--------------------------------------------------  dya - هۆنراوه
Quick Links:
سه ره تا
پۆ سته ر ه شیعر
پەیوەندیم پێوەبکە
ماڵپه ڕی سا یه
ماڵپه ڕی کا شما
هۆنراوه ی سالع بێچا ر -ئا یه تی ئیشق
ڕۆژنامه‌کان
شیخ ڕه زا ی تا ڵه با نی
هونه‌رمه‌ندان
Thirty Three Threes

ajder

B-Side

Backwoods Butcher

Body Bagz

Define

Dude Nasty

DA CaMP

GrewSum

Homicide

IKKURRUZ

LEWN

Maniacal Styles

Mars

Menacide

Tha Menace

Mystary

Nekro G

PoltArt

PROPHECY

Psycho Killaz

Qrem Dela Qrem

Ric-Lo-X

SCUM

Southside Slashers

Stigmata

Stitchez

Stitch Mouth

Sutter Kain

Surreal

Syko Sain

Tampa Wicked

The Wikid One

Tragedy

TRickStA

Vect

Kidcrusher

هۆ نراوه ی سه رگووڵ بێتووشی
گۆرا نی عه ره بی
هۆ نراوه ی با ڕێزه - ده بمبه خشه
کتێبخانه ی کوردی
Logo
ما مۆستا عبدوڵا په شێو
جه ما ل خه مبار
هۆ ندراوه ی کاوه حسین -خۆزگه
سلێمان10/2/2011 سا زکردنی کۆ ڕێکی شیعری بۆ شا عیری لاو ره نج سه نگا وی
که ی ئه گه ینه دوا به نده ری خۆ شه ویستی
که ی ئه گه ینه دوا به نده ری خۆ شه ویستی
بۆچی هێشتت خۆشم بوێی که‌ ئه‌تزانی ڕۆژێ دێ جێم دێڵی ده‌رۆی
په‌نا بۆکام شیعر ببه‌م هه موو ئه‌ندێشه‌ی دووری تۆ بگرێته‌ خۆی
له‌کام خه‌ونا گرێ کوێره ی ئه‌م حه‌زه‌ بێ سه‌رو شوێنه‌ بکه‌مه‌وه‌
کام جێگا ڕێ کۆچی تۆ یه تا شوێن کاروانی بکه وم
یاخود ئه ‌مگه‌ یه نێ به‌تۆ یا ته‌نیا ناگه‌ڕێمه‌وه‌
له‌و رۆژه‌وه‌ له‌ تیشکی چاوت بێ به‌شم
وشکه‌ سه‌رچاوه‌ی گریان و هۆنراوه‌شم
به‌ چاوی تۆ وه‌کو جاران پێ ناکه‌نم
به‌ خۆڕایی ئه‌ڕوا ڕۆژانی ته‌مه‌نم
بێ واتایه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌یڵێم و ئه‌ینووسم
بۆ تۆ نه‌بێ بۆ کێ بنوسێ پێنووسم
که‌ تۆی چرای شه‌وانی پڕ له‌ مه‌ترسیم
که‌ تۆی توێشو ی گیا نی ئێجگا ر ماندو و برسیم

نه سیمی بادی نه ورۆزی شه میمی عه بهه ری هێنا
نه سیمی بادی نه ورۆزی شه میمی عه بهه ری هێنا

