌ تۆ
خۆشتر بووایه‌
هه‌رگیز بۆنم نه‌ئه‌كردی.
گه‌ر بۆ شیعریش لێم ئه‌پرسی
با بزانی
گه‌ر ته‌واو له‌ تۆ نه‌چووایه‌
نه‌مئه‌نووسی!
-8-
ئه‌و ئاوه‌ خاو، دڵۆپ دڵۆپ
ئه‌تكێته‌ سه‌ر، ئه‌و ده‌وه‌نه‌.
ئه‌و (با)یه‌ خاو، نه‌رم نه‌رم
ئه‌یدا له‌و گوڵی خه‌رمه‌نه‌.
ئه‌و تیشكه‌ خاو، ورده‌ ورده‌
ئه‌گاته‌ ناو ئه‌و ده‌ربه‌نه‌.
كه‌ تۆ هاتی
هه‌رچی جوانیی ناو سروشته‌
له‌ پڕێكدا خاوبوونه‌وه‌
كه‌ سه‌یریان كرد:
قژی خاوت سێبه‌رێكه‌
له‌ دوولاوه‌ به‌ ئه‌سپایی
ئه‌چێته‌ سه‌ر خۆره‌تاوی
ئه‌و دووچاوه‌!
-9-
(نیان)ی؟
واته‌ ئاو، په‌ڕه‌ی گوڵ، كزه‌ی باو
په‌پووله‌ت تێدایه‌!
بمگه‌رێ
له‌و ده‌مه‌ قومێك و
له‌و لێوه‌ گوڵێك و
له‌و سنگه‌ شه‌ماڵێ و
بۆ شیعری تازه‌یشم
په‌پووله‌ی ناو قژتم بده‌رێ!.
-10-
من گۆمێكم
نیوه‌ی ئاوم
له‌ خۆشه‌ویستیی به‌Ùره‌وه‌ بۆ هاتووه‌
ساڵ هه‌یه‌ زۆر
ساڵ هه‌یه‌ كه‌م.
نیوه‌كه‌ی ترم له‌ چاوی
ژنه‌كانی ئه‌نÙاله‌وه‌ تێ ئه‌ڕژێ
ئه‌م ئاوه‌یان
كه‌م ناكات و
هه‌موو ساڵێ
سێلاوێكی تازه‌ترم
ئه‌كاته‌ سه‌ر!
-11-
كه‌ ترس په‌لاماری دام
خۆم به‌ تیشكێكدا هه‌ڵواسی.
هێنده‌ی نه‌برد
باهۆزێ خستمیه‌ خواره‌وه‌و
كه‌وتمه‌ ده‌ریاچه‌ی شیعره‌وه‌و
له‌ دواییدا
بووم به‌ ماسی!.
-12-
تۆ به‌م له‌چكه‌
ڕێی هێلانه‌ی
شیعرت لێبه‌ستووم.
من ئه‌مه‌وێ
له‌ دوای Ùڕین
له‌ناویا بنووم.
بیكه‌ره‌وه‌و
ئازادی كه‌
ڕه‌نگی یه‌زدانیی.
بۆ ئه‌یكوژی و
ئه‌یخنكێنی
شه‌پۆلی جوانیی؟!
-13-
به‌ به‌ر بارانێكدا ئه‌چووم
بۆ لای یاری چاوه‌ڕوانم
ئه‌وه‌ی گرێ بوو له‌ دڵما
هه‌رچی دیاری بوو پێم نه‌بوو
تا بۆی به‌رم.
جگه‌ له‌ قژه‌ سه‌رێكی
ناو گوڵدانی شان و ملی
خاڵی و به‌تاڵ.
باران به‌رده‌وام لێی ئه‌دام.
وه‌ختێ گه‌یشتمه‌ به‌رده‌می
تاڵه‌ قژی سه‌ر رسكا بوون
هه‌ر له‌وێدا
ده‌ستم بردو چوار پێنج گوڵم
له‌ باخچه‌ی سه‌رم كرده‌وه‌و
دامه‌ ده‌ستی!.