به ریدی عاشقان دیسا ن په یامی دولبه ری هێنا

نه وید ئه ی عاشقانی دڵ فیگار یار هاته سه ر خه نده

سه دایی بولبولان دیسان دره ختی گوڵ به ری هێنا

مه گه ر رووی که وته زولف و رووی حه بیبم بادی نه ورۆزی

حه یاتێکی به دونیا داوه بۆی گوڵ عه نبه ری هێنا

به فه تحی دڵ ده ڵێی یار زولف و سینه و رووی وه ده ر ناوه

له نه سرین و گوڵ و سونبول به هار هات له شکه ری هێنا

ده ڵێی چاوی منه هه وری به هاری ده م به ده م ده گری
چه ند ده ترسم
چه ند ده ترسم
که دیمه وه
هه والیکی تالت پی بی
چه ند ده ترسم ،
که با وه شت پیدا ده که م
بونی نامویه که ت لی بی
چه ند ده ترسم
که دیمه وه گرامه ری زمانی چاو
رینووسی هیمات گورا بی
چه ند ده ترسم
چله یس گه رمی په نجه کانت
وه ک به جیم هیشت وا نه مابی
له مه ش زیتر
چه ند ده ترسم ، که سم ، هاوریم
که دیمه وه
باره فیقانم بكه ن شینم
باره فیقانم بكه ن شینم كه وه قتی زارییه
قه ت مه كه ن ته قسیر له گریان، شیوه نم یه گجارییه
تیره كه ی ئه وڕۆژه مه حبووبه م كه لوتفی كرد به من
گه ر نه به خشێ مه رهه می وه سڵی، برینم كارییه
حه پسی چاهی میحنه تم، كافر به حاڵی من نه بێ!
كار و پیشه م دائیمه ن گریان و شین و زارییه
هه ر به ئوممێدی عه یاده ت به ڵكه جارێ بێته لام
من، ئه گه رچی بیشمرم، پێم خۆشه ئه م بیمارییه
كه س نه كا مه نعی گوڵم، گه رچی دڵی كردوومه خوێن
چونكه مه علوومه كه ئیشی خونچه هه ر خوێن خوارییه
كوچه كوچه خون چه كه ی په یكانی موژگانی گوڵم
بۆ شه هیدی شاهیده دائیم كه خوێنم جارییه
هه رچی مه حبووبان ده كه ن خۆشه، به لاَم داخی ره قیب
ده مكوژێ، ته رحی مرێ، هه ر وه ك كه ری بێگارییه!
عا شقی بێ دڵ ده نا ڵی
عا شقی بێ دڵ ده نا ڵی مه یلی گریانی هه یه
بێ‌شکه‌ هه‌وره‌ تریشقه‌ تاوی بارانی هه‌یه‌

چاوی من ده‌م‌ده‌م ده‌رێژێ ئاوی ساف و خوێنی گه‌ش
دا بڵێن ده‌ریای عومانه‌ دوڕڕ و مه‌رجانی هه‌یه‌

په‌رچه‌می ڕوو داده‌پۆشێ، پێچی زوڵفی پێچه‌یه‌
دا به‌ ڕۆژیش پێی بڵێن شه‌معی شه‌بوستانی هه‌یه‌

ئاسمانی حوسنی مه‌حبووبه‌م له‌ ئه‌برۆ و زوڵف و ڕوو
دوو هیلال و دوو شه‌و و دوو ماهی تابانی هه‌یه‌

هه‌ر له‌بت، یا سینه‌شت هه‌ر دوو به‌ده‌رخه‌، دابڵێن:
له‌علی ڕوممانی هه‌یه‌، یا له‌عل و ڕوممانی هه‌یه‌

وه‌حشیه‌ لێمان له‌به‌ر ته‌عنه‌ی ڕه‌قیبی سه‌گ سیفه‌ت
ڕاسته‌ هه‌ر زیی‌ڕۆحێ بۆ وه‌سواسه‌ شه‌یتانی هه‌یه‌
شه‌وی یه‌لدایه‌
شه‌وی یه‌لدایه‌ یا ده‌یجووره‌ ئه‌مشه‌و
که‌ دیده‌م دوور له‌ تۆ بێ‌نووره‌ ئه‌مشه‌و؟!

دڵم وه‌ک حاکمی مه‌عزووله‌ قوربان!
خه‌ڵاتی وه‌سڵی تۆی مه‌نزووره‌ ئه‌مشه‌و

دڵیش مایل به‌ دیده‌ی تۆیه‌، بۆیه‌
له‌ من وه‌حشی و ڕه‌میده‌ و دووره‌ ئه‌مشه‌و

که‌ تۆی شای که‌چ‌کولاهی دیده‌ مه‌ستان،
چ باکم قه‌یسه‌ر و فه‌خفووره‌ ئه‌مشه‌و؟!

له‌ خه‌و هه‌ڵساوه‌ یا ئاڵۆزه‌ چاوت؟
هه‌میشه‌ وایه‌ یا مه‌خمووره‌ ئه‌مشه‌و؟
نه مردم من ئه گه ر ئه مجاره بی تو
نه مردم من ئه گه ر ئه مجاره بی تو
نه چم، شه رت بی، هه تا ئه م خواره بی تو
ده روونم خالییه، وه ک نه ی ده نالی
هه واریکی چ پر هاواره بی تو
بیناییم کویره، هه لنایی به رووی که س
موژه م یه ک یه ک ده لیی بزماره بی تو
هه موو ئه غزایی نالینم ده نالی
سه راپام میسلی موسیقاره بی تو
قه سه م به و شه ربه تی دیداری پاکه ت
شه رابم عه ینی ژه هری ماره بی تو
له کن تو خار و خه س گولزاره بی من
له کن من خه رمه نی گول خاره بی تو
له کن من با وجوودی ناس و ئه جناس
که سی تیدا نییه ئه م شاره بی تو
چین و ماچین
چین و ماچین
خه‌تتات فه‌رموو كه‌ خۆشه‌ چین و ماچین
كه‌ ناچین لێره‌ خۆشه‌ چینی ماچین
برۆت هه‌رچین و په‌رچه‌م چین له‌سه‌رچین
ئه‌مه‌نده‌ چینه‌ قوربان پێم بڵێ چین؟
شكافێكه‌ كڵافه‌ی نافی زوڵفت
ده‌رێژێ میسك و عه‌مبه‌ر لێره‌ تاچین
له‌سه‌ر به‌رگی گوڵێكی باغی حوسنت
هه‌زار گوڵچینی بێ به‌رگ و نه‌وا چین؟
ئه‌تۆ میهری و مه‌هرویان ستـاره‌ن
له‌ خزمه‌ت شه‌وقی تۆدا شه‌وچرا چین
هه‌موو زه‌ڕراتی میهری ڕوته‌ باقین
خودامان بۆ به‌قایه‌ لێره‌ لاچین
بڵێ نالی به‌ ئه‌ربابی وه‌فا بێــن
هه‌موو موحتاجی خاك و بێڵ و پاچین
نـــالـــی
نه‌ورۆز
نه‌ورۆز

ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه هاته‌وه
جه‌ژنێكی كۆنی كورده به خۆشی و به‌ هاته‌وه
چه‌ند ساڵ گوڵی هیوای ئێمه پێ‌په‌ست بوو تاكو پار
هه‌ر خوێنی لاوه‌كان بوو گوڵی ئاڵی نه‌وبه‌هار
ئه‌و ڕه‌نگه‌ سووره‌بوو كه له‌ ئاسۆی بڵندی كورد
مژده‌ی به‌یانی بۆ گه‌لی دوورو نزیك‌ئه‌برد
نه‌ورۆز بوو ئاگرێكی وه‌های خسته جه‌رگه‌وه
لاوان به عشق ئه‌چوون به به‌ره‌وپیری مه‌رگه‌وه
ئه‌وا ڕۆژهه‌ڵات، له به‌نده‌نی به‌رزی وڵاته‌وه
خوێنی شه‌هیده ڕه‌نگی شه‌فه‌‌ق شه‌و‌ق ئه‌داته‌وه
تا ئێسته ڕووی نه‌داوه له تاریخی میلله‌تا
قه‌ڵغانی گولـله سنگی کچان‌بێ له هه‌ڵمه‌تا
پێ‌ی ناوێ بۆ شه‌هیدی وه‌ته‌ن شیوه‌ن‌و گرین
نامرن ئه‌وانه وا له‌دڵی میلله‌تا ئه‌ژین
پیر مێرد
په نده کانی پیر مێرد
بــرینـی‌ لـه‌ شــت چــاری‌ ده‌وایــه‌
بــرینـی‌ دڵت ســا ڕێژی‌ نــا یـــه‌
جـوێنی‌ بێـگانـه‌ كـه‌متر كـار ئه‌كــا
تـوانـجـی‌ دۆســت دڵ بــریندارئه‌كـــا
كه‌لـه‌گه‌ڵ به‌دا هه‌ڵـسیی‌ و دانـیشـی‌
وه‌ك شـه‌كـر لـه‌جێی‌ ته‌ڕ هـه‌و ده‌كێشی‌
هـاونشینی‌ بـه‌د, ئه‌خـلاق ئــه‌ گۆرێ
پیــاو خـراپ چـاكیـش ئـه‌خـاته‌ گۆرێ
زۆر پیـاوی‌ پـاكی‌ ته‌میز وه‌ك گه‌وهه‌ر
هـاونشــینی‌ بــه‌د لــه‌كـه‌ی‌خسته‌ سه‌ر
ئـه‌وه‌ی‌ كـه‌خوڵـقی‌ دڵ ساف ئه‌گۆرێ
خــوا لـه‌نـاوی‌ بـات بیـخـا تـه‌ گۆرێ
ئـاخ ئـه‌وكـه‌ سـانه‌ی‌ كه‌چاك ئه‌ گۆڕن
بۆ ژیـان ناشــێن شــا یسته‌ی‌ گۆرن
په نده کانی پیر مێر
وتیان به‌ ڕێوی شاهیدت كێیه‌؟
وتی كلـكی خۆم، باوه‌ڕم پێیه‌