-14-
ئه‌و ساتانه‌ی
له‌ ته‌كتا بم
ساڵم ئه‌چێته‌وه‌ دواوه‌و
وا هه‌ست ئه‌كه‌م
باڵنده‌كه‌ی یه‌كه‌م جاری
ناو ئاسمانی سه‌ر (ئه‌زمڕ)م
چۆنم بوێ ئاوا ئه‌ÙÚ•Ù….
ئه‌و ساتانه‌یش كه‌ دووری لێم
وا هه‌ستم ئه‌كه‌م
زه‌مان زۆر تیژ تێئه‌په‌ڕێ و
باڵنده‌یه‌كم پیر بووم و
باڵم قورس و
هه‌رچه‌ند ئه‌كه‌م
به‌ره‌و سه‌رێ
بستێ ناÙÚ•Ù…!
-15-
من ئه‌مه‌وێ
بۆ Øه‌وت Ú•Û†Ú˜ÛŒ ئه‌م هه‌Ùته‌یه‌
له‌ شه‌ممه‌وه‌ هه‌تا شه‌ممه‌
هه‌تاكو یادی زیوینی
جه‌ژنی له‌دایكبوونی تۆ.
هه‌موو ڕۆژێ
شیعرێ بكه‌م به‌ (شتێك)و
دیارییه‌كی ده‌م به‌خه‌نده‌و
پێشكه‌شتی كه‌م!
له‌ شه‌ممه‌دا ڕستێ له‌ وشه‌ی بۆنخۆشم
ئه‌كه‌م به‌ یه‌ك مێخه‌كبه‌ندی تازه‌.
بۆ یه‌كشه‌ممه‌
په‌خشانێك ئه‌كه‌م به‌ ڕه‌Ùته‌.
بۆ دووشه‌ممه‌
دوو هۆنراوه‌ی پیرۆزه‌یی
ئێجگار كورتم
ئه‌كه‌م به‌ جووتێ بازن و
بۆ سێشه‌ممه‌
قه‌سیده‌یه‌كی درێژم
ئه‌كه‌م به‌ كراسێكی سووری ئاودامان.
بۆ چوارشه‌ممه‌
دوو دێڕی زۆر ئاهه‌نگدارم
ئه‌كه‌م به‌ جووتێ پاوانه‌.
بۆ پێنج شه‌ممه‌
دوو كۆپله‌ی پێكه‌وه‌نووساوی شیعرم
ئه‌كه‌م به‌ ستیانی شینی ئه‌و مه‌مانه‌.
له‌ هه‌ینیشدا
Ú†ÛŒ Ùاریزه‌و خاڵی ناو نووسینه‌كانمه‌
ئه‌یانكه‌م به‌ متو موورو به‌ پووله‌كه‌و به‌ زه‌نگیانه‌.
بۆ دواشه‌ممه‌یش
ئه‌وسا بۆ خۆم دێم بۆ لات و
Ú•Û†ØÙ… ئه‌كه‌م به‌ Ù…Û†Ù…ÛŒ بیست Ùˆ نۆهه‌م Ùˆ
له‌گه‌ڵ ماچێكی شه‌رابیی ئه‌و ده‌مه‌دا
له‌سه‌ر مێز دایئه‌گیرسێنم!
شێركۆ بێكه‌س‌
سله‌یمانی
كانوونی دووه‌م و شوباتی 2010
|
|
هۆ نراوه ی په شێوو- به ڵێن بد |
|
که‌ناڵه‌ کوردیه‌کان |
|
هۆنراوه ÛŒ ÙÙ‡ ره یدوون عبدول به رزنجی |
|
پیره مێرد |
|
گۆرا نی یۆ نا نی |
|
هۆ نراوه ی ئیسما عیل خورماڵی - دڵم مه یلی |
|
Ú¯Û† را Ù†ÛŒ Ùا رسی |
|
شیوه نی نیشتما ن |
|
هۆ نراوه ی ڕه نج سه نگاو ی |
|
ما مۆستا هێمن مو کریا نی |
|
ئه Øمه د هه ردی |
|
|
|