حه‌زده‌كه‌ی دوور بی له‌ گێره‌ و كێشه‌
به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆت پێ ڕابكێشه‌

به‌سمان به‌سه‌ردا لێده‌ گیزو فیز
پێوه‌دان خۆشه‌ نه‌وه‌ك ویزه‌ویز

له‌ شارو لادێ ئه‌م نه‌قڵه‌ باوه‌
گیای شین به‌ جێگای سه‌خته‌وه‌ ماوه‌

شه‌ڕنه‌كه‌ر پیشه‌ی زوو دانیشتنه‌
به‌ردی زل به‌ڵگه‌ی نه‌هاویشتنه‌
توڕه‌ مه‌به‌
توڕه‌ مه‌به‌

خۆت زیز مه‌که‌
خوا ئه‌تگرێ
که‌بێده‌نگم وا مه‌زانه‌ تاوانبارم
چیم پێ ئه‌کرێ ؟
حه‌زێکی شێت ده‌م و ده‌ست و چاوی به‌ستووم
قورگی گرتووم
ناوی خواشم بۆ ناوترێ!
ئه‌گه‌ر عه‌شق
وه‌کو من داخی ئه‌کردی
ئه‌تزانی چۆن
شاعیر شه‌وانه‌ گڕ ئه‌گرێت!

فه‌ره‌یدوون عه‌بدول به‌رزنجی
له‌ ده‌ستم دێ
له‌ ده‌ستم دێ

کاتژمێری کامه‌رانیت بوه‌ستێنم
ئه‌لقه‌ی په‌نجه‌ت پێ فڕێ ده‌م
نامه‌ی به‌ختت بسوتێنم
له‌ ده‌ستم دێ
هه‌موو شتێک ئاشکرا که‌م
کام شه‌وت گه‌ش و ڕووناکه
ئه‌و شه‌وی پف له‌ چرا که‌م

له‌ ده‌ستم دێ به‌ دوو وشه‌
دڵی زاوای نووستووت ڕه‌ش که‌م
له‌ خۆشاوی شه‌وی په‌رده‌تان بێبه‌ش که‌م
پێم ئه ڵێن فه رمووته شێتم
پێم ئه ڵێن فه رمووته شێتم

پێم ئه ڵێن فه رمووته شێتم ، ئه ی به قوربان ئه وده مه

باسی شێتیم تا قییامه ت گه ر بکه ی هێشتا که م

نه ک ئه تۆ عا له م بزانن شێت و سه رگه ردانتم

گیانه که م عاشق چ باکێکی له ڵۆمه ی عا لمه

یان ئه وه ی بیستوومه هه ر حاشا له ناسینم ئه که ی

ئه م که لامه ت دڵ ته زێنه ، ئه و په ڕی ده رد و خه مه

گه ر ئیشاره ی چاوه که ت هیوای نه خستابایه دڵ
خـــــــــــه‌می تۆمه
خـــــــــــه‌می تۆمه

جامی لێوت فرو بێنه‌ بۆ سه‌ر لێوم
بۆ نازانی چه‌ند تینومه‌و چه‌ند په‌شێوم
بێ و ده‌فته‌ری دڵم تێیکه‌ دیارییه‌
هه‌ر بۆ کاراسکی چاوی تۆ جێ یارییه‌
من ئازاری خۆم خۆش ئه‌وێ و ماکی خۆمه‌
هه‌رگیز خه‌مێ بۆ خۆم ناخۆم خه‌می تۆمه‌

با چاوی تۆ بۆ کوشتنم ته‌رخان نه‌بێ
با زوڵفی لول من شێت نه‌کاو په‌خشان نه‌بێ
با ئاغر بێ هاتو چۆکه‌ت وه‌ك جارانت
مه‌یکه‌ به‌ تۆو ڕژێنه‌که‌ی به‌هارانت
چاو داگره‌ لێت هاتووه‌ به‌ڵام به‌ناز
مه‌لی دڵم ده‌سته‌مۆیه‌ بۆچیته‌ باز

پانزه‌ به‌رده‌باز ‌
پانزه‌ به‌رده‌باز ‌

-1-

خه‌یام كۆنه‌؟!
وه‌كو ساڵ هێند دووره‌ به‌حاڵ
ئه‌مڕۆمان چاوی لێیه‌تی.
به‌لام وه‌كو شیعرو خه‌یاڵ
ئه‌وه‌نده‌ لێمان نزیكه‌و
هێند تازه‌یه‌
ئه‌ڵێی ڕه‌زی به‌رده‌ممانه‌و
چێژی قومی
ئه‌مێستاكه‌ی
باده‌و شه‌راب!

ســـــــــــــــــۆز
ســـــــــــــــــۆز

خـــــــــۆت مه‌ده‌ره ‌ده‌ست قه‌ده‌رو خـاكـی ئـه‌م رۆحـه‌م مه‌كێڵه‌

كـه‌ هـه‌ر ئـه‌ش رۆی چـی گــلـیه‌یــی و یـادگـار هـه‌یه‌ به‌جێبێله ...

هـــــه‌مـوو مـانـگـێـكـم ئـه‌زیـزم بۆته‌ مـانـگی سـه‌فـه‌ر لێره‌

ده‌نگ و بـاســی غـه‌ریـبـیـتـم بـه‌هـــه‌ورێـكا بــۆ بـنـێـره ......

كه‌ســــی شك نـابـم تـا خــه‌م و رازی دڵـــی لا بـاس بكه‌م

چـۆڵــی و خــامــۆشــی ئــه‌م شــاره‌نازانم پێناس بكه‌م .....

ئــه‌و ده‌مــه‌ی ‌مـالـئـاویـت كـرد خـه‌مـێـكت كـرد بـه‌نسیبم

تـۆ ئـه‌م شـاره‌ت جێهێشتوه‌ مـن وا هـه‌سـت ئـه‌كه‌م غه‌ریبم .....
ئه مشه و تا به ری به یانی
ئه مشه و تا به ری به یانی
نه نووستتم و سه رنجم دای
چه ند جارێک دیتم ڕاچه نیت
چه ند جارێکیش دیتم گریای
خه ونت به چیه وه ده دی ؟
چبوو؟ بۆچی ڕاده چه نیت؟
له حیله ی ئه سپی خه می من ؟
له ئاورینگی قه ڵه می من؟
له هه ڵبوون و کوژانه وه م ؟
له فڕین و نیشتنه وه ی بێ بڕانه وه م ؟
چبوو گیانه؟
له خه وتندا کچێکی دیم له گه ڵدا بوو؟
یا بۆ وڵات
بارگه و بنه ی خۆم تێکنابو؟
من له خه می تۆ ناترسم !
جه‌لاد و په‌پوله‌
جه‌لاد و په‌پوله‌

بچوکی رۆحی تۆ، بچوکی هه‌موو جوانیه‌کانی وجوده‌
ئه‌ی مرواری کۆنتر له‌ سه‌ده‌ف
من نه‌شته‌رێکم له‌ پێش ژیانه‌وه‌ ئه‌رۆم
تۆ پێکه‌نینت پێش به‌ ختیاری که‌وتووه‌
هێنده‌ باڵه‌کانت مه‌ده‌ به‌یه‌کدا ، ژیان کوا به‌رگه‌ی تۆفانی وا ده‌گرێت
ئه‌م هه‌موو نازه‌ به‌سه‌ر پایزدا چ مانایه‌کی هه‌یه‌ ؟ که‌ مه‌وداکان لێره‌وه‌ تا قیامه‌ت ماڵی تۆن
ئه‌ی ئه‌وه‌ی که‌رنه‌ڤاڵه‌ درنده‌کانی به‌هار پرده‌که‌یت له‌ نه‌سیمی دوور
نهێنی من وه‌رگێره‌ سه‌رزمانێک گوڵه‌کان نه‌توانن بیخوێننه‌وه‌
تۆ پشویه‌کی خودایت له‌ نێوان دروست کردنی دوو درکی باغچه‌دا
منیش بێزاریه‌کی خودام له‌ نێوان خوڵقانی دوو کۆتردا
هه‌ر من و تۆ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و سه‌ری دونیا
ئاهی روح
ئاهی روح

زۆر ده‌مێکه
به‌ده‌نگی به‌رز ده‌فکرێم و
بێ منه‌تم له‌تیری شه‌وکوێری تانه
گوێ ناده‌م به‌جۆری مه‌رگیش
چیه‌ و چۆنه‌و که‌نگێ ده‌گات
ئه‌وه‌ی فره‌ لێی ده‌ترسێم
بینینی ڕوخساری خۆمه‌ له‌ئاوێنه‌ی
به‌ربه‌یانێکی ئاسایی ته‌مه‌نمدا
به‌و جۆره‌ی خۆم خوازیاری نیم
کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه
ئه‌وده‌مه‌ی خۆت لێ وون ده‌بێ و
له‌هیچ وێنه‌یه‌کی یادا
بمکوژه‌ ئه‌وسا جێم بێڵه‌ !
بمکوژه‌ ئه‌وسا جێم بێڵه‌ !

مۆمێکی تری ته‌مه‌نم داگرساند و
هه‌ردیار نه‌بوویت !
تا لێم بپرسی : بۆ وا ماتی ؟!
نه‌ با هه‌واڵی تۆی پێبوو
نه‌ له‌گه‌ڵ بارانا هاتی
وه‌ک کۆچه‌ری ده‌وار به‌کۆڵ
هه‌ر گه‌رمیان و کوێستان ئه‌که‌م
ئای له‌ خه‌می بێ وڵاتی !!

ده‌ وه‌ره ‌وه ..خۆ تا ئێستا
سه‌فه‌رێکم نه‌ ها‌ته‌ به‌ر‌
یـــــه کــه م دڵـــــداری
یـــــه کــه م دڵـــــداری

یه‌که‌م داوی خــــــــــۆشه‌ویستی
یاری کردن به‌ ئــــــــــــــــاگره‌
ئه‌ودڵـــــــــــــه‌ی که‌ نه‌توێته‌وه
ئای له‌ودڵــــــه‌ خۆڕاگـــــــــره
یه‌که‌م گـــــــــــڕی خۆشه‌ویستی
یه‌که‌م گڵپه‌ی دڵی من بــــــــوو
یه‌که‌م عیشــــقی سه‌ره‌تایی و
دوایین پۆلوی ئاگری دڵ بوو
ژان و سووتان وئــــــــــازاری
یه‌که‌م بڵێسه‌ی دڵـــــــــــداری
له‌ نێو دڵدا هه‌ر ده‌مێنــــــێ
یه‌که‌م جارو دوا جـــــــــــاری
سۆزی پاییز
سۆزی پاییز

من و هه‌ورو
باو گه‌ڵای زه‌رد
له‌پاییزدا ، له‌یه‌ک ده‌چین
هه‌ور ، ناخی
پڕ ئه‌ندێشه‌ی ئۆقیانووس و
با ، سه‌ری پڕ حه‌سره‌تی خۆی
گه‌ڵای زه‌ردیش
جانتایه‌کی پڕ نائومێدیی سه‌فه‌رو
منیش ، شوشه‌ی دڵێکی پڕ
له‌شه‌رابی تاڵی ته‌مه‌ن
هه‌ور ، وورد وورد ده‌پروێت و
گه‌ڵا ، تک تک ده‌بارێت و
بای بێ ئۆقره‌ی ماخۆلانیش
په‌یامی هاوڕێیه‌تــــی
په‌یامی هاوڕێیه‌تــــی

لێم ببوره‌ ئازیزه‌که‌م وه‌ڵامی نامه‌ت ناده‌مه‌وه
وانه‌زانی که‌عاشقم و په‌یوه‌ست بووم به‌عه‌شقمه‌وه

بڕوا بکه ‌ناتوانم واز له‌ته‌نیایی بێنم
ساڵانێکه ‌خۆشی ده‌وێم بۆیه‌دڵی ناشکێنم

ته‌مه‌نێکه ‌ته‌نیایی دڵی داگیرکردووم
بۆیه‌هه‌ست به‌ژیان ناکه‌م بڕوا بکه‌ وه‌کوو مردووم

کۆتی عه‌شقت مه‌که‌ده‌ستم په‌یوه‌ست مه‌به‌به‌منه‌وه
له‌چاوانم مه‌ڕوانه‌ شه‌وان مه‌گری به‌دیارمه‌وه

هاوڕێ
هاوڕێ

ئەی هاوڕێ گیان جارێکی تر بە ناچاری بەجێت دێڵم
لە نێو دنیای تەنیایدا بە دوا سایەی خۆما وێڵم

ئەمجارەشیان دەیان فرمێسک لەچاوانما بەدی ئەکەم
سەدان پرسیار لە نێو دڵتایە لە وەڵامیان خۆم لا ئەدەم

ئەی هاوڕێ گیان ...... ئەی هاوڕێ گیان

دیسان وشەی ماڵئاوایی بارانی دوا بەهارمانە
دەستگوشینی بێ کۆتایی ئاهەنگی دوا دیدارمانە

تەماشاکە قوڵپی گریان لە سینەمدا چۆن تاساوە
زەردەخەنەی بێناز کەوتوم بەڕوخسارمەوە جێ ماوە
بێده‌نگی‌ باشتره‌
(پێشكه‌شه‌ به‌ نێرگز قادر خاوه‌نی‌ شیعری‌ بێده‌نگیت )

ئه‌كرێ‌ بێده‌نگی‌ ببێته‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین زمان
وه‌ك به‌ بێده‌نگ دانیشتنی‌ چیایه‌ك
به‌رامبه‌ر ده‌ریایه‌ك
به‌بێده‌نگ دانیشتنی‌ شاعیرێك
به‌رامبه‌ر چرایه‌ك
به‌ بێده‌نگی‌ دانیشتنی‌ برایه‌ك
به‌رامبه‌ر ته‌رمی‌ به‌ ناحه‌ق كوژراوی‌ برایه‌ك
ئه‌كرێ‌ بێده‌نگی‌ گریان بێ‌ و پێكه‌نینیش
ئه‌كرێ‌ قاقای‌ یه‌ك له‌ دوای‌ یه‌ك بێ‌ و گه‌رمه‌ شینیش
من به‌رامبه‌ر هه‌یكه‌لی‌ بێده‌نگی‌
گه‌لێ جار هه‌موو دونیا گه‌ڕاوم و
بۆم ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌م دونیایه‌
کافه‌ی پاپلیو ئودینسا
بینین

که‌سه‌یری چاوانت ده‌که‌م
واهه‌ست ده‌که‌م
قوڵایی شینی ئاسمان
له‌بیلبیله‌ی چاوه‌کانت
کۆ بووه‌
که‌سه‌یری ڕومه‌تت ده‌که‌م
واهه‌ست ده‌که‌م
که‌شتی ‌‌هێڵی ...ئاسمانه‌کان
له‌و ێوه تێ په‌ڕ بووه‌

که‌ سه‌یری `قژت ده‌که‌م
واهه‌ست ده‌که‌م
تاریکی ڕه‌شماڵی هه‌ور
له‌وێوه‌ دابه‌ش بووه‌
بگه ر ێوه
بگه ر ێوه
بگه ڕێوه مالی دڵم ئستاش جێی تۆی هه رلێماوه
بگه ڕێوه ناو چاوانم ئستاش نیگایی تۆی تیاماوه
بگه ڕێوه ناو هه ناسه له ناو سنگما قه تیزماوه
بگه ڕێوه په نجه کانم گه رمی په نجه تی تیا ماوه
بگه ڕێوه لێوه کانم ته ری لێوتی له سه رماون
بگه ڕێوه هه تا گوێچکه م توانایی بیستنیان تیاماون
زۆرده مێکه چاوه ڕوانم هه ناسه که م زووبێیته وه
ئاگردانی کوژاوه ی دڵ به ده ستی خۆت گه ش که یته وه
ئازیزه که م که هاتیه وه به ئسپایی ده رگایی دڵم بکه ره وه
تازه دڵم وا پیر بوه به رگه یی خۆشی وا ناگرێت
نه با مردن رێم پێبگرێت خه نده ی لێوت بتۆرێنت
ئایی چه ندخۆشه وه کو جاران چاوم له خنده لێوت بێت
یاوه ک جاران چاوه کانم له نیگا جوانت تێرنه بێت
بگه ڕێوه زۆر ده مێکه چاوه ڕێتم ئا زیزه که م
درۆی عه‌شق
درۆی عه‌شق

به‌س پێم بڵێ کوا په‌یامی ساتی ته‌مه‌نی ڕابردوو
که‌ی تاوانی منه ‌ئاوا ژینم بێ هیوا به‌سه‌رچوو
خۆ من نه‌بووم ساتی جێژوان به‌ڵێنی‌درۆم پێدابووی
تۆ هه‌ر خۆت بووی دڵت هاندا هه‌ر خۆشت بووی بێ وه‌فا بووی
ئێستاش هاتوویت و پێت وایه‌که‌هیچ شتێ ڕووی نه‌داوه
نازانی عه‌شقم هه‌ڵوه‌ری و به‌و کرداره‌ت دڵ شکاوه
ناشێ چیتر لانه‌ی دڵم جێی تۆی تێدا ببێته‌‌وه
ئه‌م برینه ‌‌پڕ به‌سوێیه تا ئه‌به‌د چاک نابێته‌وه
حه‌‌واڵه‌ی ده‌رگای خودابی ئه‌شکی خوێنینت ‌پێ ڕشتم
کۆرپه‌‌له‌ی ئاواتی جوانیت له‌شیرینی خه‌وا کوشتم
شه‌رته ‌تا ماوم ده‌رنه‌چم له پرسه‌‌ی ئه‌م سۆزه‌ی خۆما
نه‌هێڵم که‌س بیکاته‌وه ده‌رگای ئه‌م دڵه‌کڵۆمه.

به‌کر حه‌بیب
زامی ئه‌به‌دی
زامی ئه‌به‌دی

ناڵێم بێ خه‌نده‌م یابێ پێکه‌نین
به‌چی چوو که‌واهیچیان به‌دڵ نین
پرسه‌ی هه‌ڵاڵه‌و گوڵه هه‌وارم
وائاشقان و بولبولیش ده‌گرین
چاوی ته‌مه‌ننام ئاواره‌بو رۆیی
له نێو زه‌رده‌په‌ڕ هه‌ردووک نقوم بوین
له‌وێ‌دا ڕه‌نگی پرته‌قا‌ڵی مات
ئێمه‌ی گرته کۆش به‌زمانی شیرین
په‌نجه‌ره‌ی سرور ته‌م و مژ گرتو
لێوه‌ی نابینم بزه‌ی گوڵ نشین
له‌م جه‌نگه‌ڵه‌دا له‌م فه‌نا بونه
سه‌دان داستانی وه‌کو مه‌م و زین
که‌وتنه نێوداوی ناحه‌زی ڕۆژگار
بونه خۆڵه‌مێش له هێلانه‌ی ژین...!

ئومێد خۆشنوس
کا تژ مێر
هۆ نراوه ی په شێوو- به ڵێن بد
که‌ناڵه‌ کوردیه‌کان
هۆنراوه ی فه ره یدوون عبدول به رزنجی
پیره مێرد
گۆرا نی یۆ نا نی
هۆ نراوه ی ئیسما عیل خورماڵی - دڵم مه یلی
گۆ را نی فا رسی
شیوه نی نیشتما ن
زمانی کوردی








هۆ نراوه ی ڕه نج سه نگاو ی
ما مۆستا هێمن مو کریا نی
ئه حمه د هه ردی
Free Web Hosting